کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى بۆ / هەموو سەندیكاكان

Thursday, 21/06/2012, 12:00


بەڕێزان / ئێمە كۆمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى وەك گروپێكى فشار لە چوار چێوەى سەندیكاى تەكنیككارانى ئەندازەیى كوردستاندا كار دەكەین , پاش ئەوەى سەندیكاكەمان لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەكى دەركرد و داواى كرد كە مافەكانمان (دەرماڵەى پیشەیى , دەرماڵەى ترسناكى , بیمە بۆ دەرچوان , دامەزراندن) بۆ جێ بە جێ بكەن ئێمەش پشتیوانى خۆمانمان ڕاگەیاند, نوێنەرەكانمان چونە لاى جێگرى سەرۆكى حكومەت بەڵینى پێدابوین كە لیژنەیەك پێك بهێنرێ لە (وەزیرى دارایى , وەزیرى پلاندانان , وەزیرى كاروبارى كۆمەڵایەتى) بەسەرجەم مافى هەموو سەندیكاكاندا بچنەوە و یەكسان بكرێ لەگەڵ موچەى بەغدادا و سەرجەم بڕیارەكان تایبەت بە داواكارى سەندیكاكان بوەستینرێ بۆ هەر سەندیكایەك نوێنەرى سەندیكاكە ئامادە بێت... وێڕاى دەست خۆشى لەم بڕیارە... داوا لەسەرجەم سەندیكاكان دەكەین كە لیژنەیەك پێكبهێنرێ لە نوێنەرى هەموو سەندیكاكان بۆ چاودێرى كردن و بە دواداچونى ئەم بەڵێنانە ,داواكارین پەیوەندیمان پێوە بكەن بەم ناونیشانانە
 [email protected]

یان لە فەیس بووك :

كومەلەى تەكنیككارانى ئەندازەیى


كۆمەڵەی تەكنیككارانى ئەندازەیى
20/6/2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە