کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامە گیان، نەت پرسى ئاغاى نەژاد بۆ چى شێتانەبەردمان تێدەگریت؟!

Wednesday, 25/08/2010, 12:00



بە بۆنەى مانگى رەمەزانەوە، سەرۆكى ئێران ئەحمەدى نەژاد رۆژى هەینى 13-8-2010،بروسەكەى پیرۆزبایى بۆسەرۆك مام جەلال نارد. بەربەیانى هەمان رۆژیش تۆپەكانى ئێران تۆپارانى ناوچە سنورییەكانى كوردستانیان لە قەزاى سەنگەسەر كرد. ئاغاى نەژاد بۆعێراقیەكان پیرۆزباى رەمە زان دەنێریت وبۆكوردەكان گوولە هاوەن، ئەمە بۆخۆى مەتەڵێكە وەڵامەكەى لاى ئەو دوو سەرۆكە بەرێزە، دەستدەكە وێت، ئایا كوردەكانیش دانشتویى عێراق نین و سنوریى هەریمى كوردستانیش بەشێك نییە لەسنورى عێراق؟ ئەى لە بڕگەى دووى مادەى 110ى دەستورى 2005دا نەهاتووە، كە پاراستنى سنورى عێراق و بەرگریكردن لێى ئەركى سەرشانى دەسەڵاتى بە ناو فیدراڵە؟ ئەى هەرلەو دەستورەداو لە ماددەى(67)تیدا ئەركى سەرۆك جمهورى بەوەدیارى نەكراوە؟ كە سەرۆك جمهور ڕەمزى یەكێتى نیشتمان، تەمسیلى سەروەرى وڵات دەكات وسەلامەتى خاكە كەى لەسەرە؟
ئەگەر بڕیار وایە ئێمە كورد ى دانیشتوانى ئەم بەشەى عێراق، بەشێكبین لە عێراقى یەك پارچە، ئەى جەنابى سەرۆك جمهور بۆ بەو ئەركەى سەرشانت هەڵناسى؟ لەو پەیوەندییە تەلە فونییەدا بۆ لێت نەپرسى: چ خێرە ئاغاى نەژاد؟ بۆشێتانە بەردمان تێدەگری؟ یان نەت پرسى بانەكە لاى تۆ بۆ دوو هەوایە؟ بۆعێراقیەكان پیرۆزباى رەمە زان دەنێریت وبۆكوردەكان گوولە هاوەن. بۆ دانیشتوانى سەنگەسەریش عێراقى نین؟ بۆ گللەیى ئەوەت لە ئاغاى نەژاد نەكرد كە بۆچى بەم مانگى رەمەزانە خاكمان بە توورەكە دەبێژێت؟ رێز لەپیرۆزى ئەم مانگە ناگرێت، بۆ پێشێلى سەروەرى سنورى عێراقى بەناو فیدراڵ دەكەیت؟ . ئەى ئەركى تۆ بەرگرى و پاراستى سەروەرى نییە؟؟ یان دەستور تەنها نووسینى سەركاغەزە؟
بەدەر لەجەنابتان، كۆمەڵانى خەڵكى هەرێمى كوردستانیش تۆمەتبارن بەوەى كە هیچ هەڵوێستیكیان بە رامبەر بەو هەڵوێستە دووفاقیەى جمهورى ئیسلامى ئێران وەرنەگرت، دەبوو ئەو ئیزدیواجیەتە ى ئاغاى نەژاد شەقامى كوردى بهەژێنێت، هاوڵاتیان بهاتنایە تە سەرشەقام وبەیەك دەنگ هاواریانبكردایە، جمهورى بەناو ئیسلام ئێمە پیرۆزباى تۆمان ناوێت، تۆپەكانت بەر لەپیرۆزبایە كەت گەشتن. یان هەرهیچ نەبووایە، لەبازارەكاندا بۆماوەى چەند رۆژێك مانیان لە كڕینى كەلو پەلى ئێرانى بگرتایە، كە ئەوەش بۆخۆى جۆرێكبوو لە هەڵوێست وەرگرتن، تا ئاستێك كاریگەرى لەسەر بازرگانى ئێرانى دادەنا. بەڵام كە هاوڵاتیانیش ئەمەیان نەكردو بۆچى ئەوەندە خەمساردن بۆخۆى ئەوە باسێكى ترە..
رەنگە ئەو بێدەنگیىوبێهەڵوێستیەى سەركردەكانمان لەئاست تۆبارانەكانى توركیاو ئێراندا، هاوڵاتیانى ئەم هەرێمەشى گۆد كردبێت، ئەوان كەنموونەى باڵاى میللەتەن، بەو جۆرەن، ئیتر چ هەڵوێستێك لە میللەت چاوەروانبكرێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە