مژدە بۆ پارتیەكانى شارى سلێمانى
Saturday, 23/01/2010, 12:00
بنەماڵەى بارزانى بڕیاریانداوە جارێكى دیكەش (عزەدین بەروارى) وەك سەرپەرشتیارى مەكتەبى سیاسى پارێزگاى سلێمانى ڕەوانە بكەن، تا دەیان(كۆندۆمى) تر لە ژێر وێنەكانى بارزانى و ئیدریس بەكاربهێنێت! دوێنێ پێش سەردانەكەى مەسعود بارزانى بۆ ئەمەریكا، واژووى لەسەر دامەزراندنى مەكتەبى سیاسى سنورى سلێمانى كردوو، بۆ ئەو مەبەستەش عزەدین بەروارى ئەندامى مەكتەبى سیاسى و سەرۆكى دەزگاى وەبەرهیچنانى پارتى وەك سەرپەرشتیارى ئەو كارە دەستنیشانكردووە!
سەرچاوەیەكى نزیك لە كۆبوونەوەى دوێنێ لقى 4ى پارتى لە سلێمانى ئەو هەواڵەى پشتڕاستكردۆتەوە، كە عزەدین بەروارى وەك سەرپەرشتیارو نورى حەمە على و فەرەیدونجوانڕۆی و فازیلى مەلیح و دژوار فایەق و دیارى حسیچن و هەڵۆى ئەحە سمێڵ وچەند كارگێرێكى لقەكانى سلێمانى و هەڵبجەو قەڵادزێى و كەلارو خانەقین وەك هاوكارى عزەدین بەروارى دەستنیشانكراوە بۆ ڕاپەراندنى كاروبارەكانى بارەگاى مەكتەبى سیاسى نوێ كە!
لەم ڕووەشەوە دەزگاى پاراستنى سلێمانى بە زۆربەى دەنگ دژى ئەو بڕیارەى مەسعود بارزانى دەنگیانداوە، هەروەكو مامۆستا محەمەد كە كادیرێكى پاراستنى لقى 4 سلێمانیە، بە دەنگى بەرز هاوارى كردووە، كە ئێمە وەك پاراستن ناهێڵین جارێكى دیكە عزەدین بەروارى بێتەوە ناو شارى سلێمانى، چونكە لە دەورانى پێشوو كە عزەدین بەرپرسى لقى 4 ى پارتى بوو، جگە لە دزى و گەندەڵى و پارە خواردنى كەسوكارى شەهیدان و ساختەكارى لە كڕینى زیاتر لە 12 خانوو بۆ بارەگاى لق و ناوچەو ڕێكخراوەكان، گەورەترین بەدڕەوشتى لە ناو ژوورى بەرپرسى لقدا ئەنجامداوە بەوەى لە ژێر وێنەى مهلا و ئیدریسى هەمیشە لە یادا !! ممارسەى سێكسى لەگەڵ چەندین كچ و ئافرەتدا ئەنجامداوە، مامۆستا محەمەد ئەوەشى دركاندوە كە هەموو كۆندۆمەكان خۆم لەگەڵ ڕاپۆرتێكى تێروتەسەلدا بۆ دەزگاى پاراستنى گشتیمان ناردووەو كاك شەماڵیش خۆى 3 جار بە كاك مەسرور بارزانى گووتووە كە عزەدین بەروارى حەیاو شەرمەزارى بەسەر هەموو پارتیەكانى سنورى سلێمانیدا هێناوە!
هەریەك لە ئارى عارف و مامۆستا محەمەد و شەماڵى گومرگ بەرپرسى دەزگاى پاراستن برشیاریانداوە كە بە هەموو هەڵێكیان دژایەتى گەڕاندنەوەى عزەدین بەروارى بكەن، تا ئەوەى شەماڵ و ستافەكەى باسى ئەو كچە مەسیحیەى دهۆكیان كردووە كە عزەدین لە ساڵى 1998 كە عزەدین بەروارى لە باخچەكەى ماڵى خۆیدا كوشتویەتى و ئێستا دەنگۆى ناڕەزایى دژ بە عزەدین بەروارى بەرەو زیاد بوونە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست