شەڕى نەتەوە یان شەڕى بنەماڵە؟
Friday, 04/06/2010, 12:00
ئەوەى كەدەمەوێت بینوسم زیاتر لەسەر بنەماڵەیە,چونكە بەدرێژاى مێژووى ئەم خاكە پیرۆزو پاكە كۆمەڵێك بنەماڵەى داوێن پیس كەهەمیشە دروشمى شاراوەیان باخەڵ و ناوگەڵ بووە بەڕێوەیان بردووە.كورد دەڵێت: نەگبەتى ڕوو بكات لەپیاوى فەقیر ددانى لەهێلكەى دۆڵەمێدا دەشكێت,هەرئەم نەگبەتییەیە ڕووى كردوە لەئەم میللەتە بەدبەختە وا ئەم خۆفرۆش و خائینانە حوكمى ئەم وڵاتە دەكەن.چى حوكمێك؟حوكمێكى فیرعەونى كەهەمیشە ئەوان خواوەندو چینى خوارەوەش عەبدو نۆكەرو ژێردەستى ئەمان بێت وبەنرخى ڕۆژ مێَژووى پڕلەشەرمەزارى خۆیانمان بەمێژوویەكى سپى پێدەفرۆشنەوە.خۆزگە بۆجارێكیش ئەم ژن بێ دەرپێیانە لەخزمەتى ئەم نەتەوە كاریان دەكرد.ئەوە تاڵەبانى كورد فرۆشە لەپێناو كورسیەكەى وبۆ مانەوەى لەپۆستى سەرۆك كۆمارى دا ئامادەیە هێرۆخان بخاتە ژێر ئایەتوڵاكان.لەولاشەوە ابو عودەى دەستى میتى توركى هێاناوتە ناو پایتەختى كوردستانەوە.ئەگەر كار بەم شێوەیە بڕوات دوورنیە بمان فرۆشێتە توركیا.چونكە ئێستا ئەگەرێكى زۆر بەهێز هەیە كە عێراق پارچەپارچە بێت و كوردیش بەئارەزوى خۆى دەوڵەتێك هەڵبژێرێت.بۆئەم مەبەستەش سەرۆكى هێژا خوا بیپارێزێت واخەریكە ژێربەژێر ئەم كارە دەكات.من پرسیارێك لەهەردوو سەرۆكە ناوەڕۆك پوچەكە دەكەم ئەگەر ئەوان خۆیان بەسەرۆك وسەركردەى كورد دەزانن ئایا دەتوانن نازناوى بنەماڵەكەیان لەخۆیان بكەنەوە.سەرەتا با لەسەرۆكە لەبەر زگ وەستاوەكەوە دەست پێبكەم.ئەم سەرۆكە ئەو خوایەى كەدروستى كردوە نەبێتە كەلیمەى كوفر,ئەویش لێى تێناگات.ئەم كابرایە لەبەغدا عەرەبێكى ڕەسەنى عەیارە 24ەو لەكوردستانیش لەپێشى هەموومانەوەیەو لەهەموومان كوردترە.پێشنیارت بۆدەكەم سەرۆك تاڵەبانى پێش ئەوەى ببیتە بەدبەختیەكى گەورەتر بۆئەم میللەتە بڕۆ لەماڵەوە دابنیشە چونكە بەشى ئەوەت پێنەماوە عائیلەكەى خۆشت بەڕێوە ببەیت چ جاى حزبەكەت و وڵاتێك.سەرۆك تاڵەبانى زویر مەبە تۆ سەرەتاى جاشایەتیت داناو جەنراڵ مەلامستەفاى باوكى رۆحى نەتەوەى كورد سیخوڕى كردن بەسەرنەتەوەكەى خۆى.كورد دەڵێت:دار كرمى لەخۆى نەبێت هەزارساڵ دەژى.هەمیشە ئێوە كرم و ڤایرۆسى ئەم میللەتە بونە.بابێینەوە بۆلاى ابو عودەى و تۆزێكیش بەم ڕۆحیتەگەنجانەیەى خۆمەوە لەسەرى بدوێم.بەخواى گەورە كاتێك ناوى سەرۆك دێنن تف لەخۆم دەكەم .من تائێستا لەكرێچیدام وسەرەتاى تەمەنمە ئەوەندەى لەهۆڵى كرێ خانوو سەرى مانگدام ئەوەندە لەهۆڵى كارو پیشەى ڕۆژانەى خۆمدا نیم,تۆیەكى سیخور كەلەباوكتەوە وەكو میراتى بۆت ماوەتەوە شەریكاتى توركیت هێناوەو ڤێلا دەبەنە ئاسماندا و منیش بستێك زەویم نیە.ابو عودەى كاتێك خاڵوان ومامەكانم خەریكى پێشەرگایەتى بوون تۆو باوكە كورد فرۆشەكەت خەریكى سیخوڕى بون بەسەر ئەم میللەتەوە.ووتەیەكى زۆرجوان هەیە دەڵێت:شۆڕش بیرمەندەكان هەڵیدەگیرسێنن وگەنجەكان شەڕدەكەن,لەئەنجامدا دۆڵگرو ڕێوى ئاساكان دەیخۆن.بەگوتەى خۆمان(شێر دەیكات ڕێوى دەیخات).پێشنیارێكیشم بۆتۆ پێیە جیاوازلەو پێشنیارانەى كەڕۆژانە نۆكەرەكانى دەور دەست بۆت دەكەن,بەتۆش دەڵێم واز لەكارى سیخوڕى بێنە بەسەر ئەم میللەتەوەو تاوێكیش بۆئەم میللەتە بیكە. سیخوڕى نالێێم چونكە تۆهەر سیخوڕى دەزانیت ئەمەش میراتى باوكى ڕەحمەتیتە.بەهەردوو بنەماڵەى تاڵەبانى وبارزانى دەڵێم كەوا واز لەسیاسەت بێنن چونكە سیاسەت بریتى نیە لەوەى میللەتەكەت ڕەش وڕووت بكەیت و خۆتانیش وەكو ابو عودەى دەسكى بۆرى ئاودەسەكەتان ئاڵتون بێت.سیاسەت واتە ڕێكخستن و بەڕێوە بردنى كاروبارەكانى وڵات بەجوانترین شێوە.پێم وابێت لەلاى ئێوە جوانترین شێوە ئەوەیە مۆنیكا وپرادۆ بۆژن وكچەكانتان بكڕن ومناڵى فەقیریش لەدورەوە هەرئاخى پێهەڵكێشێت.بەڵام ئەوەى جێگەى خۆشحاڵیە مێژوو ناشێوێنرێت. ئەگەر لەبرى ئەو چەند زوڕناژەنە كەڕۆژانە دەیهێننە سەرشاشەى تەلەفیۆنەكان ودەوەڕن بەدیموكراسیدا ملیۆنان مێژوونوسیش بكڕن دواجار هەر مێژووى شپى بەسەرەوەیە.بۆخۆتان هەموو شتێك بكەن.دڵنیام هەرگیز بەئاسودەى بۆساتێك ناحەوێنەوە بەخۆتان و نەوەكانیشتانەوە.چونكە لەدواڕۆژدا نازناوێكى پیسیان بۆجێ دێڵن كە ناتوانن باسى ڕابردوى بنەماڵەكەیان بكەن.جا داواكارم وەك بۆخاترى ئەم میللەتە كوردایەتى ناكەن بۆخاترى نەوەكانتان بیكەن تا سبەینێ لەدواڕۆژدا ڕوویان بێت باسى ڕابردووى خۆیان وبنەماڵكانیان بكەن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست