کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌نگاوی به‌ره‌و پایته‌ختی خه‌لافه‌ت

Saturday, 10/06/2017, 12:53


به‌لێدوانێكی فه‌رمی ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی مێژوویی له‌كۆتایی هێنان به‌ تاریكستانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، و كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی داعش له‌ره‌قه‌ راگه‌یه‌ندرا.
چه‌ند رۆژێكه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌دیاریكراویی وڵاتانی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی، له‌سعودیه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه‌ بیگره‌ تاده‌گاته‌ توركیایی پاشماوه‌ی مه‌نگۆل، له‌نێو كێشمكێش و ئاڵۆزیه‌كی حساباتی دوایی كۆتایی هاتنی هاوكاره‌كه‌یان داعشدان.
چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی كه‌ هه‌ندێكیان بۆخۆیان سه‌رچاوه‌ی تیرۆرن، له‌به‌ر ترسی هه‌نگاوه‌كانی دوایی داعش، به‌ناوی گوایه‌ هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر تیرۆر، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتێكی تری سه‌رچاوه‌ی تیرۆردا كه‌ قه‌ته‌ری عه‌ره‌بیه‌ بچڕاند.
ئاماژه‌كان له‌ گه‌رمبوونی په‌یوه‌ندی توركیا و قه‌ته‌ر و ئیرانی ئاخوندی ئیسلامی به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چن سونه‌گه‌رایی هاوكاری تیرۆر ناتوانێ وه‌ڵامی پێداویستیه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خوازانه‌كانیان بداته‌وه‌. بۆیه‌ له لێگه‌ڕینی جه‌بهه‌یه‌كی تێكه‌ڵه‌ی شیعی سونی تیرۆردا هه‌وڵدانه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌. پڕوپاگه‌نده‌ی پارتی بۆ ناكۆكی نێوان یه‌به‌شه‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، زه‌مینه‌ سازی ئه‌م به‌ره‌ نامرۆڤانه‌یه‌.
موسڵ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، پاكتاوكردنی تیرۆر له‌ره‌قه‌ ده‌ستی پێكرد، بۆئه‌وه‌ی له‌گرنگی كه‌وتنی ره‌قه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، توركیا، پارتی، سعودیه‌، ئێران، قه‌ته‌ر، .... ره‌وشێكی ئاڵۆزیان به‌ناوی ناكۆكی و تێكچوونی په‌یوه‌ندی و بابه‌تی لاوه‌كیه‌وه‌ دروست كردوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وتنی پایته‌ختی خه‌لافه‌تی جه‌هلی داعش نه‌بێته‌ بابه‌تی بیركردنه‌وه‌ی ئازادیخوازان و گه‌لان.
ره‌قه‌، شارێكه‌ به‌ڵام سیمبووڵی هێزێكه‌ كه‌ هیوایی تاریك په‌رستانی سونه‌گه‌رایی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری به‌خشیبوو له‌ژێر سێبه‌ریدا درێژه‌ به‌هه‌بوونیان بده‌ن. له‌ناوبردن و لاوازكردنی داعش بێهیواكردنی سه‌رچاوه‌كانی جه‌هاله‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵات و هێزه‌ نوێنه‌ره‌كه‌ین.
كه‌واته‌ ره‌قه‌، ده‌ستپێكردنی دوو قۆناخی گرنگه‌، تێكۆشانی گه‌لان بۆ ئازادیی و ده‌ستپێكردنی رێنسانێكی دوور له‌جه‌هاله‌تی سه‌له‌فیزمی ئیسلامی سیاسی، و قۆناخی هه‌وڵدانی هێزه‌ خێرنه‌خوازه‌كان بۆ پێكهێنانی جه‌بهه‌یه‌كی نوێ تا پێش له‌م رێنسانسه‌ بگرن. كه‌ ئێران، قه‌ته‌ر، تورك، پارتی..هتد. سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، هه‌رچی وڵاتانی به‌ناو ئیسلامی وه‌كو سعودیه‌، یه‌مه‌ن، لیبیا... هتده‌. شه‌ڕی دریژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌ئێستادا له‌قۆناخی سازكارانه‌ی به‌كرێگیراوێتیدان بۆ هێزه‌ جیهانیه‌كان. تا ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌یان پێبده‌ن. باشترین نمونه‌ی هه‌رزان فرۆشكردنی سعودیه‌یه‌ به‌ئه‌مریكا.
ئه‌نجام ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌م سێ به‌ره‌ تێكۆشه‌ر، تیرۆر و سازشكارانه‌دا ده‌بینرێت به‌هێنده‌ی رێنسانسی ئه‌وروپا، ئه‌ركی شۆڕشگێر و وڵاتپارێزه‌كان گران ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی یه‌كه‌م، كه‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردان به‌ڕیبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئۆجه‌لان رێبه‌رایه‌تی ده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە