خهمنامهکهم
Saturday, 13/09/2014, 12:00
دەمەوێت نامەیهك بۆ خودا بنێرم.
قاسیدێکم دەوێت خەمی ناو
ئەم خەم نامەیەم
بگەیهنێتە دەستی خودا و
وەڵامێکم بۆ بێنێتەوە.
قاسیدێك لەڕەشی هەوری
سەر نیشتیمانی من ڕهشتر بێت
تا لەشەوە سورەکاندا نەبیندرێ،
قاسیدێکم دەوێت
قاسیدێك کهسڵ لههیچ نەکاتەوە و
لە هیچ مزگەوتیك بۆ نویژی عیشا لانەدا و
نەترسێت لەبینینی جەستە سەر بڕاوەکان
کهبەناو مخلوقێکدا تێپهڕی
رانەچڵەکێت نا
کەبادەیان پر بوو لەخوێن و
سەر مێزەکانیان بەکەلە سەر رازندبۆوە.
قاسیدێکم دەوێت قاسیدێك
هەر ئاوڕیش لەوانە نەداتەوە
خەم نامەکەی من پڕ پڕن لەو خەمانەی
کهبۆ خودام نووسیوون
پڕن لەو سکاڵایانەی کهئەم مهخلوقە بەناوی ئەوەوە
هەموو ئاوەزە خۆشەکانی ژیانیان سوتاندوە و
پرن لەخنکانی ماسیەکان و هەڵوەرینی
باڵی پاساریەکان بەسەر حنجەکردنی ئەلف و بێی
ناو پرتوکەکەی ئەو
پڕن لەڕژاندنی کچێنی کچەکان بەسەر ڕیشی
علی و هەمزەکانی مۆدێرندا و پڕن لە خۆکوشتن
قاسیدێکم دەوێ ئهمن
نامەکەم بگەێنیتە دەستی خوادااااا و
هاوار بکات
ئەو وەڵامەم بۆ بێنێتەوە ئاخۆ خواش نازانێت لەکوێن!؟
دەمهوێت بزانم ئاخۆ خوداش نازانێت
کچەکانمان لەکوێن!؟
ڕانیه
ئهفسانه ســروش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست