کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێدوانى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن " دەزگاكانى ئاسایش لە ژێر دەستى حیزب دەهێنرێنەدرە"

Monday, 10/01/2011, 12:00


كاروان ساڵح: سەردەمى پەنجا بە پەنجا لەناو ئەم دەزگایانە نەماوە
بە‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆكردن‌و تاوتوێكردنی هە‌ردوو پڕۆژە‌ یاسای (ئە‌نجومە‌نی ئاسایشی هە‌رێمی كوردستان)و (دە‌زگای ئاسایشی هە‌رێمی كوردستان)، هە‌ردوو لێژنە‌ی ناوخۆو ئاسایش‌و ئە‌نجومە‌نە‌ خۆجییە‌كان‌و كاروباری یاسایی لە‌پە‌رلە‌مانی كوردستان، لە‌گە‌ڵ وە‌زیری ناوخۆی حكومە‌تی هە‌رێم‌و بە‌رپرسانی دە‌زگاكانی ئاسایشی گشتیی هە‌ولێرو سلێمانی‌و پاراستن‌و زانیاری كۆبوونە‌وە‌. ئەندامێكى لیژنەى ناوخۆش راى دەگەینێ نابێت چیتر سەردەمى پەنجا بە پەنجا بمێنێت و پێویستە ئەم دەزگایانە بكرێنە دەزگاى حكومى و لە ژێردەستى حیزب بهێنرێنە دەر.
لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا وتوێژ لە‌سە‌ر هە‌ردوو پڕۆژە‌ یاساكە‌، كرا كە‌لە‌لایە‌ن سە‌رۆكایە‌تیی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ پێشنیازكرابوون بە‌مە‌بە‌ستی رێكخستنە‌وە‌ی كاری ئە‌و دە‌زگایانە‌و یە‌كخستنە‌وە‌یان كە‌لە‌پە‌رلە‌مانی كوردستان خوێندنە‌وە‌ی یە‌كە‌میان بۆ كراوە‌.
كاروان ساڵح ئەندامى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنى خۆجێیەكان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رایگاند: لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا داوامان كرد پێویستە یە‌كخستنە‌وە‌و رێكخستنی دە‌زگاكانی ئاسایشی هە‌رێم‌و بە‌دامە‌زراوە‌ییكردنیان بە‌جۆرێك بێت كە ‌لە‌خزمە‌ت خە‌ڵكی كوردستان‌و میللە‌تبێت و رۆڵێكی كارا ببینن لە‌بە‌جێهێنانی ئە‌ركە‌ نیشتمانی‌و نە‌تە‌وە‌ییە‌كاندا.
ساڵح باسى لەوەشكرد لە كۆبوونەوەكە باسمان لەوەكرد سەردەمى پەنحا بە پەنجا بەسەر چوە و پێویست بەوەدەكات ئەم هێزانە لە ژێر دەستى حیز بهێنرێنە دەر و نابێت هیچى تر ئەم دەزگایانە حیزب ئاڕاستەیان بكات.
هەر لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا لە‌لایە‌ن ئە‌ندامانی پە‌رلە‌مانە‌وە‌ چە‌ندین پێشنیازو سە‌رنج‌و تێبینی خرانە‌ڕوو لە‌پێناو دە‌وڵە‌مە‌ندكردنی هە‌ردوو پڕۆژە‌ یاساكە‌و داوای روونكردنە‌وە‌ی هە‌ندێ مادە‌و بڕگە‌ش كرا كە‌لە‌ هە‌ردوو پڕۆژە‌یاساكە‌دا هاتبوون‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە