سەرە ڕم
Monday, 11/04/2011, 12:00
ئازیزانم نورى چاوم
گەنجەكانى ئەم وڵاتە
چەند ڕێگاتان دوورو لێڵ بێ
بەس نەبەزین ڕێى نەجاتە
ئێوەن كێوەكانى ئەمڕۆ
وەك پەناگا بۆ مەزڵومینى ئەم خاكە
ئێوەیەكى بەفر ئاسا كەدەبارن
خۆناگرێ تاریكستانى ئەم خاكە
ئێوەن ستۆنامى وڵات
دژبەشەڕو ڕوو لە چاكە
ئەو بوركانەى بەڕێوەیە
بەربەستى بەرى هەیهاتە
چاوەڕێى گزنگى ڕۆژین
تەنها ئەوەى ماوە كاتە
یەك هەڵوێستى ئۆپۆزسیۆن
زامنى ڕێگاى نەجاتە
قبوڵ نەكەن درزو كەلێن
لەشاڕێگەى ڕێى خەباتە
لەهیچ تاقم و گروپێك
لەوەى كەدێتە سەر جادە
فتیڵەى گەندەڵى كزبوو
خۆسەپاندنیان بەسەرچوو
سەدجار پارەو پولیان هەبێ
هەر ڕزگاردەبێ ئەم خاكە
لەقاموسى ڕۆشن بیران
باوى نەما مامەو كاكە
گەر بەخۆشى نەڕۆیشتن
من لام چاكە
دەرگاى دۆزەخ بكەنەوە
بۆ دوژمنى دەستە كاسەى
خوشك و دایكانى ئەم خاكە.
1/4/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست