کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موعجیزه‌ی‌ كورده‌كان

Sunday, 09/11/2014, 12:00


كتێبی‌ (موعجیزه‌ی‌ كورده‌كان) له‌لایه‌ن نووسه‌ری به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكیی "ستیڤن مانسفێڵد" بوه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ میدیا جیهانیی‌‌و نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ جیهان‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
نووسه‌ری‌ كتێبكه‌كه‌ ده‌ڵێت:
دەڵێت کورد خاوەنی ٤٠ ملیۆنە بەڵام ووڵاتی نیە خاکی نیە چەندین ساڵە کورد دەچەوسێتەوە لەژێر دەستی عەرەب، فارس ، تورک ، بەتایبەتی کوردی عیراق تاکو ئێستا سەدان هەزار کورد بەدەستی سەدام حوسین ، شەهید کراون ، عەرەب ویستی ناوی کورد بسڕێتەوە لەسە رووی زەوی بەڵام ئیرادەی کورد زۆر بەهیز بوو هەموو هەوڵێکی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە ، کورد نەتەوەیەکی چاو نەترسە خاوەن هەستێکی
ئێجگار بەرزن ، ئێستاش هەموو جیهان شانازی بە کورد، دەکات بە تایبەتی پێشمەرگە کە بەرەنگاری گەورەتریین تیرۆریستی جیهان بۆتەوە ئەویش داعش ە ،
كورد ده‌بێته‌ مۆدێرنترین نه‌ته‌وه‌ی‌ جیهان. ته‌له‌فزیۆنێكی‌ ئه‌مریكیش ده‌ڵێت: كورده‌كان ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستن كه‌ دژی‌ تیرۆرو تۆقاندن و تاریكین‌و ده‌كرێت هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مریكا بن.
له‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردوودا، شه‌ڕی‌ كورد دژی‌ تیرۆریستانی‌ داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش و مامه‌ڵه‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان، میدیا جیهانی‌ و ناوه‌ندی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ زیاتر به‌ پرسی‌ كورده‌وه‌ سه‌رقاڵ كرد.
له‌ئێستادا، نه‌ك ته‌نها له‌ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كاندا، به‌ڵكو له‌ ناوه‌نده‌ فیكریی‌ و راپۆرت و بابه‌تی‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی‌ جیهاندا، پرسی‌ كورد یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین پرسه‌كان.
نووسه‌ری‌ دیارو به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكی‌، ستیڤن مانسفێڵد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین نووسه‌ره‌كانی‌ نێو لیستی‌ نوسه‌ره‌كانە
ته‌له‌فزیۆنی‌ سی‌ بی‌ ئێن نیوزی‌ ئه‌مریكی‌، له‌ چاوپێكه‌وتێنكدا له‌گه‌ڵ نوسه‌ری‌ كتێبی‌ "موعجیرزه‌ی‌ كورده‌كان" راپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر كورد ئاماده‌ كردوه‌و باسیله‌وه‌كردوه‌: كورده‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ جیهان و ناوچه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ناوبردن و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمایی‌ بوونه‌ته‌وه‌.
ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ باسی‌ له‌ پێشوازیكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كردوه‌و هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ شوێنی‌ پێكه‌وه‌ژیان ناوبردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه‌، هه‌رێمی‌ كوردستان شوێنێكی‌ جیاوازه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.
كه‌ناڵی‌ سی‌ بی‌ ئێن نیوزی‌ ئه‌مریكی‌ باسی‌ له‌ دژایه‌تیكردنی‌ ئێران و توركیا كردوه‌ بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ و پرسیاری‌ ئه‌وه‌شی‌ كردوه‌، ئایا ئه‌مریكا یارمه‌تی‌ كورده‌كان ده‌دات بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ خۆیان.
ده‌شڵێت: توركیا مه‌ترسی‌ كورد له‌ مه‌ترسی‌ داعش به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانێت بۆ سه‌ر خۆی‌. وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێداوه‌، ته‌نها هاوپه‌یمانی‌ دروستی‌ ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست كورد ده‌بێت. ئەم پەرتووکە ئێستا
لە,کتێبخانەی ئەمەریکاو کەنەدا هەیە و خوێنەرێکی ئێجگار زۆری هەیە ، تاکو ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن فرۆشراو.


ئاماده‌کردنی ده‌ریا ده‌ریا ڕه‌واندزی


ئەمەش چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن ە لەگەڵ ئەم نووسەرە بەناو بانگە و دەربارەی پەرتووکەکەی.


http://www.examiner.com/review/the-miracle-of-the-kurds-by-stephen-mansfield

http://www.examiner.com/list/the-miracle-of-the-kurds-a-remarkable-story-of-hope-reborn-northern-iraq


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە