کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی لەشەنگال شەڕ دەفرۆشێت!

Thursday, 09/03/2017, 2:17


سێی ئەم مانگە قۆناخێكی نوێ لەشێوازی ‌شه‌ڕ كه‌بەڕێکەوتن لەگەڵ ئەردۆغان پارتی ده‌یكات دەستی پێكرد، ناوەندی ئەم شەڕە شەنگال و هەل و مەرجی تیایدا شەڕ پێشخرا، لەلایەك ئۆپەراسیۆنی موسڵ و رەقە، لەلایەكی تر شكستە یەك لەدوایی یەكەكانی پرۆژەكانی پارتی و ئاكەپەیە لەهەوڵدانی باڵادەستیان لەئێراق و سوریا.
دوایی سەردانەكەی سەرۆكی پارتی بۆ توركیا جەختكردنەوەی كاری هاوبەش بۆلەناوبردنی ئاستەنگیەكانی پێشیان، هاوكێشەیەكی نوێ و لەهەمانكاتدا قۆناخێكی نوێی بەپراتیزەكردنی شەڕێك كە تاكو ئێستا لەئاستی ناوخۆیدا، بەشێوازی جیاواز و بەڕێگەی هێزی جیاواز پێشدەخرا.بەڵام كاتێك ئەوهێزانەی راسپێردرابوون نەیانتوانی ئەركی خۆیان پێك بێنن، لەسەرووی هەمووشیانەوە پارتی دیموكرات بۆخۆی كەوتە هەوڵدانی پێكهێنانی، لەئێستادا ئەوەی دەگوزەرێ قۆناخی بێ ئومێدی پارتی بەسەركەوتنی هاوكارەكانیەتی و بۆخۆی كەوتۆتە هەوڵدانی بەرنامەكانێتی بۆمانەوەی خۆی.
پارتی ئەو راستیە باش دەزانێت، خۆرادەستكردنی بەتوركیا و قەدەری خۆی گریدانی  بەتوركیاوە، قومارێك بوو ئەگەری سەركەوتنی ئەگەر لەسەرەتایی داعشدا زۆربێت، لەئێستادا كە رووی راستی توركیا بۆ تەواوی دوونیا دەركەوتوە زۆركەمە، بۆیە پارتی هەموو هەوڵدانی ئەوەیە لەم هەلوومەرجەدا هەبوونی خۆی بەردەوام بكات و تەمەنی خۆی درێژبكات.
راستی جوگرافیای شەنگال كەتاكەدەروازەی بەرفراوانی هەرێم و ئێراقە لەگەڵ سوریادا، هاوكات هەڵكەوتەی جوگرافیەكەی بەڕوی رۆژئاوایی كوردستاندا كە لەدوایی موسڵ دەبێتە سەرچاوەیەكی گەورە بۆهەناسەی رۆژئاوا و ئەو ئابڵوقەیەی كە پارتی چەند ساڵیكە لەسەر رۆژئاوا و شەنگال بۆ پێكهێنانی پیلانی توركیا لەسەری دایناوە. كاتێ رۆژئاوا هەناسە هەڵمژێت و شەنگال ببێتە ئیرادە هەبوون و نەبوونی پارتی نەبۆ هێزە جیهانیەكان نەبۆ توركیاش واتایەكی نامێنێت.
بەمجۆرە پارتی لەیاریكەری سوریادا بێڕۆڵ و لەئاستی ئێراقیشدا دەروازەیەكی گرنگ لەدەستتدەدات، كەئەمەش پارتی دەكاتە حزبێكی لۆكاڵی و كاتی حساب پرسینی لەكارە نابەجێكانی پێشتری دەستپێدەكات و هاوكات هاوپەیمانە ستراتیژیەكەشی كەتوركیایە پێویستی پێی نامێنێت، كەئەمەش مەرگی پارتی و كۆتاییهاتنی مێژووەكەیەتی.
هەربۆیە پارتی ئەوەی لەدەستی بێت دەیكات بۆمانەوە، لەئێستا جگە لەشەنگال بەشێكی تری پیلانەكەی مەخمورە، ماوەی چەند رۆژێكە لیوایەكی پێشمەرگەی سەربەپارتی لەنێوان قەرەچۆخ – مەخمور جێگیركراون و چاوەڕوانی هێرشێكی هاوشێوەی شەنگال لەسەر مەخموریش دەكرێت، كاتێك بەشی یەكەمی پیلانەكە گرتنی رێڕەوی نێوان رۆژئاوا – باشور، رۆژئاوا – ئێراق سەربكەوێت یان سەرنەكەوێت. پێویستی دروستكردنی ئاستەنگی رێڕەوی نێوان موسڵ مەخموریش خاڵێكی گرنگە بۆپارتی. لەهەمانكاتدا مەخمور وەكو پاشماوەی میلەتێكی كۆمەلكوژكراو و دەربەدەركراوی دەستی توركیا هەمیشە وەكو پەڵەیەك بەنێو چاوانی توركیا و زەخت و گوشاری پارتی لەسەریان روی راستی پارتی و هاوكاری بۆتوركیا وەكو بەڵگەیەكی بەرچاو پێویستی بە پەراوێزخستن هەیە.
قوڵكردنەوەی وتنی فراوانكردنی كەمەرەی شیعی و لاوازكردنی كەمەرەی شیعی، لەبن ناوی شەڕی ئێران و توركیایە لەشەنگالدا بەڕێوەدەچێت جگە لەسەفسەتەیەكی شەرعیەتدان بەشەڕی مانەوە شتێكی تر نیە، چونكە ئەو راستیە ئاشكرایە هەم رۆژئاوا و هەمیش شەنگال خاوەن هێڵی سەربەخۆی فكری و سیستەمی ئەڵتەرناتیڤن كەچەندە مەترسی لەسەر بەناو كەمەرەی سونی هەبێت زیاتر لەوە مەترسیە لەسەر بەناو كەمەرەی شیعی، چونكە ئامرازە ناڕەواكانی مەزهەب، قەوم، دەوڵەت و جوگرافی لەدەستی سیستەمی دەسەڵاتداری دەردەهێنێت و رادەستی گەلی دەكاتەوە.
شەڕفرۆشتنی پارتی بەشەنگال و ئامادەكاری شەڕی لەمەخمور شەڕی مان و نەمانی پارتیە ئەگەر تیایدا سەركەوێت، تەمەنی هەندێكی تر درێژدەبێـت، ئەگەر نا پارتی دەبێتە مێژوو توركیاش بێهیوادەكات لەبەكارهێنانی شەڕی كورد بەكورد و توركیاش ناچار دەمێنێت پشت لەپارتی بكات. بەم جۆرە هەم پارتی و هەمیش توركیا دەبێتە دۆڕاوی شەڕی ئێراق و سوریا. بۆیە هەتا پێی بكرێت دەیكات، پێشی نەكرا ئاستەنگكردن بۆدرێژكردنەوەی تەمەنی خۆی تاكە ستراتیژی ئەم هێزەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە