کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرکوتی خۆێناوی خۆپیشاندەران بەڵگەی دڕندەیی حکومەتی ئیسلامی تورکیایە

Sunday, 02/06/2013, 12:00



ماوەی ٣ ڕۆژە لە شارەکانی تورکیا خۆپیشاندەران دژ بە دەسەڵاتی حکومەتی ئیسلامی پارتی داد و گەشەپێدان وەستاونەتەوە. کاردانەوەی ئەم حکومەتە بەرامبەر بەداوایەکی مەدەنیانەی دانێشتوانانی شاری ئەستەمبول بۆ وێران نەکردنی باخچەی مێژوویی گۆڕەپانی تەقسیم بە سەنتەرێکی بازرگانی گەورە هەموو دنیای ڕاچڵەکاندوە کە ئەم حکومەتە ئیسلامیە چۆن لەپێناو قازانجی سەرمایەدارانەیدا تا لە دوو ڕۆژی ڕابردووی هەینی و شەممەدا لە خۆپیشاندەران ٢کەسی کوشتوە و زیاتر لەهەزار کەسی بریندار کردوە و سەدان کەسیشی گرتوە.
ئەم کردەوەیەی پارتی AKP ی ئیسلامی نیشانی دەدا کە ئەم حکومەتە بورژوازیە چۆن لەپێناو قازانجی سەرمایەداران و بازاڕی سەرمایەدا ئامادەیە گیانی هەزاران هاوڵاتی تورکیا بکاتە قوربانی و بەکارهێنانی دەزگای سەرکوتی پۆلیس دژ بە خۆپیشاندەرانی سڤیل بەڵگەی دیکتاتۆریەتی عەسکەری حزبە بورژوازیەکانی تورکیایە جا چ ئیسلامی بن یان قەومی . AKP ئێستا وەک کوڕی گەورەی خانەوادەی بورژوازی تورکیا دەزگای سەرکوت و عەسکەرتاریەتی تورکیای دژ بە کرێکاران و ئازادیخوازانی تورکیا بەدەستەوەگرتوە.
ئێمە وەک ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەم کردەوە دڕندانەی حکومەتی ئیسلامی داد و گەشەپێدان بەتوندی مەحکوم دەکەین و پشتیوانی لەخواستی خۆپیشاندەران بۆ دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتی ئەردۆگان دەکەین. پێویستە ئەم کردەوە دڕندانەیەی تورکیا لەلایەن هەموو خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و دنیاوە مەحکوم بکرێ تاکو پەیامێکی ناڕەزایەتی توند بەم حکومەتە ئیسلامیە بدا کە ئێستا خەریکە خۆی وەک بەدیلێکی کۆنەپەرستانە لەسایەی بەهاری عەرەبی و شەڕی خۆێناوی سوریا و دەستێوەردانی لە عێراق و کوردستاندا دەباتە پێشەوە وە خەڵکی ئازادیخواز بەم پەیامە ناڕەزایەتیەی نیشانی بدا کە دژ بە سیاسەتی سەرکوت و عەسکەرتاریەتی ئەم حکومەتە ئیسلامیەن چ دژ بەخەڵکی ئازادیخوازی تورکیا و چ دژ بە خەڵکی ناوچەی ڕۆژهەڵات.

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
‏02‏/06‏/2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە