بۆ چلهی فریشتهیهك، کهله ئاسمانی مندا بۆ ئهبهد ون نابێ
Thursday, 21/08/2014, 12:00
ئەوە چل رۆژ و چەندە من و خەمی
ئەو سەفەرە ناوەختەت
لەگەڵ شەوانی پڕ بووغزی نەهاتنەوەتدا
خۆیان بەدیواری رازی ڕەشی چاوەکانمدا
هەڵ واسیوە.
چل رۆژ و چەنده ؟
مانگ و خۆر و پەنجەرە و دیوار
دەریا و ئەسێرەکان
لەو سەفەرەت دڵشکاون
ئەوە چل رۆژ و چەندە (-با-) لەکۆڵانەکانی
ئەودیوی خەندەکانت
هەموو ڕۆژیك دانە دانە خەمی دزینی پەنجەکانت
دەکاتە خەناوکە و دەیانکاتە
ملی خەیاڵی سەمای خەندەی سەر لێوەکانت
ئەوە چل رۆژ و چەندە؟
ئەگەر چی وادیارە نایەیتەوە و جاوەڕێتم
تا هەزار چل رۆژی تر
چاوەروانتبم؟
باوڕناکەم چاوەکانت بکەون بەسەر
ئەم هەموو ئارەزوانەی
قەتیسومان تیاندا .
ناکرێت
ناکرێت نا کە تۆ نەبیت و
ئاسمان ساف بێت و دڵی ئەویشت
بەڵێ، دڵێ دهیهشێ
ئارامبه!
ئەی تۆ بۆ چۆن پۆشیت فستانی مردن و
ئەوە کامە ئاسمانە یە
بۆتە تارای شۆری
سەر پرچە خاوەکانت ؟
کامە بادە و کام شەرابی زۆر تاڵ بوو ئاوا
مەست و سەرابی ئامێزی
مەرگی کردی ؟
لەکامە درزی ئەو خاکەدا
خونچەی حەزی
ئەو سەفەرەت شکوفەی کرد کەوا
ئێمە و ئەویشت سپاردە دەستی تەلیسمی
نە شکاوی هاتنەوەت سارا.
21/8/2014
ڕانیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست