شوێنه‌وار، له‌نێوان میراس و بازرگانیدا
Sunday, 28/05/2017, 17:37
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌واڵێكم به‌رچاوكه‌وت كه باس له‌وه‌ده‌كات له‌رۆژئاوایی كوردستان، هه‌رسێ كانتونه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت به پاراستنی شوێنه‌وار و ناوچه شوێنه‌واریه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیان ئه‌نجامداوه‌و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشیاندا رێوه‌به‌ریه‌كی تایبه‌تیان له‌كوبانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست كردوه، به‌ڵام له‌باشوری كوردستان نزیك به‌سێ ده‌یه‌یه ناتوانین باس له‌ناوه‌ندێك یان لیژنه‌یه‌كی به‌كاریگه‌ر بكه‌ین بۆ پاراستنی هه‌زاران شوێنه‌وار و پاشماوه‌ی مێژوویی، ئه‌وه‌شی كه‌هه‌یه هێنده كه‌مه به‌شی ئه‌وه ناكات كه بتوانێ مشتێك له‌خه‌رمانی مێژوویی ئه‌م هه‌رێمه بپارێزێ.
كوردستان به‌گشتی و باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی له‌به‌ر هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی مێژوویی كه ناوه‌ندێكی میزۆپۆتامیایی لانكه‌ی مرۆڤایه‌تیه، هه‌زاران شوێنه‌واری چاخه‌كانی كۆن، ناوین و نوێی تیادا به‌دیی ده‌كرێت، هه‌زاران شوێنه‌واری تری له‌هه‌ناوی خۆ‌یا شاردۆته‌وه كه به‌شی نوسینی مێژووێكی به‌شكۆ نه‌ك هه‌ر بۆ كوردستان بۆته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
به‌ڵام جێگای داخه باشووری كوردستان سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كی زۆری مێژوویی، به‌ڵام له‌رووی سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌یی، له‌شێوه‌یی ده‌ستنوس و به‌ڵگه‌یی به‌رچاو لاوازی و كه‌م و كورتیه‌كی هێنده جدیی هه‌یه كه زۆرجاران تارمایی ده‌خاته سه‌رمێژووییه‌كی ده‌یان هه‌زار ساڵه، به‌وه‌ی كه میوانه‌كانی سه‌ر ئه‌م خاكه بكه‌ینه خاوه‌ن ماڵ و خۆشمان به‌میوانی میوانه‌كه‌مان بزانین له‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایی كه به‌ڕه‌نجێكی گه‌وره به‌رهه‌م هاتوه. ئه‌مه له‌لایه‌ك بمێنێ ئه‌وه‌ی جێگایی نیگه‌رانی زیاتره تێڕوانینی بێبایه‌خانه‌ی سه‌رانی هه‌رێمه بۆ شوێنه‌وار و ناوچه شوێنه‌واریه‌كان كه وایكردوه به‌شێكی زۆری شوێنه‌وار و پارچه شوێنه‌واره‌كانیش، رووبه‌رووی له‌ناو چوون ببنه‌وه یان له‌ناوببرێن و بكرێنه كاڵایه‌كی بازرگانی و بفرۆشرێنه بازرگانه‌كانی شوێنه‌وار.
داعش له‌گه‌ڵ داگیركردنی ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه تیایدا ده‌سه‌ڵاتداربوو، له‌سه‌ربنه‌مایی دیتنی گرنگی پارچه شوێنه‌وار و كاریگه‌ری شوێنه‌وار و پاشماوه‌كانیان له‌سه‌ر یادگایی كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌ی فرۆشرا فرۆشتیان و ئه‌وه‌شی ده‌رفه‌تی فرۆشتنی نه‌بوو، خاپوریان كرد. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆئه‌وه‌ی كه هه‌ركه‌س له‌وه تێبگات ئه‌گه‌ر بته‌وێ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ر گه‌ل یان بزوتنه‌وه‌یه‌كدا یه‌كجاری بكه‌ی، ده‌بێت یه‌كه‌مكارێك كه بیكه‌ی بێ مێژووی بهێڵیته‌وه.
نزیكبوونه‌وه و تێڕوانینی ده‌سه‌ڵات له‌باشوری كوردستاندا بۆ بابه‌تی شوێنه‌وار و پاشماوه مێژووییه‌كان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی راپه‌ڕینه‌وه نزیكبوونێك نه‌بوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای گرنگیدان به‌م بابه‌ته، خاوه‌ن به‌رنامه و ستراتیژ بێت، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی راپه‌ڕیندا بوو بازرگانی به‌شوێنه‌وار و ئاودیوكردنی هه‌زاران پارچه‌ی به‌نرخ و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێك به‌رپرس بازرگانی به پارچه شوێنه‌واریه‌كانه‌وه، درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌گه‌ر به‌راورد به‌ڕابوردوو له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان مۆزه‌خانه یان عه‌نتكه‌خانه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی پاشماوه مێژووییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و جێگایانه‌دا پاشماوه به‌نرخه‌كان هه‌ر زوو دیار نامێنن.
له باشوری كوردستاندا به‌ناوی وه‌گه‌ڕخستنی كۆمپانیایی كار و ماسته‌رپیلانه بێ پیلانه‌كانی به‌شێك له‌شاره‌وانیه‌كان كه ناوچه‌ی شوێنه‌واریان تیادایه. تا ئێستا سه‌دان ناوچه‌ی شوێنه‌واری هاوشێوه‌ی ناوچه شوێنه‌واریه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر، شارستانی بنئاو كه‌وتوو له‌سه‌ر به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان و خانوی نوێ دروستكردن له‌شارۆچكه‌ی كفری و رووخاندنی شاره مێژوویه سه‌دان ساڵه‌كه‌ی شاره‌كه و سه‌دان شوێنه‌واری تر له‌ناو چوون.
پێویسته ئه‌و راستیه تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر به‌یاسایی تایبه‌ت و به‌رنامه‌ی ستراتیژی پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان نه‌كه‌ینه به‌رنامه، ئه‌وه‌شی كه‌ماوه ده‌بێته خۆراكی بازرگان و داگیركه‌ران و به‌ده‌ستێوه‌ردانی ماوه درێژ باشوری كوردستان بێ مێژوو ده‌هێڵرێته‌وه.
ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ك و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ناوه‌نده تایبه‌ته‌كانی زانكۆكانی تایبه‌ت به‌به‌شی شوێنه‌وار و حكومه‌ته كه بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگاییه‌كی خاوه‌ن هۆشیاری مێژوویی، هه‌رچی زوه پیلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌م بواره دابڕێژێ و خاوه‌نداری له‌م به‌ها مه‌زنه بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست