کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپۆتى مەیدانى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان بۆ شارى هەڵەبجەى شەهید

Wednesday, 22/12/2010, 12:00


فراكسیۆنى گۆڕان دواى ئەوەى لە ماوەى رابردوو فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى كوردستان سەردانى شارى هەڵەبجەى شەهیدى كرد لە راپۆرتێكدا بۆ سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان داواكاریەكانیان دەخاتە رو و پشتگیرى جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان دەكات.
لە راپۆرتەكەى فراكسیۆنى گۆڕان بۆ سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان باس لە كێشەكانى شارەكە كراوە تێیدا هاتووە چارە سەر كردنى بریندارانى كیمیاباران و كاتى كارەساتى هەڵەبجەدا بە هۆى سەرگەردان بونى خەڵكى ئەو شارە نزیكەى (200) منداڵ چارەنوسیان بە نادیارى ماوەتەوە، گومان دەكرێت بەشێك لەوان لە ژیاندا مابن دۆزینەویەان وەیان و پێویستە هەوڵى جدى بدرێت لە گەڵ دەوڵەتى ئێراندا بۆ كردنەوەو بە نێودەوڵەتى كردنى مەرزى سازان،
لە راپۆرتەكەیان باس لە وەبەرهێنان دەكەن و راى دەگەینن: پێویستە وەبەرهێنان بكرێت لەشارەكە و كردنەوە كارگەى جۆرا و جۆرا و بەتایبەت ئەوانەى كەرەستەیان لەناوچەكە هەیە و بایەخدان بە جوتیاران هەروەها نەبونى تاپۆ گرفتێكى ترەوە لەو كێشانەى كەواى كردوە بەشى هەر زۆى خەڵكى هەڵەبجە سودمەند نەبن لە پێشینەى خانوبەرەو كێشەى یاساى تریان بۆ دروست دەبێت، ئەمە هۆكارێكى ترى سستى رەوتى ئاوادانكردنەوەیە لەو شارەدا بەو پێەى بەشى هەر زۆى بیناكانى ئەو شارە لە كاتى بۆردوماندا وێرانكران، دواتر بە شێكیان لە لایەن خاوەنەكانیان یاخود ئەو كەسانەى كە لێى سودمەند دەبون لە سەر گیرفانى خۆیان ئاوەدان كراونەتەوە بێ هاوكارى حكومەت و بە شێكى تریان بە وێرانى ماونەتەوە، لەم رووە بۆ هاندان و هاوكاریكردنى خەڵك لە پرۆسەى ئاوەدانكردنەوەى شارەكەدا پێشنیار دەكەین حكومەت بۆ ماوەى لانى كەم 15 ساڵ لە باجى دەرامەت و باجى خانوبەر خۆشبێت، وە ئەمەش بەو پێەى دەگرێتەوە بۆ حكومەتى مەركەز هیچ بار گرانیەك لە سەر هەرێم دروست ناكات، بەڵام بۆ خەڵكى شارەكە بار سوكی و هاوكاریەكى باشى مادى و مەعنەویە، بە دڵنیایەوە هیچ لایەنێكى كوردى و عیراقی لەم رووە لاریان نابێت. هەروەها حكومەت مامەڵەى ئیدارە لەگەڵ شارەكە بكات.
فراكسیۆنى گۆڕان لە راپۆرتەكەیان بۆ سەرۆكایەتى پەرلەمان باس لەوەش دەكەن بیناى پێویستە بۆ دامودەزگا حكومى خزمەتگوزاریەكان نیە و لەو شارەدا تەنها یەك بیناى تایبەتى باخچەى ساوایان تێدا نیە بەڵكو ئەوەى هەیە خانوى ماڵانە یا بیناى دەزگاى ترە، هەروەها بەشێك لە دامودەزگاكانى حكومەت كرێچین، لە لایەكى ترەوە ویڕاى كێشەى كەمى بیناى خوێندنگە كەچى دەزگاى ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى فریاكەوتن بیناى دوو قوتابخانەیان داگیر كردوو. نەبونى پارك و سەوزایى یارگاى منداڵان شوێنى پشو كێشەیەكى ترى ئەو شارەیە، ئەگەرچى پارچە زەویەك بۆ پارك سیاجكراوە هەندێك پێداویستى سەرتاى تێدا دانراوە بەڵام سیماى پاركى نیە. بۆیە پێویستە حكومەت كار بۆ ئاوەدانكردنەوەى ئەو پاركە بكات و هەموو پیداویستیەكانى یارى منداڵان و سەوزایى و روناكى بۆ دابین بكات. وەكو ئەوەى لە شارەكانى سلێمانى و هەولێرو چەندین ناوچەى تر هەیە، نەبونى هۆڵى كۆبونەوەو هۆڵى هونەرى یەكێكى ترە لە كێشەكانى ئەو شارە، بۆیە پێویستە حكومەتى هەرێم كار بۆ دروستكردنى هۆڵ بكات بە هەموو پێداویستیەكانیاوە.
راپۆرتەكەى فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى كوردستان هەموو ئەو كێشانەى شارەكە دەخەنە روو زونى دەكەنەوە تاوەكو ئێستا شارەكە گەراجێكى یەكگرتوى نیە، گەراجى ناوخۆو دەروەى شار لە چەند مەیدانێكى جیاجیادان كە هیچ مواسەفاتێكى گەراجیان تێدا نیە، بۆ چارەسەرى ئەم گرفتە پێویستە حكومەت هەوڵى دروستكردنى گەراجێكى یەكگرتى فراوان بدات بە شێوەیەك هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە لە خۆ بگرێت كە بۆ گەشتیاران شۆفێران پێویستن. لە كاتێكدا پێشەوەران رۆڵێكى بەرچاویان هەیە لە گەشەدان بە ئابورى شارەكە بەڵام تا ئێستاش ئەم توێژە شوێنى تایبەت بە خۆیان نیە، لە كاتێكدا لە ساڵى 2003 وە شارەوانى هەڵەبجە پارچەیەك زەوى بۆ دبین كردون، بەڵام بە هۆى ناتەواوى خزمەتگوزاریەوە پیشەوەران نەڕویشتونەتە ئەو شوێنە، وەكو پیشەوەران ئاماژەیان پێدەدا مانەوەیان بە پەرتو بڵاوى جۆرێك لە شپرزەیى بە بازاڕەكە بەخشیوە، ئەمە جەگە لەوەى بەشێك لە پیشەوەران بە هۆى كرێچێتیەوە بارگرانى لە سەرشانیان دروست بووە، لەم رووە پێویستە هەرچى زووە حكومەت هەوڵى ئەوە بدات خزمەتگوزارى پێویست بگەینێتە ئەو ناوچەیەو كار ئاسانى تەواو بۆ نیشتەجى بونى پیشەوەران بكات.
هەروەها ئەگەر چى حكومەت پلانى هەیە بۆ فراونكردن جادە سەركیەكانى ناو بازار، بەڵام هەست بە جۆرێك لە كەمتەرخەمى دەكرێت، لەم رووە پێویستە حكومەتى هەرێم هەوڵى ئەوە بدات لە چوارچێوەى پلانێكى ئەندازەیى گونجاودا كار بۆ فراوانكردنى جادەكانى ناو بازاڕو جوانكردنى سیماى بازارەكە بكات و هاوكات قەربوى گونجاوى ئەو كەسانە بكاتەوە كە دوكانەكانیان بە هۆى ئەو پرۆژەوە لە دەس دەدەن. نەبونى دكتۆرى پسپۆر یەكێكى ترە لە كێشەكانى شارى هەڵەبجەو دەوروبەرى هەر ئەمەش واى كردووە زۆر جار خەڵك بۆ چارەسەرى نەخۆشیەكانیان رو لە شارى سلێمانى و ناوچەكانى ترى كوردستان بكەن، وەكو لە زارى خەڵك و بەرپرسانەوە بیستمان دكتۆرى پسپۆر ئامادەیى تێدا نیە برۆنە شارەكە، چونكە مانەوەیان لە مەركەزى شارە گەورەكاندا بە قازانجى خۆیان دەزانن بۆ چارەسەرى ئەم گرفتە پێویستە حكومەت هانى دكتۆرى پسپۆر بدات و كارئاسانى زۆریان بۆ بكات بۆ ئەوەى بتوانن لە شارى هەڵەبجەدا خزمەت بكەن. پەلەكردن لە كردنەوەى زانكۆى هەڵەبجە بە شێوەیەك كە هەموو پێداویستەیەكانى بۆ دابین بكرێت لە كردنەوەى بەشى ناوخۆیى و كۆمەڵگەى نیشتەجیبون بۆ مامۆستایان و تاقیگەو هۆڵى خوێندن و هەر پیداویستیەكى تر.
لە كۆتایدا راپۆرتەكەى فراكسیۆنى گۆڕان بۆ سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان پشتیوانى تەواوى داواكاریەكانى دانیشتوانى سنورى هەڵەبجەو دەوربەرى دەكەن و بە پێویستى دەزانن حكومەتى هەرێم هەموو تواناى خۆى بخاتە گەڕ بۆ جێبەجێكردنیان.

ئەمەش دەقى راپۆرتە مەیدانیەكەى فراكسیۆنى گۆڕان:

بەرێز/ سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
بابەت/ راپۆرت لە بارەى كەموكورتى و پێداویستیەكانى دانیشتوانى هەڵبجەى شەهیدو دەوروبەرى.
بەرێزان...
بە مەبەستیى لە نزیكەوە بینین و بیستنى داواكارى و پێداویستیەكانى دانیشتوانى ناوچەكە لە زارى خۆیانەوە رۆژى 5/12/2010 وەفدێكى فراكسیۆنى گۆڕان كە پێكهاتبو لە (10) پەرلەمانتار سەردانى شارى هەڵەبجەى شەهیدمان كرد، لە میانى بە سەركردنەوەى چەند شوێنێكى گشتىو دانیشتنمان لە گەڵ چین و توێژەكانى خەڵكى شارەكەو دەوروبەرى بۆمان دەركەوت چەندین كێشەو گرفتیان هەیە، كە لە رێگەى ئەم راپۆرتەوە دەیخەینە بەردەمى جەنابتان بۆ ئەوەى لاى خۆتانەوە ئاراستەى لیژنەكانى پەرلەمان و حكومەتى بكەن بە مەبەستى بەدوداچون چارەسەرى.
هەڵەبجەى شەهید كە تا پێش كارەساتى 1988 وەكو ناوەندێكى رۆشنبیرى و كشتوكاڵىو نیمچە بازرگانى ناسراوبوو بەڵام واقیعى ئێستاى ژیانى دانیشتوانى ئەو شارە دڵخۆشكەر نیە، پێگەى جوگرافىو دۆخى ئابورى و گوزەرانى خەڵكەكەى شایەتى ئەوە دەدن بۆ چارەسەركردنى كێشە سەرەكیەكانیان پێویستە حكومەت دۆخێكى تایبەت بەو شارەو دەوروبەرى بدات و لە چوارچێوەى پلانێكى زانستى تۆكەمەداو پشت ئەستور بە تەرەخانكردنى بوجەیەكى دیاركراو بە سەرپەرشتى و چاودێرى دەستەیەكى تایبەت، كار بۆ ئاوەدانكردنەوەى شارەكە بكات، دیارە ئەمە بەو مانایە نایەت كارى باش نەكرابێت، بەڵام هێشتا زۆر كەموكورتى پێداویستى تریان هەیە كە بە چارەسەر نەكراوى ماوەتەوە.
لێرەدا داواكارى و كەموكورتیەكان بە خاڵ دەخەینە روو....
یەكەم/ كاركردن بۆ سڕینەوەى ئاسەوارى كارەساتى هەڵەبجە:
ئەگەرچى لە سەر ئاستى عێراق كارەساتى هەڵەبجە بە جینۆساید ناسراوە بەڵام پێویستە پەرلەمان و حكومەتى هەرێمى كوردستان لە سەر ئاستى هەموو جیهان كار بۆ بە جێنۆساید ناساندنى ئەو كارەساتە دژە مرۆڤایەتیە بكەن و پەرلەمان و حكومەتى هەرێم لە رێگەى نوێنەرانى كوردستان لە بەغدا فشارى تەواو دروست بكەن لە سەر حكومەتى مەركەز بۆ ئەوەى قەرەبوى مادى و مەعنەوى شیاوى قوربانیانى شاركە بكات.
لە بەرئەوەى هێشتا بەشێكى بریندارانى چەكى كیمیاى گیرۆدەن بە برین و كاریگەریەكانى ئەو چەكەو كەمتەرخەمى زۆر هەیە لە هاوكاریكردنیان، دەبێت حكومەتى هەرێم هەوڵى جدى و بە پلە بدات بۆ چارەسەركردنیان و كارئاسانى تەواو بۆ ناردنە دەرەوەى ئەو نەخۆشانە بكات كە چارەسەریان لە هەرێمدا بۆ ناكرێت. بە پێدانى پاسپۆرت و وەرگرتنى ڤیزەو لە ئەستۆگرتنى هەموو خەرجیەكانیان.
لە كاتى كارەساتى هەڵەبجەدا بە هۆى سەرگەردان بونى خەڵكى ئەو شارە نزیكەى (200) منداڵ چارەنوسیان بە نادیارى ماوەتەوە، گومان دەكرێت بەشێك لەوان لە ژیاندا مابن، بۆیە پێویستە حكومەتى هەرێم هەموو توانایەكى بخاتە گەڕ بۆ ئاشكراكردنى چارەنوس و ساغ كردنەوەى رەچەڵەكیان.
كاركردن بۆ گەڕاندنەوەى فڕۆكەوانى تۆمەتبار تاریق رەمەزان بۆ عێراق بۆ ئەوەى لە رێگەى دادگاوە تاونباربونى یاخود بەرائەتى بسەلمێنرێ و ئاشكراكردنى ئەنجامى بە دواداچونى ئازادكردنى ئەو فرۆكەوانە لە لایەن دەزگا ئەمنیەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە.
گرنگیدان بە یادگارى هەڵەبجە، لە دروستكردنى پارك و پاركین و شوێنى چاوەڕوانى بۆ ئەوە میوانانەى سەردانى یادگارەكە دەكەن و پەلەكردن لە تەواو كردنى بیناى بەڕێوەبردنى یادگارەكە كە چەند ساڵێكە بەشێك لە كارەكانى تەواو بوەو پەكخراوە، هەروەها دروستكردنى مۆزەخانەیەكى گونجاو بۆ كۆكردنەوەو پاراستن و خستنە روى هەموو ئەو بەڵگەو كەلوپەلانەى كە لە پاشماوەى كارەستى ئەوە شارە بە جێماون.
دووەم/ ئابورى و هەڵبجە:
هەڵكەوتەى جوگرافى واى كردووە هەڵەبجە لە سێ رووە هاوسنورە بە وڵاتى ئێران و بە رووى ناوچەكانى كوردستاندا داخراوە، ئەمەش جموجۆڵى ئابورى لەو شارەدا زۆر لاواز كردوە، هەلى كار وەكو پێویست بە دەست نایەت و ئاستى بژێوى ژیانى زۆرینەى دانیشتوانەكەى لە خوار پلەى ناوەندە، بۆیە بەشێك لە خەڵكى شارەكە لە رابردودا رویان لە ناوچەكانى ترى كوردستان كردووەو هێشتا ئەو پرۆسەیە بەردەوامى هەیە، بۆ چارەسەرى ئەو كێشەیە دەبێت حكومەتى هەرێم هەموو هەوڵێكى بخاتە گەڕ بۆ..
لە رێگەى وەزارەتى دەروەى عێراقەوە هەوڵى جدى بدرێت لە گەڵ دەوڵەتى ئێراندا بۆ كردنەوەو بە نێودەوڵەتى كردنى مەرزى سازان، وە پێویستە حكومەتى هەرێم دەسپێشخەرى تەواو بكات لە چاككردن و نۆژەنكردنەوەى رێگاى ئەو مەرزە لە دیوى هەرێمەوە كە 16 كیلۆمەترە، بێگومان كرانەوەى رۆڵى بەرچاو دەگێڕێت لە گەشەدان بە ئابورى خەڵكى ناوچەكە.
بەو پێەى یەك دەروازەى سەركى هەیە دەشێت حكومەت بۆ كرانەوەى زیاترى ئەو شارە بە روى ناوچەكانى ترى كوردستان و ئاسانكردنى هاتوچۆ، كار بكات بۆ كردنەوەى هەر یەكە لە رێگاكانى(هەڵەبجە-تۆقوت-میرەدێ/ هەڵەبجە-شنروێ-هاوار-تەوێڵە) بێگومان ئەنجامدانى پرۆژەیەكى وا رۆڵێَكى كاریگەر دەبینێت لە كرانەوەى زیاترى ئەو شارە بە روى ناوچەكانى هەرێمدا.
حكومەتى هەرێم كار ئاسانى زۆر بكات بۆ وەبەرهێنەرانى ناوخۆى و بیانى بۆ ئەوەى لەو ناوچەیەدا كارى وەبەرهێنان بكەن بە لیخۆشبونیان لە باج و هەر تیچونێكى تر بۆ ماوەى (25) ساڵ، بێگومان ئەمەش فاكتەرێكى بە هێز دەبێت لە جوانكردنى سیماى شارو رەخساندنى هەلى كارى زیاتر بۆ خەڵكەكەى.
هەوڵدان بۆ كردنەوەى كارگەی جۆراوجۆر بە تایبەت ئەوانەى كەرستەى خاویان لە ناوچەكەدا هەیە وەكو كارگەى دۆشاوى تەماتەو دۆشاوى هەنارو كارگەى پوختكردنى توتن.
هاندان و هاوكاریكردنى جوتیارانى دەڤەركە بە گشتى، بۆ پەردان بە كەرتى كشتوكاڵ لە ناوچەكەدا.
بەو پێیەى ناوچەكە بە گشتى سروشتێكى دڵڕفێن و لە بارى هەیە لە بوارى گەشتیاریدا پێویستە حكومەتى هەرێم هەوڵى تەواو بدات بۆ ئەنجامدانى پرۆژەى گەشتیارى بە تایبەت گەیاندنى رێگاوبان بۆ ئەو شوێنانەى كە بۆ گەشتیارى بە كەڵكن هەروەها هانى كردنەوەى میوان خانەو ئوتێل و هەركارێكى ترى وەبەرهێنان بدات لە بوراى گەشتیاریدا.
سێیەم/ كێشەى نەبونى تاپۆو بارقورسى باج لە سەر رەوتى ئاوەدانكردنەوەى شارەكە:
نەبونى تاپۆ یەكێكى ترەوە لەو كێشانەى كەواى كردوە بەشى هەر زۆى خەڵكى هەڵەبجە سودمەند نەبن لە پێشینەى خانوبەرەو كێشەى یاساى تریان بۆ دروست دەبێت، ئەمە هۆكارێكى ترى سستى رەوتى ئاوادانكردنەوەیە لەو شارەدا، بۆیە پێویستە حكومەتى هەرێم لەم رووە كار بۆ بە تاپۆكردنى زەویەكانى بكات لە سەر دانیشتوانەكەى وە بۆ ئەم مەبەستەش كار ئاسانى زۆر بكات و لە بەرمبەردا نرخێكى رەمزى لە هاوڵاتیان وەربگرێت.
بەو پێەى بەشى هەر زۆى بیناكانى ئەو شارە لە كاتى بۆردوماندا وێرانكران، دواتر بە شێكیان لە لایەن خاوەنەكانیان یاخود ئەو كەسانەى كە لێى سودمەند دەبون لە سەر گیرفانى خۆیان ئاوەدان كراونەتەوە بێ هاوكارى حكومەت و بە شێكى تریان بە وێرانى ماونەتەوە، لەم رووە بۆ هاندان و هاوكاریكردنى خەڵك لە پرۆسەى ئاوەدانكردنەوەى شارەكەدا پێشنیار دەكەین حكومەت بۆ ماوەى لانى كەم 15 ساڵ لە باجى دەرامەت و باجى خانوبەر خۆشبێت، وە ئەمەش بەو پێەى دەگرێتەوە بۆ حكومەتى مەركەز هیچ بار گرانیەك لە سەر هەرێم دروست ناكات، بەڵام بۆ خەڵكى شارەكە بار سوكی و هاوكاریەكى باشى مادى و مەعنەویە، بە دڵنیایەوە هیچ لایەنێكى كوردى و عیراقی لەم رووە لاریان نابێت.
چوارەم/ رۆتینیاتى ئیدارى:
گرفتێكى ترى دانیشتوانى شارى هەڵەبجەو دەوروبەرى ئەوەیە بەشێك لە كارە ئیداریە سەرتایەكانیان لە ناو شارەكەى خۆیاندا بۆ ئەنجام نادرێت، بە نمونە كاتێك هاوڵاتیەكى شارەكە دەیەوێ مۆڵەتى دروستكردنى خانوو بە دەسبێنێت ئەوا بۆ راستاندنى نەخشەى خانەوەكەى دەبێ بچێتە شارێكى دیكە، دیارە لە زۆر بوارى تردا ئەم رۆتیناتە دوبارە دەبێتەوە، بۆ چارەسەرى ئەم كێشەیە پێویستە حكومەت دەسەڵاتێكى تایبەت بە ئیدارەى شارەكە بدات بۆ ئەوەى كاروبارى هاوڵاتیان لاى خۆیانەوە راپەرێنن.
پێنجەم/ گرفتى كەمى بینا بۆ دامودەزگا خزمەتگوزارى و حكومیەكان:
یەكێكى تر لە گرفتەكانى ئەو شارە كەمى بیناى پێویستە بۆ دامودەزگا حكومى خزمەتگوزاریەكان، لەو شارەدا تەنها یەك بیناى تایبەتى باخچەى ساوایان تێدا نیە بەڵكو ئەوەى هەیە خانوى ماڵانە یا بیناى دەزگاى ترە، هەروەها بەشێك لە دامودەزگاكانى حكومەت كرێچین، لە لایەكى ترەوە ویڕاى كێشەى كەمى بیناى خوێندنگە كەچى دەزگاى ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى فریاكەوتن بیناى دوو قوتابخانەیان داگیر كردوو.
شەشەم/ نەبونى پارك و یاریگاو هۆڵى كۆبونەوەو گەراج:
نەبونى پارك و سەوزایى یارگاى منداڵان شوێنى پشو كێشەیەكى ترى ئەو شارەیە، ئەگەرچى پارچە زەویەك بۆ پارك سیاجكراوە هەندێك پێداویستى سەرتاى تێدا دانراوە بەڵام سیماى پاركى نیە. بۆیە پێویستە حكومەت كار بۆ ئاوەدانكردنەوەى ئەو پاركە بكات و هەموو پیداویستیەكانى یارى منداڵان و سەوزایى و روناكى بۆ دابین بكات. وەكو ئەوەى لە شارەكانى سلێمانى و هەولێرو چەندین ناوچەى تر هەیە.
نەبونى هۆڵى كۆبونەوەو هۆڵى هونەرى یەكێكى ترە لە كێشەكانى ئەو شارە، بۆیە پێویستە حكومەتى هەرێم كار بۆ دروستكردنى هۆڵ بكات بە هەموو پێداویستیەكانیاوە.
كێشەیەكى ترى شارەكە ئەوەیە هێشتا گەراجێكى یەكگرتوى نیە، گەراجى ناوخۆو دەروەى شار لە چەند مەیدانێكى جیاجیادان كە هیچ مواسەفاتێكى گەراجیان تێدا نیە، بۆ چارەسەرى ئەم گرفتە پێویستە حكومەت هەوڵى دروستكردنى گەراجێكى یەكگرتى فراوان بدات بە شێوەیەك هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە لە خۆ بگرێت كە بۆ گەشتیاران شۆفێران پێویستن.
حەوتەم/ كێشەى پیشەوەران و ناوچەى پیشەسازى و جوانكردنى بازاڕو فراوانكردنى شەقامە سەركیەكانى:
لە كاتێكدا پێشەوەران رۆڵێكى بەرچاویان هەیە لە گەشەدان بە ئابورى شارەكە بەڵام تا ئێستاش ئەم توێژە شوێنى تایبەت بە خۆیان نیە، لە كاتێكدا لە ساڵى 2003 وە شارەوانى هەڵەبجە پارچەیەك زەوى بۆ دبین كردون بەڵام بە هۆى ناتەواوى خزمەتگوزاریەوە پیشەوەران نەڕویشتونەتە ئەو شوێنە، وەكو پیشەوەران ئاماژەیان پێدەدا مانەوەیان بە پەرتو بڵاوى جۆرێك لە شپرزەیى بە بازاڕەكە بەخشیوە، ئەمە جەگە لەوەى بەشێك لە پیشەوەران بە هۆى كرێچێتیەوە بارگرانى لە سەرشانیان دروست بووە، لەم رووە پێویستە هەرچى زووە حكومەت هەوڵى ئەوە بدات خزمەتگوزارى پێویست بگەینێتە ئەو ناوچەیەو كار ئاسانى تەواو بۆ نیشتەجى بونى پیشەوەران بكات.
ئەگەر چى حكومەت پلانى هەیە بۆ فراونكردن جادە سەركیەكانى ناو بازار بەڵام هەست بە جۆرێك لە كەمتەرخەمى دەكرێت، لەم رووە پێویستە حكومەتى هەرێم هەوڵى ئەوە بدات لە چوارچێوەى پلانێكى ئەندازەیى گونجاودا كار بۆ فراوانكردنى جادەكانى ناو بازاڕو جوانكردنى سیماى بازارەكە بكات و هاوكات قەربوى گونجاوى ئەو كەسانە بكاتەوە كە دوكانەكانیان بە هۆى ئەو پرۆژەوە لە دەس دەدەن.
هەشتەم/ نەبونى دكتۆرى پسپۆر:
نەبونى دكتۆرى پسپۆر یەكێكى ترە لە كێشەكانى شارى هەڵەبجەو دەوروبەرى هەر ئەمەش واى كردووە زۆر جار خەڵك بۆ چارەسەرى نەخۆشیەكانیان رو لە شارى سلێمانى و ناوچەكانى ترى كوردستان بكەن، وەكو لە زارى خەڵك و بەرپرسانەوە بیستمان دكتۆرى پسپۆر ئامادەیى تێدا نیە برۆنە شارەكە، چونكە مانەوەیان لە مەركەزى شارە گەورەكاندا بە قازانجى خۆیان دەزانن بۆ چارەسەرى ئەم گرفتە پێویستە حكومەت هانى دكتۆرى پسپۆر بدات و كارئاسانى زۆریان بۆ بكات بۆ ئەوەى بتوانن لە شارى هەڵەبجەدا خزمەت بكەن.
نۆیەم/ پەلەكردن لە كردنەوەى زانكۆى هەڵەبجە:
پەلەكردن لە كردنەوەى زانكۆى هەڵەبجە بە شێوەیەك كە هەموو پێداویستەیەكانى بۆ دابین بكرێت لە كردنەوەى بەشى ناوخۆیى و كۆمەڵگەى نیشتەجیبون بۆ مامۆستایان و تاقیگەو هۆڵى خوێندن و هەر پیداویستیەكى تر.
لە كۆتایدا پشتیوانى تەواوى داواكاریەكانى دانیشتوانى سنورى هەڵەبجەو دەوربەرى دەكەین و بە پێویستى دەزانین حكومەتى هەرێم هەموو تواناى خۆى بخاتە گەڕ بۆ جێبەجێكردنیان.

لە گەڵ رێزدا...


19/12/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە