کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێگرتن له‌ کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران ده‌ستدرێژیه‌کی ئاشکرایه‌ بۆ سه‌ر ئازادی سیاسی له‌ کوردستان

Monday, 11/03/2013, 12:00



به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندی دیارده‌ی بێکاری و نه‌بونی بیمه‌ی بێکاری بۆ کرێکاران و که‌سانی ئاماده‌به‌کار، ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی له‌ کوردستان بڕیاڕیاندا، ئه‌مڕۆ 11.3 کۆبونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مان له‌شاری سلێمانی سازبده‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ئاسایشی سلێمانی پێیان ڕاده‌گه‌ێنن که‌ نابێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ سازبده‌ن چونکه‌ بارودۆخه‌که‌ ناله‌باره‌ و مۆڵه‌تتان پێنادرێت، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئاسایش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌چه‌ند مانگی ڕابوردودا لایه‌نگرانی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار و که‌سانی سه‌ر به‌ هێزی عه‌شایه‌ری، به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئاسایش هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندان و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌و که‌ناڵانه‌یان کرد، هاوکات به‌ڵێنده‌ران و خاوه‌ن کاره‌کان به‌بێ مۆڵه‌ت کۆبونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی سازده‌ده‌ن، ڕێگرتن له‌ سازدانی کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کڕیکاران بۆ جارێکی ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی سه‌لمانده‌وه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتداران یاسای خۆپیشاندانیان بۆ ڕێگرتن به‌ خۆپیشاندانی خه‌ڵکانی ئازادیخواز و کرێکاران داڕشتوه‌و به‌پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان ڕێگا به‌خۆپیشاندان و چالاکی سیاسی ده‌ده‌ن، ده‌سه‌ڵاتداران بۆ خۆیان و لایه‌نگرانیان هه‌ر کات و ساتێک بیانه‌وێت ئه‌وا جاده‌ و شه‌قامه‌کان داده‌خه‌ن بۆنه‌ و کاری سیاسی بۆخۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی ڕیکخراوی بیناسازی کوردستان له‌کاتێکدا سازده‌درێت که‌ ئێمه‌ شاهیدی بارودۆخی ناله‌باری کرێکارانی کوردستانین و هه‌ر له‌بێبه‌شبونیان له‌مافی ڕێکخراوبون و نه‌بونی بیمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ تاوه‌کو زۆربونی ڕوداوه‌کانی سه‌ر شوێنی کار و گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان کرێکار به‌و هۆیه‌وه‌.ئێمه‌ له‌ کۆمیته‌ی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، هاوپشتی خۆمان بۆ خواسته‌ ڕه‌واکانی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی ڕاده‌گه‌ێنین، هاوکات ئیدانه‌ی ئه‌م ڕێگریانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ین له‌به‌رامبه‌ر کار و چالاکیه‌کانی کڕێکاران و به‌ ڕه‌فتار و کارێکی سه‌رکوتگه‌ریانه‌ی ده‌بینین.له‌هه‌مان کاتدا داواکارین له‌کرێکاران و خه‌ڵکی ئازادیخواز‌، که‌وا به‌ڕێکخستنی ڕیزه‌کانی خۆیان و به‌پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی له‌کوردستان بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌هێزبکه‌ن و سنورێک بۆ ده‌ستدرێژیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران دابنرێت و ئازادی سیاسی له‌کوردستاندا به‌رقه‌راربێت.
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
11.03.2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە