کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى "رێكخراوى دایك" بەمەبەستى راگرتنى بریارى لەسێدارەدانى خوێندكار"حەبیبوڵاى لەتیفى"

Saturday, 25/12/2010, 12:00


رێكخراوى دایك "تكا لەبەرپرسانى بەڕێز لەكۆمارى ئیسلامى ئێران دەكەین حوكمى لەسێدارەدانى "لەتیفى"بۆحوكمێكى تر سووك بكەن.

بەڕێزان:بەرپرسانى كۆمارى ئیسلامى ئێران.
بەرێز:ئەحمەدى نەژاد سەركۆمارى ئیسلامى ئێران.
ئێستا كە تەنها چەند كاتژمێرێك لەبەردەمدا ماوە بۆ جێبەجێكردنى بریارى لەسێدارەدانى چالاكوان وخوێندكارى یاسا بەڕێز (حەبیبوڵا لەتیفى) ئێمە لە(رێكخراوى دایك بۆناتوندوتیژى وچالاكى مەدەنى) تكاو داواى ئینسانیانەى خۆمان ئاراستەى بەرپرسان لەكۆمارى ئیسلامى ئێران دەكەین بەبڕیارێكى ئازایانەو مرۆڤ دۆستانە بریارى لەسێدارەدانى ئەو مرۆڤە"حەبیبوڵاى لەتیفى" راگرن و بۆ حوكمێكى سووك تر، كەلەگەڵ دابونەریت ویاسا نێونەتەوەیی ومرۆڤدۆستەكاندا بگونجێت، بیگۆڕن.
ئێمە لەرێكخراوى دایك داوا لەكۆمارى ئیسلامى ئێران ناكەین حەبیبوڵا ئازاد بكەن،بەڵام داوایان لێدەكەین،لەبەر لایەنى ئینسانى و بۆ پاراستنى حورمەتى ئینسان و بۆ رێزگرتن لەمافى ژیان بۆ ئینسان كەخودا پێمانى بەخشیوە-بریارەكە بۆ بریارێكى دیكە بگۆڕن.
بەرپرسانى بەڕێز لەكۆمارى ئیسلامى ئێران:ئێوە بابزانن كەئێستا بەملیۆنەها مرۆڤى كوردو غەیرە كورد لەسەراسەرى دونیا كە هەواڵى بریارى لەسێدارەدانەكەیان بیستووە ،ئەمشەو هەتا بەیانى خەوناچێتە چاویان و ویژدان ورۆحیان ئازاریان دەدات..بۆیە ئەگەر سبەى هەواڵى گۆڕینى ئەوحوكمە بۆحوكمێكى سوكتر ببیستن ئەوا خودا خۆى دەزانێت چەندێك دڵخۆش وئاسودە دەبنو چەندێك ویژدانیان ئۆخەى دێتەوە بەبەریا.
هەربۆیە بۆدواجار داوالە بەڕێزتان لە كۆمارى ئیسلامى ئێران وخودى سەركۆمار ئەحمەدى نەژاد دەكەین تەدەخول بكەن و بەدەم هاوارو داواى هەموو ئەورێكخراوانەى كۆمەڵگەى مەدەنى و رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ و هاوارى ویژدان و رۆحى ملینەها مرۆڤەوە بێن ودڵى هەموان بەگۆڕینى بریارەكە خۆش بكەن.
رێكخراوى دایك بۆناتوندوتیژى وچالاكى مەدنى.
سلێمانى-هەرێمى كوردستان [email protected] مۆبایل: 07701985292

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە