بۆ کۆبانێ
Thursday, 30/10/2014, 12:00
ئاه خودایە...
بەزەییەکت پێم‌دا بێتەوە
مۆڵەتێکم پێ ببەخشە
لەگەڵ یەکەم تنۆکی بارانی پاییزدا بمبارێنە
فەرمانم پێ بدە
ڕێنماییم بکە
پێم بڵێ: ئەی کچە عاشقەکەی بەھاری نیشتمان
گوڵ شکۆفە پێ بکە
ئازاری خاک ڕاژێنە
بە گەروی منداڵێکی تینودا بمپژێنە
گەر نام کەی بە تنۆکە بارانێ و
لە ئاسمانی خوێنگرتوی کوردستاندا نامبارێنی
بمکە بە گوڵە نێرگزێ
دەمەوێ تەمەنم جگە لە بەھار
چاوی نەتروکێ بە ھیچ وەرزێ
لە ھاویندا نەپڕوکێ و
لە زستاندا کڕێوە نەیبات
نەبێتە خاشاکی بەر ڕەشەبای پایزێ
خودایە...من بەرگە ناگرم
گوڵ شکۆفە نەکا و بمرێ
خاک بۆنی خوێنی لێ بێ و
منداڵێک لە تینوێتیدا بە گەروی وشکەوە بگرى
چ ئاهێكى پڕ حه‌سره‌ته
نزاكان گیرا نه‌بن و
تكا كانت له‌به‌ر ده‌مى پایزێكدا
بكه‌ونه سه‌ر چۆك و
ڕه‌شه با-یه‌ك دووریان بخاته‌وه
به‌هارێكم بۆ ته‌فسیر بكه
له‌نیشتمانى من خه‌ونى سه‌دان عاشقى نهوهراند بێ
باسى وڵاتێكم بۆ بكه
وه‌ك نیشتمانى من خوێنى رشت بێ
مناڵێكم بۆ بێنه دوان
وه‌ك مناڵانى كوردستان‌م
تێنوێتى و برسیه‌تى-یان بینى بێ
خودایه...
له‌بوونى خۆم بێزار نه‌بووم
هێشتا حه‌ز ده‌كه‌م
نزا بكه‌م و داوا بكه‌م
پێت بڵێم:
من- كچه كوردێكى نیشتمانم
چاره‌نوسم ده‌نوسمه‌وه
له‌عیشق دووركه‌وتنه‌وه هه‌یه
ئازادى-یمان نه‌بینیوه
ئیتر ده‌بێت به‌پێوه بمرین
بۆ گه‌یشتن به ئالا و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان!.
ئه‌لبێرتا/که‌نه‌دا
ده‌ریا ڕواندزى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست