کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنەوەیەك بۆ سەردانەكەى بەرێز وەزیرى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاوى حكومەتى هەرێمى كوردستان

Sunday, 09/06/2013, 12:00


خەم خۆرێكى ناوچەكە

لەكوردستانى باشوور سەرجەم كارەكتەرەكانى كشتوكاڵ فەراهەمن وەك زەوى (خاك) و ئاو و تواناى مرۆیى وەك كادیر و فەرمانبەرەكانى بەڵام وەك پێویست نەتوانراوە لەو بوارەدا پشت بەخۆمان ببەستین سەرەراى ئەوەى پێشینەكان خەرج دەكرێت بەڵام لەهەموو بوارەكاندا لەقەیرانداین دیارە سیاسەتى حكومەتى هەرێم بەرامبەر بە بوژاندنەوەى كەرتى كشتوكاڵ ڕوون نیە ئەوەتا لە تەرخانكردنى بوودجەدا دیارە كە وەزارەتى كشتوكاڵ داواى كرد پێش پەسند كردنى بوودجە كە بوودجەكەى زیاد بكرێت بۆ (10%) بەڵام (1.9 %) زیاد نەكرا هەرچى شتێكیش هەیە بە پارە جێ بەجێ دەكرێت ئەمانە هەمووى لەلایەك ، پلانى (5) پێنج ساڵى رابردوو شكستى هێنا ئێستا خەریكى پلانى (5) پێنج ساڵى تر لەلایەن وەزارەتى كشتوكاڵەوە دادەنرێت لە ساڵى (2014 2018) دیارە ئەم پلانە درێژخایەنە بە بوودجەیەكى باش دەكرێت جگە لە بوودجە بە كادیر و پسپۆرى بەتوانا و لێهاتوو جێ بەجێ دەكرێت ، ئەوەى مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە كە قەدەرى وەزارەتى كشتوكاڵ وایە هەروەزیرێكى بۆهاتبێت لەماوەى (3 بۆ 4) كابینەى رابردوو یەك لەیەكى فاشیل تر بوون بەتایبەتى ئەم پرۆفیسۆرەى ئێستا ئەمەش دەكەوێتە ئەستۆى [ پارتى دیموكراتى كوردستان ] چونكە ئەوە (3) وەزیر هەرسێكیان پارتى بوون . چونكە وەزیرى كشتوكاڵ دەبێ بچێتە كێڵگەى جوتیاران و گوێیان لێبگرێت وە سەردانى فەرمانگە كشتوكاڵیەكان بكات ، كۆبونەوەى ئەنجومەنى راوێژكارى وەزارەتى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو لەرێكەوتى (03 / 06 / 2013) لە رانیە سنورى ئیدارەى راپەرین بەسترا بەرێز وەزیر دەبوایە لە دواى كۆبونەوەى ئەنجومەنى راوێژكارى وەزارەت سەردانى فەرمانگە كشتوكاڵیەكانى سنورى قەزاى رانیە و پشدەرى بكردایە چونكە بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵى رانیە لە كەلاوەیەكدایە وە بەشى كشتوكاڵى بیتوێن ماوەیەكى درێژە لە خانووى ماڵاندایە بەكرێ ، وە كەرەنتینەى كشتوكاڵى كێلێ دونیایەك گرفتى هەیە وە چاوەرێمان دەكرد بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى ناوچەكەى بكردایەتەوە . بەرێز وەزیر دەبوایە لەگەڵ فەرمانگە كشتوكاڵیەكان سەردانى هەندێك پرۆژە و كێڵگەى جوتیارانى بكردایە بەڵام بەداخەوە بەبێ ئاگادارى فەرمانگە كشتوكاڵیەكانى ناوچەكە سەردانى سەربرینخانەى (رانیە) ى كرد وە سەردانى زیادەرۆكارێكى ناوچەكەى كرد چونكە هاورێیەتى كە ئەمە لەو پرۆفیسۆرە ناوەشێتەوە چونكە دەست نیشان كردنى دیاردەى زیادەرۆكار (تجاوزات) كارى وەزارەتى كشتوكاڵە وەرێگرى كردن و لابردنى زیادەرۆییەكە كارى وەزارەتى ناوخۆیە وەك باسمان كرد دەبێ وەزیرى كشتوكاڵ زۆر تێكەڵ بێت لەگەڵ جوتیار و فەرمانبەرەكانیدا بەڵام وەك بیستومانە و بە فعلیش وایە بەرێوەبەرە گشتیەكان ناتوانن قسە لەگەڵ وەزیر بكەن نەك فەرمانبەر و جوتیار وەزیر دەفەرموێت لەرێگەى ێندوقى شەكاوى گلەیى و داواكانتان بگەیەنن ئەمە حاڵى وەزارەتى كشتوكاڵە .


لەگەڵ رێزدا ...

خەم خۆرێكى ناوچەكە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە