کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیس

Friday, 08/04/2011, 12:00






كاكى پۆلیس و ئاسایش

ئەى پارێزەرى سنورم

پێشمەرگە دێرینەكان

خەبات گێڕى ڕێگاى ژینم

چاوەڕێین پارێزگاریتان

لە گەنجان دەى بتانبینم

ئەو ستەمەى پێى تاساوە

گەنج و لاوى وڵاتەكەم

خۆتۆى لێبەدەر نییە

وریابە هەدوو چاوەكەم

پێم باشە ڕۆشنبیرانە

تێبگەى لەو ئێشو ژانە

كە گەنج و لاوى وڵاتم

لەسەرى داكۆكییانە

وەرە ڕیزى شۆرشەوە

پشتكەرە ئەو گەندەڵانە

بێگومان ئەو ژینەى تۆى تیاى

ئێستە چەشنى كەندەڵانە

یا دەیڕوخێنن بەسەرتا

یا دەژیت ژینى ژنانە

سبەینى چۆن لە ڕووت هەڵدێ

دەژیت ژینى بەڵتەجیانە؟

سنگ دەرپەرێنیت و بڵێى

ڕەگەزنامەم كوردستانە.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە