کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیژنەى وەرزش و لاوان بەدوا دا چوون لەسەر شێوازى دابەشكردنى خەڵاتى لاوى ساڵ دەكات

Monday, 10/01/2011, 12:00


دواى ناڕەزایى و خۆپیشاندانى لاوانى دهۆك لەسەر فیستیڤاڵى لاوى ساڵ لیژنەى وەرزش و لاوانى پەرلەمانى كوردستان لەگەڵ نوێنەرى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى حكومەتى هەرێم كۆبوونەوە و رەخنەیان ئاراستەى لیژنەى هەڵسەنگاندنى فیستیڤاڵەكەكرد لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى فیستیڤاڵەكەو كەموكوڕییەكانى خرانە بەرباس وچەند پێشنیازێكیان ئارستەى لیژنەى هەڵسەنگاندن كرد بۆئەوەى ساڵى داهاتوو بەپێى رێنماییەكانى فیستیڤاڵەكە كاربكەن.
د.رێباز فەتاح ئەندامى لیژنەى وەرزش و لاوان لە پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رایگەیاند: بەهۆى ئەو كێشە و كەمو كوریانەى لە دابەشكردن و سیڤى هەبوە لە دابەشكردنى خەلاتى لاوى ساڵ بۆیە بانگهێشتى وەزارەتى رۆشنبیریمان كرد و لە كۆبوونەوەیك رەخنەمان لە شێوازى دابەشكردنى خەلاتەكان گرت.
ئەندامەكەى لیژنەى وەرزش و لاوان وتیشى ئەم بەدواداچوونەى لیژنەى وەزرش و لاوانى پەرلەمانى كوردستان دواى ئەوەدێت كەلاوانى دهۆك ناڕەزایى و خۆپیشاندانیان بۆ بەردەم نوسینگەى پەرلەمانى كوردستان كردبوو لەشارى دهۆك و یاداشتێكى نارەزایان پێشكشە بە نوسینگەى پەرلەمان كردبوو.
ساڵانە فیستیڤاڵى لاوى ساڵ لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانەوە لەبوارەكانى (مۆسیقا، گۆرانى، دیزایین، شێوەكار، سینەما، رۆژنامەنوسى ، شیعر، چیرۆك و وەرزشوانى ساڵ) ئەنجام دەدرێت و هەمووساڵێكیش ناڕەزایی لەلایەن بەشداربوان رووبەڕووى لیژنەى هەڵسەنگاندن و وەزارەتى رۆشنبیرى دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە