هه‌ڵمه‌تی ره‌قا و چه‌ند سه‌ره‌نجێكی پێویست!
Friday, 31/03/2017, 20:10
له‌هه‌ڵمه‌تی سێهه‌می خه‌زه‌بی فوراتدا، له‌لایه‌ك دێره زۆر، له‌لایه‌كی تر، ته‌بقا و گه‌وره‌ترین به‌نداوی ستراتیژی، تاكتیكی پێش رۆشتن به‌ره‌و سه‌نته‌ری شار.
له‌ره‌قا ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی و هێڵی سێهه‌می كوردان، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكایی هه‌ڵوه‌دایی مانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت. ره‌قا زۆرشت ده‌گۆڕێت، به‌هه‌یمه‌نه‌ی خیانه‌تیشه‌وه.
به‌پێشه‌نگایه‌تی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هێزه‌كانی سوریایی دیموكراتی له‌لێواری ره‌قادا به‌بێ گوێدانه گوشاری ئه‌مریكا بۆ خێرا كه‌وتنه سه‌نته‌ری ره‌قا، كوردان به‌ستراتیژێكی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ستراتیژی جوگرافی، ئابوری، ئامرازی بنه‌ڕه‌تی ئاواكردنی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی به‌گوێره‌ی ستراتیژ و تاكتیكێكی( شه‌ڕێك بكه بكه‌وێته خزمه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی ژیان بۆگه‌لان)ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رمایه‌ی جیهانی و ئه‌مریكادا یه‌كانگیر نابێت، چونكه بنه‌ماكه‌ی ئه‌م سیسته‌مه هه‌رشت له‌پێناو سه‌رمایه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌و خاڵه‌یه كه پێویسته هه‌مومان به‌وشیاریه‌وه سه‌یری بكه‌ین چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆكورد ده‌یكات، به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نه مادیه‌كه‌ی ده‌درێته پێش ئامانج لێی ئامرازی مادیی و چه‌ك و جبه‌خانه نیه به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ سێبه‌ر بخاته سه‌ر هه‌بوونی هزرێكی دیموكراتی ئه‌ڵته‌رناتیڤ كه كوردان و رێبه‌ر ئۆجالان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناویندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
خاڵی بنه‌ڕه‌تی پێكه‌وه به‌ستنی بیری هاوبه‌شی روسیا و ئه‌مریكا له‌سوریادا شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی به‌ده‌ستخستنی زۆرترین هه‌یبه‌ت و هه‌یمه‌نه‌یه روسیا به‌نزیكی له‌سوریا ئه‌مه‌ی بۆ پێكدێت، ئه‌مریكاش پێویستی هێزێك هه‌بوو تا ئه‌و هه‌یبه‌ت و هه‌یمه‌نه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه. هه‌ر بۆیه گه‌ر به عه‌تفی ئه‌مریكا بوه ئیتفاقی ستراتیژی كورد و مافی گه‌لان ده‌دات و به‌نوسین و به‌ده‌زگایی راگه‌یاندن زیاتر له‌رۆڵی قوربانیدانی گه‌لان و هزری دیموركاتیان دانه پێشی رۆڵی ئه‌مریكا، جگه له‌خزمه‌تكردن به‌سیسته‌می سه‌رمایه‌ی جیهانی كه ئه‌زمونێكی تاڵی بۆگه‌لان هه‌یه شتێكی تر نیه.
ره‌قا ئێستا ناوه‌ندی ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه له‌لایه‌ك سوریا، له‌لایه‌ك توركیا، له‌لایه‌كی تر هێڵی خیانه‌ت، پێشینه‌ی ئه‌و هێزانه‌ن كه به‌كه‌وتنی به‌ده‌ستی كوردان و سوریایی دیموكراتی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من.
كاربه‌ده‌ستێكی سوریا به‌راشكاوانه ئه‌وه‌ی وت ئازاد كردنی ره‌قا بێ ئارته‌شی سوریا خیانه‌ته، توركیا له‌یه‌كه‌م ده‌قیقه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه رێگا و رێبازی نامرۆڤانه نه‌ما به‌كاری نه‌هێنێت بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، هه‌رچی هێڵی خیانه‌ت و به‌كرێگیراویشه كه پارتی سه‌ركێشی ده‌كات، به‌ده‌رله‌وه‌ی هه‌موو ئیمكانی خۆی خستبوه ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌رنه‌كه‌وتنی په‌یامی جه‌وهه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، له‌ئێستادا و له‌سێی ئاداره‌وه به‌یه‌كه‌م جوڵه‌ی راسته‌وخۆی كه خانه‌سۆره‌وه كردی سه‌لماندی نه‌مانی تیرۆر نه‌مانی ئه‌وه، بۆیه سه‌رقاڵكردنی شه‌ڕی تیرۆر بۆخۆی بوه به‌شێك له‌هێرش.
سوریا باش ده‌زانێ كه‌وتنی ره‌قا دێره‌زۆر و جوگرافیایه‌كی به‌رفراوان و به‌تایبه‌تی سنوری سوریا له‌گةڵ ئێراق و توركیا به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته ده‌ستی گه‌لان له‌لایه‌كی تر به‌هێنده‌ی رژێم و زیاتر داموده‌زگا و هێزی سه‌ربازی له‌سوریادا ده‌بێته ئه‌مری واقع، بۆیه داعشی پێباشتره بۆیه دژیه‌تی. توركیا به‌نه‌مانی كارتی داعش ده‌زانێ نۆره‌ی ئیدلیب و دێره زور دێت، ئیتر له‌هاوكێشه‌ی سوریادا توركیا به‌ته‌واوی نامێنێت و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناویندا گۆشه‌گیرده‌بێت.
هه‌رچی پارتیه زه‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بێت به‌وه‌ی نه‌مانی توركیا له‌سوریادا پرۆژه ئابوری و سیاسیه‌كانی شكستی گه‌وره‌دێنن و وه‌كو تر توركیا ئیتر پێویستی به‌پارتی نامێنێت چونكه ئه‌وه‌ی توركیای له‌پارتی نزیككردوه‌ته‌وه به‌كارهێنانێتی دژی كوردی ئازاد، له‌لایه‌كی ترئیتر پارتی یان ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌و خۆ بكه‌وێته شه‌ڕی كورد یان ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی واقع ده‌بێت و لۆكاڵی بوونی خۆی قه‌بوڵ ده‌كات(كه‌به‌بڕوای من مه‌حاڵه).
بۆیه ره‌قا له‌شه‌ڕێ زیاتر ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیك و كێشمه‌كێشی هه‌یمه‌نه‌ی فكره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست