کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەزان

Saturday, 16/04/2011, 12:00




ئەوەى من دەمەوێ بیڵێم

لە پێش ئەم بێچوە شێرانە

لە ئێستاوە تا كۆتایى

پشتى من پردى ڕێتانە

دەستى من دار عاساى دەستو

چاوم كامێراى هەموانە

ئەو خەیاڵەى كە من دەگرێ

ئارەزووى هەرهەموتانە

فیداكاری و ئازایتان

لەرزێنەرى گەندەڵانە

كۆتایى تاریكستانوو

كەڕو كوێر و لاڵەكانە

نۆرەى هەڵهاتنى ڕۆژوو

بوژانەوەى هەژارانە

لەوەى وڵام نادەنەوە

ڕسواییەو پێنەمانە

دەستیان لە دەستى كورد بەرداو

بونەتە پیاوى بێگانە

چەقیوى ناو زەلكاوێكن

قوڕى دوونیا بەو سەرتانە

زوو لەبەرەى گەل چونەدەر

وا نۆرەى دادگایتانە

لەسەر گەندەڵى سیاسى و

تێكڕاى ئەو شەرەف شكانە

كەبونە باندوو كۆمپانیاو

دەیفرۆشن بە بێگانە

بەگژ كێوەكانا دەچن

دەپێچنە ئەو مێزەر سپیانە

پێم باشە زۆر خێرا هەڵبین

تاتێكڕاى گەل نەیزانیوە

بەم سوكو ڕسوایتانە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە