"عارف" بۆ پارە كێی كرد بە "قوربانی"؟
Thursday, 09/01/2020, 19:54
روناك عوسمان بەگ
لەماوەی ساڵەكانی (1997-2003) كە شەڕێكی ساردی یەكێتی و پارتی بەسەر مەیدانی سیاسەتی هەرێمی كوردستانی باشور زاڵ ببو، حزیبە ئەنتی پارتیەكان بەرەی هاوپەیمانێتیان لەنێوان خۆیاندا دروست كرد كە یەكێتی و حسك و زەحمەتكێشان و پارێزگارانی لەخۆگرتبو. لەو سەردەمەدا گرنگترین ئەركی راگەیاندنی ئەم حیزبانە ئیدارەدانی ئەو ناكۆكیە بو، ئێمە لە مەكتەبی اعلامی یەكێتی كارمان ئەكرد، ئەوەی جێگەی سەرنجمان بو، عارف قوربانی لە هەمو ستافی مەكتەبی اعلام زیاتر رەخنەی ئەگرت بەڵام پێش مەسئول مەكتەب ئەگەیشتە لای مام جەلال، هەمو جارێكیش بەوە پینەی ئەكرد كە گوایە خەریكی كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكانی ئەنفالە بۆ دادگای حیزبی بەعس. بەڵام دوای زەمانێ نهێنیەكانی كەوتنە سەربەڕە كە هەمو جارێ عارف كە ڕەخنەی ئەگرت و هاوپیشەكانی ئەوروژاند بۆ ئەوەی بێنە قسە، تەنها بۆ تۆماركردنی دەنگیان بو تا بیگەیەنێتەوە مام جەلال و بیانكاتە قوربانی مەرامە گڵاوەكانی خۆی!.
قۆناغی دوەمی سیاسەتی عارف، لەدوای هاتنە پێشەوەی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆكی حكومەت، بەفشاری مام جەلال كرا بە سەرنوسەری ئاسۆ، تا هەمیشە ڕاپۆرتنوسێكی لەنزیك د.بەرهەمەوە هەبێ بۆ ئاگاداربون لە نیاز و سیاسەتەكانی.
دوای ئاشكرابونی ئەم نهێنیانە و مردنی مام جەلال، ئێستا عارف قوربانی كە ئیشی بە یەكێتی نەماوە، لەناو پارتیدا بۆتە راوێژكاری كەناڵی ڕوداو، مانگانە كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی هەیە بۆ ڕاپۆرتدان لەسەر سیاسەتی كەناڵی ڕوداو بەرامبەر حیزبەكانیتر، زۆرجاریش بەناوی دۆستایەتیەوە ئەنێردرێ بۆ لای كۆسرەت رەسوڵ و و بەرهەم ساڵح و سەركردەكانی تری یەكێتی بۆ قسە دەرهێنان.
بەڵێ!! عارف ئێستا عەریفی پارتی و كەناڵی ڕوداوە و هەمو بەرژەوەندیەكانی میللەتەكەی و دۆستەكانیشی كردە قوربانی بۆ خاتری پاروە نانێكی چەورتر، بێ ئاگا لەوەی هەرچەندە خۆی هیلاك بكات لەوە بچوكترە حسابی حیمایەیەكی جامەنەسوری لۆ بكرێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست