سەرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان: هێرش كردنە سەر ئاسۆس هەردى هێرشە بۆ سەر میدیاى كوردى
Tuesday, 30/08/2011, 12:00
سەرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان نیگەرانى خۆى پێشاندەدات لە هێرش كردنە سەر ئاسۆس هەردى رۆژنامە نووس و رۆشنبیر و پێشى وایە لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكرێت هێرش كردنە سەرۆ رۆژنامە نووس و راى جیاواز كەم بكرێتەوە ، بەڵام بالێكى سەربازى دەیەوێت هێرش كردنە سەر ئازادى میدیا بكاتە دیاردە.
كاردۆ محمد سەرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان راى گەیاند هێرش كردنە سەر رۆشنبیر و رۆژنامە نووس ئاسۆس هەردى بە توندى مەحكوم دەكەین و هێرش كردنە سەر كەسێكى وەك ئاسۆس بەتەنها هێرش نیە بۆ سەر خودى ئەو، بەڵكو هێرشە بۆ سەر میدیاى كوردى ئازادى رادەربرین هەروەها لە كاتێكدا هەوڵدەكرێت بۆ ئەوەى دۆخەكە ئاساى بكرێتەوە بۆ گۆرانكارى و جێبەجێكردنى هەموو ئەو بریارانەى دەبنە هۆكارێكى گرنگ بۆ گۆڕان كارى و چاكسازى و نەهێشتنى ئەو دیاردانە، بەڵام بەداخەوە تەوژمێك یا بالێكى سەربازى دەیەوێت و هەوڵ دەدات دۆخەكە بە نائارامى بمێنێتەوە و هێرش بردنە سەر رۆژنامە نووسان و ئازادى بكاتە دیاردە و بەردەوامى بەو دیاردەیە بدات,
سەرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان بە ئەركى دەزگا ئەمنی و فەرمیەكانى زانى بەدوادا چوونى جدى بكەن و تاوان باران راپێچى دادگا بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست