هه‌ناسه‌کانی مه‌رگ
Thursday, 24/07/2014, 12:00
تۆ ده‌توانی چ بنووسی
چ فریشته‌یه‌ك باڵ بشكێنی
تا ئه‌و ئارام بێ.
خودا چۆن دڵی هات
خه‌نده‌ی سه‌ر ئه‌و لێوانه‌ت
زیندانی بكات
چۆن دڵی هات به‌مۆته‌كه‌ی مه‌رگ
دایانپۆشێ.
چۆن دڵی هات
دستی مه‌رگ له‌و گه‌رده‌ن و
پرچه‌ت بئاڵێنێت.
ئه‌ی هاوار خودا بۆ هێنده دڵ ڕه‌ق بوو
چۆن دڵی هات
سییه‌کانی میهره‌بانی و
سۆزی ئه‌و
پڕ بکات له‌هه‌ناسی مردن.
رانیه
ئه‌فسانه سروش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست