خهڵکینه هوشیار بن! کۆبوونهوهی لایهنه ئۆپۆزیسیۆنهکان و دهسهڵات، لهپشت خهڵکی ناڕازی کوردستانهوه، پشتکردنە لە داخوازی
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
جەماوەری توڕەو ئازادیخوازی کوردستان!
لە کاتێکدا، کە ئێوە ڕۆژ بەڕۆژ توڕەییتان لەبەرامبەر دەسەڵاتدا زیاد دەکات، لەکاتێکدا خرۆشانتان لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان زیاتر تەشەنە دەسەنێ، و هەموو چاوەڕوانی هاتنەمەیدانی جەماوەری هەولێرو شوێنەکانی تری کوردستانین. لە کاتێكدا هێشتا دەسەڵاتی ستەمکارو میلیشیاو تاڵانچیو گەندەڵی پارتیو یەکێتی، بەکردوە ملیان بەجێبەجێکردنی هیچ خواستێکی ئاشکرای خهڵک نهداوه، لە گرتن و دادگاییکردنی بکوژانی ئاشکرای خۆپیشاندەران، لە بردنەدەرەوەی بارەگا و میلیشیای ئەحزاب، لە بەڕەسمی ناسینی ئازادی خۆپیشاندان و... دەیان داخوازی تر. ئەمڕۆ هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، لە پەیوەند بە خۆپیشاندانەکان و داخوازییەکانی ئێوەوە بەبێ ئاگاداری ئێوەو لە پشتی خهڵکهوه کۆبونەتەوە وبڕیاریشه یهکگرتووی ئیسلامی ولایهنەکانی تری ناو ئۆپۆزیسیۆن کۆبونهوهی هاوشێوە ساز بدهن.
لهئێستادا کۆبونەوەی ئەم سێ لایەنە، لەسەر خۆپیشاندانو داواو داخوازییەکانی خهڵك، لە کاتێکدایە کە هەریەک لە کۆبونەوە جەماوەریەکان، خاوەنی ئەنجومەنی کاتی خۆیانن و نوێنەری خۆیان هەیەو داخوازییەکانیان ئاشکرانو لە پێناو ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی لە دهسهڵات وسیستەمی سیاسیدا هاتونەتە مەیدان، هەوڵێكە بو پشت گوێخستنی داواو داخوازیەکانی ئێوەو بەهەند نەگرتنی ئەنجومەنەکانی خۆپیشاندان وناڕهزایهتییه جهماوهرییهکانی کوردستانە. هاوکات بەیانی ئەوە دەکات کە هەرکام لەم لایەنانە، داخوازییەکانی ئێوەو ئەنجومەنەکان و کۆبونەوەو نوێنەرانی خەڵک و خۆپیشاندانەکانیان بهلاوه گرنگ نییه وئامادهشن لهپێناو بهدەستهێنانی ئیمتیازاتی سیاسی بۆ حزبهکانیان، خواستەکانی جەماوەرو شەقام پشت گوێ بخەن.
خەڵکی ئازادیخوازو ڕاپەڕیوی کوردستان!
سات و سەوداکردن بەداخوازییەکانی خهڵک و هەوڵدان بۆ خاوکردنەوەی خۆپیشاندانەکانو دامرکاندنەوەی توڕەیی حەقخوازانەی جهماوهر سیناریۆ سازکردنە بۆ پچرینی ئیمتیازاتی حزبی لەڕێگای بەدەستەوە گرتنی خواستەکانی خهڵک و بەلارێدابردنی بزوتنەوەی ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی. بزوتنەوەی گۆران و هیچ لایەنێکی تر مافی ئەوەیان نیە لە خواستەکانی خەڵکی کوردستان دابشکێنن.
هوشیاربوون و وەستانەوە بەڕووی ئەم هەوڵانەدا ، داوا لە ئێوە و بەرەی ڕادیکاڵی کۆمەڵگا دەکات، کە بە بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکان و خۆڕێكخستن و فراونکردنەوەی کۆبونەوەکان، بەر بەم هەوڵانە بگرن. دیارە ناکام کردنەوەی ئەم هەوڵانەو زەمانەتی بەسەرکەوتن گەیاندنی جووڵانەوەکە و ناچارکردنی دەسەڵات بە ملدان بە جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵکی کوردستان، لە گرەوی خۆجیاکردنەوەی خەڵکی کوردستانە لە ئاسۆی حزبە سەرمایەدارەکانی کوردستان بە دەسەڵاتدارو ئۆپۆزیسیۆنەوەو کۆبونەوەیە لە دەوری ئاسۆی ئازادیخوازیی و ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی و سۆشیالیستی لە ڕیزی سەربەخۆدا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەکاتێکدا تاسەر لەپاڵ داخوازیەکانی جەماوەری کوردستاندایە و لەڕیزی پێشەوەی بەدیهێنانی داخوازییەکانیدا دەوەستێت، بۆ ناکام کردنەوەی هەر هەوڵێکی دژ بە خۆپیشاندان و داخوازییەکانی جەماوەری کوردستان، بەردەوام تێدەکۆشێت و لە مەیداندا دەمێنێتەوە. هاوکات بانگەوازتان دەکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەتان لەدژی ئەو سیناریۆ و هەوڵانەی که خۆپیشاندانەکان و داخوازییە ڕەواکانتان بەلاڕێدا دەبات.
٣٠-٣-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست