با‌رزانی سەرۆك بێت یان نەبێت، ئۆپۆزیسیۆن هەموو کورسیەکانی پەرلەمان بباتەوە...
Tuesday, 23/07/2013, 12:00
با‌رزانی سەرۆك بێت یان نەبێت، ئۆپۆزیسیۆن هەموو کورسیەکانی پەرلەمان بباتەوە،
پاروویەك بۆ سفرەی خەڵکی زەحمەتکێش زیاد ناکات‌و ئازادیەکانیان بەرینتر نابێتەوە!
کرێکاران زه‌حمه‌تکێشان، خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
ڕاگه‌یاندنی لیستی کاندیدی حزبه‌کان بۆ به‌شداریکردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی پەرلەمانی داهاتووی کوردستان، ده‌وره‌ی چه‌ند مانگ کێشمه‌کێش‌و هه‌رای نێوان حزبه بۆرژوازیه‌کانی ده‌سه‌لات‌و ئۆپۆزیسیۆنی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی گەڕانه‌وه‌ی ده‌ستورو درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی‌و ئاڵوگۆڕله‌سیسته‌می حوکمڕانیدا، برده ئاستێکی تره‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش به‌قازانجی داسه‌پاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی پارتی‌و دانانه‌وه‌ی مه‌سعود با‌رزانی له‌پۆستی سه‌رۆکی هه‌ریمدا، تەواوبوو. له‌به‌رامبه‌ریشدا، شکست‌و ناکامیه‌کی تری پڕۆژه‌ی چاکسازی‌و سیستەمی پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن خۆی ده‌رخسته‌وه. ئێستا ئیتر هه‌ردوولا چاویان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان بڕیوه‌و وه‌ک کارتێک به‌ده‌ستیانه‌وه گرتووه تاجارێکیتر، ژیانی ئێمه، خه‌ڵکی شۆڕشگێرو نارازی کوردستان راکێشنه‌وه ناو هه‌مان گێژاوی سیاسی که 22 ساڵە حزبه بۆرژوا- ناسیونالیسته‌کان، به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌لاتی سه‌رکوت‌و سیسته‌مێکی نایەکسان‌و پڕ له‌گه‌نده‌ڵی‌و کۆنه‌په‌رستییان به‌سه‌رکۆمه‌ڵگاوه جێگیرکردووه.
بەڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی فریوکارانه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو باڵی بۆرژوازی له ده‌سه‌لات‌و ئۆپۆزسیۆندا، کێشمه‌کێش‌و هه‌رای ئه‌م ماوانه‌ی ڕابردوو به‌رهه‌می قه‌یرانێکی سیاسی نییه که به‌هاتنی ئۆپۆزسیۆن له جه‌سته‌ی په‌رله‌مان‌و یاسا‌و شه‌رعیه‌تی دیموکراتی دەرکه‌وتبێت، به‌ڵکو ڕیشه‌ی ئه‌م قه‌یرانه له ئابووری بازار‌و دابه‌شبوونی چینایه‌تی‌و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه، که ئێمه کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و ئازادیخوازان په‌یمان پێبردووه. تەواوی میدیا زەبەلاحەکانی دەسەڵات‌و ئۆپۆزسیۆن لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام تێکۆشاون خەڵکی کوردستان‌و ڕای گشتی بەو باوەڕە بگەیەنن کە ئەوەی کۆمەڵگەی کوردستانی لە چەقبەستنی سیاسی ئێستایدا ڕاگرتووە، قەیرانی نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و دەسەڵاتە نەک خەڵك‌و دەسەڵات، تا لەو ڕێگایەوە بتوانن سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیە بەرهەقەکانی ئێمه، خەڵکی کوردستان، ببن‌و لە بازاڕی ساتوسەودای هەڵبژاردن و وەرگرتنی ئیمتیازاتی زیاتر لە دەسەڵاتدارەتیدا، بەکاری بەرن.
ڕیشەی قەیرانەکە بێ هیچ پێچوپەنایەک ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان ئەم دەسەڵاتەی ئێستایان ناوێت، چونکە؛ کۆمه‌ڵگای کوردستانیش وه‌کو وڵاتانی تری ناوچه‌که، لە سایەی دەسەڵاتی بۆرژوا-ناسیۆنالستی کوردا گیرۆدەی نایه‌کسانی‌و جیاوازیەکی زه‌ق‌و ئاشکرای چینایه‌تیه، که له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران‌و سه‌رمایه‌داران‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حکومی، به‌شی هه‌ره‌گه‌وره‌ی سامانی کۆمه‌ڵگایان له ده‌ست خۆیاندا پاوان کردووه‌و، له‌به‌رانبه‌ریشدا زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردستان له هه‌ژاری‌و نه‌داریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و بێ‌کاری تا دێت فراوانتر ده‌بێته‌وه. چونکە خەڵکی کوردستان نان‌و ئاو‌و کارەبایان دەوێت، بیمەی کۆمەڵایەتیان دەوێ، دکتۆرو دەرمانیان دەوێ، ئازادی بیروڕاو عەقیدەیان دەوێ، کۆتاکردنی دەستی کۆنەپەرستییان لەسەر کار‌و ژیان‌و خوێندنگاکان‌و دادگاکانیان دەوێ، کۆتاییهێنان بە دزی‌و تاڵانیان دەوێ، کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی میلیشیای ئەحزاب‌و بنەماڵەییان دەوێ، کاری گونجاو یان بیمەی بێ‌کاری شایستەیان دەوێ، بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لەدیاریکردنی چارەنووسی سیاسی کۆمەڵگەو بەهرەمەندبوونی یەکسانیان لە سەروەت‌و سامانی کۆمەڵگە دەوێ. سەرەنجام ئێمه خەڵکی بێبەشی کوردستان ژیانێکی ئازاد‌و یەکسان وخۆشگوزەران‌و کۆمەڵگەیەکی شایستەی ئینسانی ئەم سەردەمەمان دەوێ. ململانێی نێوان دەسەڵات‌و ئۆپۆزیسیۆن بەرادەی سەرە دەرزیەك پەیوەندی بە وەدیهاتن‌و جێبەجێبوونی ئەم خواستانەی ئێمه، خەڵکی کوردستانه‌وه نیە. مەسعود با‌رزانی سەرۆك بێت یان نەبێت، ئۆپۆزیسیۆن پەرلەمانی ئێستا بەجێبهێڵێت یان سەرجەم کورسیەکانی پەرلەمانی داهاتوو ببەنەوە، پاروویەك بۆ سفرەی خەڵكی کرێکار‌و زەحمەتکێش زیاد ناکات‌و هەنگاوێك دامێنی ئازادیەکانیان بەرینتر ناکاتەوە.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان، ژنان لاوان!
گومان لەوەدا نەماوەتەوە که دەسەڵات‌و ئۆپۆزسیۆن دەیانەێ لە ڕێگای مووشەکبارانی ڕاگەیاندنەوە، ئەم وێنایە لەبیر خەڵک بەرنەوەو قەیرانی سیاسی کوردستان بخزێننە ململانێیەکەوە کە خۆیان لەسەر بەتاڵانبردنی کۆمەڵگە هەیانە. کەی خەڵکی کوردستان (مەسعود با‌رزانی)یان بەسەرۆکی هەرێم زانیوە تانیگەرانی ئەوە بن وادەی سەرۆکایەتیەکەی درێژکراوەتەوە یان نا!؟ کەی خەڵکی کوردستان ئومێدێکیان بەدیوەخانە بەمیلیشیا دەورەدراوەکەی پارتی‌و یەکێتی بووە تا خەمی ئێکسپایەربوونی بخۆن!؟ لە بیست ساڵی ڕابردوودا خەڵکی کوردستان چ دەسکەوتێکیان لەسایەی هەڵبژاردنی دیوەخانی پەرلەماندا بە دەستهێناوە تا نیگەرانی دواکەوتنی دوو مانگی بن!؟ کەی یاسا‌و دادگا لەکوردستاندا بۆ به‌رگریکردن بووه له مافی ژنان ولاوان‌و هاولاتیانی هه‌ژارو ئازادیخوازی ئه‌م ووڵاتە، تا مشووری دروستنەبوونی بۆشاییی یاسایی بخۆن!؟ ئەگەر سیستمی دەسەڵاتدارەتی لە کوردستان هەروا لەسەر نایەکسانی ئابوری‌و سیاسی بەڕێوەبچێت‌و مشتێک ملیاردێری زەردو سەوزو مۆر، چارەنووسی ژیانی خەڵکەکەی دیاری بکەن، سیستمی دەسەڵاتدارەتی، سەرۆکایەتی بێت یان پەرلەمانی، چ شتێک له ژیانی ئێمه کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان ژنان‌و لاوان‌و خه‌ڵکی ئازادیخواز ئه‌گۆڕێ!؟ ئەوانە کێشەو ململانێی ملیاردێرەکانی کوردستانه لەسەر بەتاڵانبردنی پارووی دەمی خەڵک‌و دوور‌و نزدیک هیچ پەیوەندیەکیان بەهیواو ئاوات‌و ئارەزووەکانی ئێمه‌وە نیە. ته‌نانه‌ت که‌س نییه ئه‌وه نه‌زانێت کە درێژەکێشانی ژیان بەم شێوەیەی ئێستا‌و لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا لە توانادا نیە. ئەم ڕاستیە دەسەڵات لە هەموو کەس زیاتر پەیی پێبردووە، هەر بۆیە لە پارووی دەمی خەڵک سەدان هەزار چەکداری بەدیار پاراستنی دەسەڵاتەکەیەوە داناوە.
کرێکاران‌و زەحمەتکێشان‌و ژنانی ستەمدیدە‌و لاوانی دڵ‌پڕ لە هیوای کوردستان، تەنیا هێزێکن دەتوانن ئەم قەیرانە بەقازانجی ئێستای خۆیان‌و ئایندەی ژیانی منداڵەکانیان یەکلایی بکەنەوە. دەبێ بیست ساڵ ژیانی سەخت لە چاوەڕوانی بێهودەی پەرلەمانی هیچکارەدا، ئەوەی فێرکردبین کە چارەسەری کێشەی قووڵی کۆمەڵگە لە نێو کۆمەڵگەدایە نەک لە نێو فایلەکانی بندەستی مووچەخۆرەکانی پەرلەمان. هاتنەمەیدانی یەکگرتوو ڕێکخراوی خەڵکی کوردستان لە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەی سیاسی‌و جەماوەری بەرچاوڕۆشنی سەربەخۆدا، کە کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئێستای لەسەر سنگی نووسیبێ، نەک هەر کۆتایی بەم دۆخه‌ی ئێستا دە‌هێنێ، بەڵکو کۆمەڵگەش لەدەستی تاڵانچیان دەردێنێ‌و دەیگێڕێتەوە دەستی خاوەنانی ئەسڵی خۆی. بزووتنەوەیەکی شۆرشگێڕانەی لەوجۆرە دەبێ هەر لەئێستاوە بۆ ئامادەکردنی هێزی جەماوەر بۆ بەسەرەنجام گەیاندنی ئەو ئەرك‌و پەیامە، لەهەوڵی کردنی ئەو دروشمانەی خوارەوە بێت بە خواستی جەماوەری خەڵکی کوردستان‌و بۆ دامەزارندنی میکانیزمەکانی جێبەجێبوونیان خەباتی لێبڕاوانە بەرێبخات:
1- دامه‌زراندنی حکومەتێك که له‌سه‌ر بنه‌مای بەشداریی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر‌و دەسەڵاتدارێتی ئۆرگانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر، واته کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و شوراکان له شوێنی کار‌و ژیانی خه‌ڵکدا، پێکهاتبێت.
2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سەرجەم میلشیای حیزبه‌کان‌و داموده‌زگای سه‌رکوتگه‌رو موخابه‌راتی، له‌وانه ده‌زگای زانیاری‌و پاراستن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
3- دانانی ده‌ستورێکی عه‌لمانی وغه‌یره قه‌ومی، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون‌و چه‌سپاندنی ئه‌وپه‌ری مافی ئینسانی‌و ئازادیه‌کانی هاوڵاتیان.
4- داماڵینی حزبه‌کان‌و هه‌موو به‌رپرسه حکومیه‌کان له هه‌ر سه‌رمایه‌و سامانێک که له ڕێگای به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌وه دە‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه گێڕانەوەی بۆ خەزێنەی حکومەتی هەڵبژێردراوی خەڵك.
5- یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیاسی کوردستان، له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای ئازادانه‌ی جه‌ماوه‌ر لە ریفراندۆمێکی گشتی‌و ئازاد‌دا.
6- به‌دیهێنان‌و جێسختنی ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی سیاسی: ئازادی ڕێکخراوبوون، کۆبوونه‌وه‌و مانگرتن‌و خۆپیشاندان‌و ئازادی ده‌ربڕین.
7- جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت‌و یاسا‌و په‌روه‌رده‌و فێرکردن.
8- راگەیاندنی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن‌و پیاو لەسەرجەم مەیدانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی‌و یاساییدا.
9- کاری گونجاو یان بیمه‌ی بێکاریی تەسەل بۆ هه‌موو که‌سانی ئاماده بۆ کار بە ژن‌و پیاوەوە.
10- فه‌راهه‌مکردنی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییە شارستانی‌و کۆمەڵایەتیەکان، لەچەشنی خزمەتگوزاری ئاو‌و کارەبا، ئاو‌و ئاوەڕۆ، جادەوبان، کردنەوەی شوێنی حەوانەوە، شوێنی یاری‌و مەلەوانگەو...، دروستکردنی خانووی گونجاو بۆ کەسانی کەمدەرامەت، دابینکردنی مووچەی خانەنشینی بە رێژەیەکی گونجاوو شایستە بۆسەرجەم خانەنشینان، دابینکردنی بیمەی تەندروستی‌و پشکنین‌و چارەسەری پزیشکی خۆڕایی بۆ هاوڵاتیان‌و .....
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
کێشمه‌کیشه‌کانی ماوه‌ی ڕابردووی نیوان باڵه‌کانی بۆرژوازی له‌ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆندا، ئه‌و ڕاستیه‌ی به‌ڕۆشنی سه‌لماندووه، که‌به‌دیهاتی خواست‌و داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، له‌ڕیگای چاوه‌روانیکردنی ئه‌م هێزانه‌و سیاسه‌ته‌کانیانه‌وه به‌دی نایه‌ت. هه‌ڵبژاردنێکێش که هه‌ردوولا بڕیاره سازی بده‌ن، ته‌نها خولانه‌وه‌یه له بازنه‌ی بۆشی سیاسه‌تی حزب‌و لایه‌نه بۆرژوازیه‌کان. بۆئه‌وه‌یه که چوار ساڵی‌تر ئێمه ته‌حه‌مولی ده‌یان ده‌ردومه‌ینه‌تی بکه‌ین‌و له سته‌م‌و چه‌وسانه‌وەو بێمافی‌و کۆنه‌په‌رستیدا، ژیان بگوزه‌رێنین. کێشه‌و ڕیکه‌وتنی ئه‌مانه بۆئه‌وه‌یه که ڕیزه‌کانی خۆیان به‌جۆرێک ساز بده‌نه‌وه تا له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ‌و خه‌بات‌و تێکۆشانی ڕیزی کرێکاران‌و زه‌حمەتکێشان‌و ژنان‌و لاوان‌و ئازادیخوازاندا ڕاوه‌ستن. ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنیان بۆئه‌وه‌یه که ده‌نگی ئێمه بکه‌نه هۆکاری شه‌رعیه‌ت پێدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی چه‌ند ساڵه‌یان. که‌وایه ئیتر نۆره‌ی ئێمه‌یه، نۆره‌ی هاتنه‌مه‌یدانی هێزی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز‌و ڕزگاریبه‌خشێ کۆمه‌ڵگایه.
بۆرژوازی کورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ته‌مه‌نی خۆی کردووه‌و له‌و کارنامه‌یه‌ی که نیشانی داوه هیچ چاوه‌روانیه‌کی تری لێناکرێ. جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی 17 شوبات، نا ووتنی خه‌ڵکی کوردستان بوو به‌سه‌رتاپای مه‌وجودیه‌تی ئه‌م ده‌سەڵاته. ئێستاش که په‌یام‌و خواستی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له شوێنی خۆیدا ماوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌و ڕیگایه‌مان له‌به‌ره که ده‌ست بخه‌ینه نێوده‌ستی یه‌کترو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستامان له‌ده‌وری ئه‌و خواستانه‌ی سه‌ره‌وه ڕیکخراوو یه‌کگرتوو بکه‌ین‌و وه‌ک یه‌ک جوڵانه‌وه‌ی فراوانی سه‌ربه‌خۆی سیاسی بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی کرێکاران‌و زەحمەتکێشانی رێکخراو لە شوراکاندا بێینه مه‌یدانه‌وه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
22/ته‌موزی 2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست