چۆن ده‌بێ لێم ئاوابى
Thursday, 18/12/2014, 12:00
ماندوێتیم بشۆره‌وه
وه‌ك گهڵایهكى ته‌زیوو
بەبێ دەنگی،
لەبەردەم بارانی توڕەیت دەوەستم
به‌بێ جوله خۆم ده‌خۆمه‌وه
چه‌ند به‌رزه باڵاى سنهوبهرت
له‌هه‌ر كوێ بڕوانم
بوونت هه‌یه‌و دهتبێنم!.
2
ئەوەتا... له‌كه‌نارى ده‌ریا وه‌ستاوم
تارمایی و دەمامکە بۆرەکان با‌نگم دەکەن
بێده‌نگ ده‌بم
له‌ناخه‌وه هاوار ده‌كه‌م
بانگت ده‌كه‌م
دڵم ته‌نگه بۆم ده‌ركه‌وه
زه‌مه‌ن بێ تۆ میلى كاتژمێرێكى وه‌ستاوه!.
3
به‌ته‌نیا ده‌ڕۆم
مانگى رووى تۆم
له‌جانتاى سه‌فه‌رم حه‌شارداوه
كاتژمێرێكى شكاوم هه‌ڵگرتوه
نامه‌وێ زه‌مه‌نى بێ تۆیم دیار بى
خۆرى من تۆى چۆن ده‌بێ لێم ئاوابى!.
4
له‌كام ژوورى ته‌نیایى هه‌ناسه ده‌ده‌ى
بیكه بهزیندانى ئه‌به‌دیم
هه‌ر خۆم ده‌بم به‌پاسه‌وان
باكت به‌مه‌رگى من نه‌بێ
چونكه ته‌نیا تۆم خۆش ده‌وێ!.
5
خۆزگە دواى تۆ...
چاوێکی هەڵۆ-یم لا دەبوو
تا دەستی رەنگەکان بگرم و
مەشقی بینینم فێر بکا
چه‌ند په‌رۆشم بۆ بینینى
چاوه‌كانى تۆ..!
6
وام لەسەر هێڵێکی قەترانی
لەم لاوە خەونێکی کورتی ژیانەو
لەولاوە بێ ئەوەی هیچ کەسێک بزانێ
تا ئێرە دوا ترپە، دوا مەنزڵ
دوا پۆستی ژیانە
كه بیرم نه‌چێته‌وه
له‌دڵى مندا ته‌نها تۆ هه‌ى!.
7
تاوان نیە، پەڕینەوە، بەسەر پردی ساتەکانا
بەسەر رۆحی وردبوونەوە
تا ماچێکی لە خەم و ڕسکا ئەکا
هەزاران شەو باوه‌شکێکی خەو دەیباتەوە
ئاسمان دەکەن بە گۆمی خوێن.
8
ژێر بە ژێر..
بە چرپەی رازی باڵندە کۆچەرییەکان
نهێنیەک لە دایک دەبێت
من نە زاری هیچ ئەشکەوت و
نە هەناسەی هیچ دەربەندێکی تەنیاییم،
پێ ناگیرێ
چۆن سه‌ما،
لە دڵی ئاهەنگ زنجیر دەکرێ؟!.
ڕووباری مۆرلێن/کەنەدا
ده‌ریا ڕواندزى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست