بێ هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کانی کوردی نیشانه‌ی قه‌یرانی ئه‌خلاقی ئه‌و لایه‌نانه‌یه
Tuesday, 12/01/2010, 12:00
له چه‌د ڕۆژی رابردودا چالاکڤانی مه‌ده‌نی- سیاسی کورد فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له سێداره درا. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆکه زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری کورد (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و کۆما جڤاکێن کوردستانی لێده‌ربچێت) له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لایه‌نی ئێرانی له‌مه‌ر ئه‌و کرده‌وه دژه‌مرۆڤیه بێده‌نگن . ئه‌و بێده‌نگیه وا پێده‌چێت له دوای ئه‌وه ته‌م و مژی خۆی به‌سه‌ر روح و زمان و هه‌ست و هزری ئه‌و لایه‌نانه داگرتبێت که راگه‌یه‌ندرا که ناوبراو به‌هۆی ئه‌ندامێتی له پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستانه‌وه له سێداره دراوه.
ئه‌و نووسینه هه‌وڵدانێکه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌و بێ هه‌ڵوێستی و بێده‌نگیه که له کاتی له سێداره‌دانی مرۆڤێکدا، خۆی به‌سه‌ر مێشکی کۆمه‌ڵێک لایه‌ندا زاڵ کردوه.
گشت لایه‌نه‌کانی به‌رهه‌ڵستکار خۆیان به لایه‌نی تێکۆشه‌ری ئازادیخواز پێناسه ده‌که‌ن به‌ڵام له ساته وه‌ختێکی ئاوهادا بێده‌نگن، ئه‌و کاته پرسیار ئه‌وه‌یه که لایه‌نی ئازادیخواز چ لایه‌نێکه و ئایا لایه‌نێکی ئاوها له‌مه‌ر زه‌وتکردنی گیانی مرۆڤێکی ئازادیخواز ده‌توانێت بێده‌نگ بێت یان نا؟
لایه‌نی ئازادیخواز مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی شایانی ڕێز ته‌ماشا ده‌کات. نرخه مرۆڤیه‌کان وه‌ک بنه‌مای هزر و ڕامان و کرده‌وه‌ی خۆی داده‌ڕێژێت و له‌و پێناوه‌دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک که که‌رامه‌ت و رێزی مرۆڤ پێشێل بکات، هه‌وڵوێست وه‌رده‌گرێت.
لایه‌نی ئازادیخواز ئه‌و لایه‌نه‌یه که ئازادی وه‌ک مافی گشت مرۆڤێک له‌سه‌ر رووی زه‌وی شرۆڤه ده‌کات و له پێناو وه‌دیهێنانی ئازادی‌دا له‌به‌رامبه‌ر پێشێلکارانی ئازادی‌دا، تێکۆشانێکی بێ‌وچان وه‌رێده‌خات و هاوکات له پێناو ئازادی‌دا ده‌بێته خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ئازادیخوازانه.
لایه‌نی ئازادیخواز لایه‌نێکه که ڕه‌وشت واته ئه‌خلاق به بنه‌ما ده‌گرێت. ڕه‌وشت به‌و مانایه که یارمه‌تیدانی مرۆڤ و داکۆکی کردنی له مرۆڤ و به‌هاکانی مرۆڤ وه‌ک ئه‌رکێک ده‌ستنیشان ده‌کات، له پێناویدا کار ده‌کات به بێ ئه‌وه‌ی که بیر له به‌رژه‌وه‌ندی یان خود بارزرگانی کردن بێت به‌و یارمه‌تیه یان داکۆکی کردنه. هاوکات هه‌وڵ ده‌دات سیاسه‌ت و رۆژه‌ڤی سیاسی به ئه‌خلاق گرێ بدات و سیاسه‌ت وه‌ک هونه‌ری ڕازاندنه‌وه‌ی ژیان به ئازادی بکاته ئاڵته‌رناتیفی سیاسه‌تی دژه ئازادی و دژه مرۆڤ. ئه‌وه نه‌ک وه‌ک مژارێک بۆخۆی به‌ڵکو وه‌ک هێزێکی پێشه‌نگ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی دا سه‌قامگیر بکات.
لایه‌نی ئازادیخواز به‌تایبه‌ت کاتێک داکۆکی له ئازادی گه‌لێک ده‌کات که به‌هۆی ناسنامه، زمان و خاکه‌که‌ی ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و ئازادیه‌که‌ی پێشێل ده‌کرێت، لایه‌نێکه له ته‌ک ته‌کی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا چه‌وساوه‌که‌ی به گشت ڕه‌نگینی ئیدئۆلۆژی، ئایینی و جنسیه‌تی به یه‌ک چاو ته‌ماشا ده‌کات و له پێناو پاراستن و وه‌دی هێنانی ئازادی و رێزگرتن له نرخه مرۆڤایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌یدا کار ده‌کات- نه‌ک ته‌نیا کار ده‌کات به‌ڵکوو ده‌توانین بڵێین که هه‌بوونی به‌و مژارانه واتا ده‌گرێت.
لایه‌نی ئازادیخواز له‌به‌رامبه‌ر ئازادیخوازانی تر دا خۆی به به‌رپرسیار ده‌بینێت و هه‌ڵوێستێکی شیاوی ئازادیخوازی له‌به‌رامبه‌ر ئازادیخوازندا ده‌نوێنێت. هاوکات هه‌وڵ ده‌دات به هه‌ستیاریه‌وه گشت هێرش و زوڵم و زۆرداری سه‌ر گه‌له‌که‌ی بشۆپێنێت و له تێکۆشانی سیاسی خۆیدا گشت پێشێلکاریه‌ک له دژی لایه‌نی زاڵم به‌کات بێنێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌نووکه له به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی جه‌وانی کورد فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له ئارادایه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که هیچ یه‌ک له‌و لایه‌نه به ناو ئۆپۆزیسیۆنه، لایه‌ن و هێزی ئازادیخواز نین و مرۆڤ و نرخه‌کانی مرۆڤیان لا گرینگ نیه و به‌ڵکو به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل پرسی ئه‌خلاق و ژیانی مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌و بێده‌نگیه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌وه‌ی که زیهنیه‌تی حاکم له ناو گشت لایه‌نه‌کاندا (کوردی) یه‌ک زیهنیه‌ته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هیندێک لایه‌ن بانگه‌شه‌ی ریفۆرم و جیاوازی ده‌که‌ن.
لێره‌دا پێویسته ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای کوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌نگیه‌دا و به خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له فه‌سیح یاسه‌مه‌نی داکۆکی له گیانی گیراوانی به‌رده‌م سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست