کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەسە خیانەت و چەوسانەوەى میللەت

Wednesday, 26/05/2010, 12:00


جارێكیان كەسەردانى بەڕێز د.كەمال میراودەلیم كرد دواى هەڵبژادنەكانى 25/7 وتەیەكى ووت كەزۆر بەلامەوە سەیر بوو لەگەڵ ئەمەشدا تێبینى خۆمم لەسەر وتەكەى پێووت.دكتۆر كەمال ڕای وابوو كەشەڕى سیخوڕى كۆتاى هاتووە.ئایا بەپێى مەنتیق و لۆژیك ئەم قسەیە تاچەند لەجێگاى خۆیدایە؟.هەر دواى ئەم قسەیە پێم ووت باشە گەر شەڕى سیخوڕى كۆتاى هاتووە چۆن دەزگاى سیخورى میتى توركى هەموو نهێنیەكانى ناو كۆبونەوەى مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى لەكۆبونەویەكى نهێنى نێوان مسعود بەرزانى سەرۆكى پارتى و میتى توركى خرایە بەردەستى,تاواى لێهات مسعود بەرزانى توشى شۆك بوو ووتى پێدا چونەوە بەناو مەكتەبى سیاسیدا دەكەم.لێرەدا دەپرسم شەڕى بنەماڵەى بەرزانى لەئەساسدا چی یە؟ئایا ئەوەى ئەوان دەیڵێن تاچەند لەخزمەتى نەتەوەى كورد دا بووە.خوێنەرى بەڕێز هیچ شتێكم لەخۆمەوە نەوتوە جگە لەوەى ئەم ڕاستیانەم هێناوەو ڕیزم كردوە. ئەم ووتەیەى ئێستا هەمان كادرى پێشكەوتووى پارتى پێى ووتم ووتى:پێش ئەوەى بچیت سەرۆك بیبینیت لەنوسینگەى سەرۆكایەتى دەبێت بچیت لەژورێكى تر دابنیشیت تاوەكو كاتێك سەرۆك هات میوانەكە لەپێشى هەستێت چونكە هەتا ئێستاش سەرۆك بەعەقڵى خێڵەكى كاردەكات,وە سەرۆك نابێت لەپێش میوانەكانى هەستێت لەبەرئەوەى نەنگیە بۆسەرۆكەكەمان و لەشەخسیەتى دێتە خوارەوە, نەك ئەوەى ڕۆژنامە نوسێك بەڕۆژى ڕوناك لەهەولێرى پایتەخت بڕفێنرێت وبەشێوەیەكى زۆر نامەردانە شەهیدى بكەن.پاشان ئەو برادەرە درێژەى بەقسەكانى داو ووتى كەوا ئەم بنەماڵە كاتێك لەگەڵ هەردوو عەشیرەتى هەركى و سورچى بەشەڕِ هاتن نەیانتوانى زاڵ ببنە سەرئەو دوو عەشیرەتەدا ناچار جەنراڵ! مەلا مستەفاى باوكى ڕۆحى نەتەوەى كورد!!! بانگەوازى شۆڕشى ئەیلولى لێداو دایبە شاخدا. لەئەساسدا ئەم شۆڕشە شۆڕشى بنەماڵە بوو بۆسەركوت كردنى ئەو دوو عەشیرەتە نەك بۆ كوردایەتى كردن.وە لەئەساسدا ئەم بنەماڵیە خەڵكى كوردستان نین و خەڵكى ڕوسیان.بەهەر هۆیەكەوە بێت هاتونەتە كوردستان.پاش ئەوەى شۆڕشەكەیان سەرى گرت تەماحى هەموو كوردستانیان كرد.لەمێژوى ئەم بنەماڵەیەدا شتێك هەیە پێیدەڵێن شەواڵ پلیتى.زۆر بەداواى لێبوردنەوە ئەم قسەیە دەكەم چونكە ووشەى پڕ بەپێستى ئەم كارەى ئەوان هەر ئەمەیە.دەڵین:جارێكیان مەلا مستەفا دەچێتە ئاواییەكەوە شەو پێشمەرگەكانى دەستدرێژى سێكسى دەكەنە سەر ژنانى ئاواییەكە.بۆبەیانى كاتێك پیاوانى ئاواى دێنە لاى مەلا مستەفا بۆئەوەى كێشەكەیان بۆچارەسەر بكات لەوەڵامدا دەلێت :بۆهەر ژنێك كە دەستدرێژى كرابێتە سەرى 5دینار دەدرێت بەپیاوەكەى.وادیارە باوكى ڕۆحى نەتەوەى كورد ئەو شوێنەى بەمەلها زانیوەو ویستویەتى پێشمەرگەكانى لەوێ خۆیان خاڵى بكەنەوە .هەربەهەمان شێوە كاتێك لەگەڵ پێشمەرگەكانیدا چوونە ڕوسیا,بەهەموو پێشمەرگەكانى ووت نابێت ژنى ڕوسى بێنن كەچى بۆنەگبەتى خۆى ژنێكى ڕوسى هێنا.چونكە شەهوەت سەرى لێشێواند.خوێنەرى بەڕێز نامەوێت هەموو شتێكیش زەربى سفر بكەم,هەر لەم بنەماڵەیەدا یەكێك لەكوڕەكانى مەلا مستەفا لەدەمەقاڵەیەكى لەگەڵ سەدام حسین دا لەسەر مێزى گفتوگۆ تەپڵۆكێكى جگەرەى نایە سەدامەوەو لەسەر ئەم كارەى ئیعدامیان كرد,كە جێگەى شانازییە كەسێك لەسەر ئەم خاكە كارى وابكات.لەم لاشەوە لەبیرمان نەچێت كە هەزارو یەك خیانەتى نەتەوەى گەورەیان دەرهەق بە میللەتە كردوە. كەجێگەى ئەوەیە هەڵوەستەى لەسەر بكەیت و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەم بنەماڵەیەدا بكەیت,چونكە هەمیشە كوردایەتى بەئێمە دەفرۆشنەوە بەنرخى ڕۆژ. وەهەمیشە وادەزانن خوا تەنها ئەوانى خەڵق كردوە.ئەوان لەسەر ئەو وتەیەى كە لەتەوراتدا هاتوە كاردەكەن كەدەڵَێت:ئەى قەومى جولەكە ئێمە فەزڵى ئێوەمان داوە بەسەر هەموو جیهاندا نەك ژنەكانتان تەنانەت ئاژەڵەكانتانیش نەزۆك ناكەین.وادیارە ئەوان لەبیریان چووە كەوا ئەوان خەڵكى ڕوسیان.ئەم بنەماڵەیە بۆیە دەزگاى پاراستنیان داناوە بۆ ئەوەى هەرچى نهێنى ئەم بنەماڵیە هەیە بیشارێتەوە.یەكێك لەكارەكانى دەزگاى (مەرگ)واتە پاراستن,پاراستنى بنەماڵەیە لەدەستى نەیارانى بنەماڵە,بۆ ئەمەش وەكو سەردەمى سەدام حسین هەموو شانەكانى ڕیكخستنى پارتیان كردوە بە سیخوڕ بەسەر یەكترەوەو پاشان بەسەر كۆمەڵگاوە.لە گۆڤارى لڤیندا برادەرێك وتى:لەكۆڵانەكەماندا دەزگاى ئاسایشى تێدایە و پاراستنى پارتى لەهەناوى ئەم دەزگایە لێكوڵینەوە لەهەر هاوڵاتیەك دەكات كە باربكاتە ئەم كۆڵانەى ئێمە تابزانرێت نەیارى پارتیە یان هاوڵاتیەكى ئاساییە. كارەكە وایلێهاتووە لە دهۆكى دەلال و هەولێرى ناسراو بەدوبەى كوردستان ناتوانیت لەدەمەتەقێى ئاساییدا ناوى سەرۆك و بنەماڵەكەى بێنیت.برادەرێكم لەزانكۆى دهۆكە پێى وتم لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا نیوەى گیانم لەشوشەى تەكسیەكەوە هێنابووە دەرەوەو دەمووت بژى سەرۆك بارزانى لەترسى خۆمدا.لەكۆتاى ئەم بابەتەدا دەڵێم سەدام حسین لەدوارۆژەكانى تەمەنى كۆمارەكەیدا خەڵك هەمووى ئەوەیان دەوتەوە(بروح بدم نفدیك یا سدام) كەچى بەفویەك بەغدا گیرا.وەكو وتراوە ژەمى دوا ڕۆژى دیكتاتۆرەكان چڵك وپیساوى جەهەنەمە.ئەم وتەیە بۆ هەموو بنەماڵەكانە كەلەكوردستاندا كەحكومى فیرەونى دەكەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە