ئیتلاعات له باشوور چی ده‌كا؟
Sunday, 10/02/2013, 12:00
هاوار بازیان
ئه‌ركی سه‌ره‌كیی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له باشووری كوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌گه‌ر ساڵانی نێوان 1992 تا 2003 كاری یه‌كه‌می ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌ی ئێرانی كوشتن، هه‌ڕه‌شه و ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆی ئه‌منی له كاروباری باشوور بووه، ئێسته ئاراسته‌ی دیكه‌ی وه‌رگرتووه كه هه‌رچه‌نده كوشتنی راسته‌وخۆی تێدا كه‌متره، به‌ڵام رۆڵی ئێسته‌ی ئیتلاعات له باشوور زۆر له جاران مه‌ترسیدارتره كه له چه‌ند خاڵدا باسی كاروچالاكییه‌كانی ئه‌و باسكه تیرۆره‌ی ریژیم له‌و پارچه ئازاده‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و تا ئه‌و جێگه‌ی بكرێ به‌نیشاندانی چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و چالاكییانه، به‌هێنانی 13 سه‌رچاوه شیكارێكی كورتیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
1. سیخوڕی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم
به‌پێی ئاماژه‌كانی ئه‌منیی كۆماری ئیسلامی، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ره‌سمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك گرینگ‌ترین ئه‌ركی ئێسته‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له باشووری كوردستان دانراوه. (به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ئێسته‌دا) ئیتلاعات پێویستییه‌كی زۆری به هه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر لایه‌نه شاراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه تا بزانێ جه‌سته‌ی دڵی كوردی باشوور بۆ كێ و له كوێ لێده‌دا؟ ئیتلاعات زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئیسرائیل چه‌نده ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته كوردانی باشوور و زۆر تامه‌زرۆیه تا به‌تۆمه‌تی ئه‌و پێوه‌ندییه و هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی زیندووی نێوان هه‌ولێر و ته‌لئه‌بیب، عه‌ره‌ب و تورك له كورد یاخی‌تر بكا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هیچ پروپاگه‌نده و چه‌واشه‌كارییه‌ك درێخی نه‌كردووه. (لینكی 1 و 2)
هه‌واڵگریی ئێرانی هه‌روه‌ها زۆر به‌وردی چاودێریی پێشكه‌وتنه سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌كانی كورد له باشوور ده‌كا (لینكی 3)، هه‌روه‌ها زۆر تینوویه تا بزانێ له كۆبوونه‌وه ناڕه‌سمییه‌كانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كاندا باسی چی ده‌كرێ و له‌لایه‌ن رێكخستنی حزبه‌كانه‌وه چ جموجوڵێك رێكده‌خرێ. ئیتلاعات زۆر به‌گرینگه‌وه هه‌وڵی ده‌ستگه‌یشتن و هه‌بوونی كاریگه‌ری له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان ده‌دات، به‌تایبه‌ت له دانانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان و كۆنتڕۆڵی لایه‌نه‌ی ئابوورییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و لایه‌نی سه‌ربازیی هه‌رێم. دزه‌كردنی ئیتلاعات له‌و جۆره شوێنانه و خزاندنی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێته هۆیه‌كی سه‌ره‌كی تا ئیتلاعات به‌وردی یاری به ئه‌منیه‌تی ئابووری و شاڕه‌گی ئاوه‌دانیی باشووری كوردستان بكا و به لاوازكردنی ئه‌و 2 ره‌گه‌زه بتوانێ ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری زیاد بكا. واته ئیتلاعات ده‌بێته هۆكارێك تا پێوه‌ندیی نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵك زیاتر بكا و ئه‌گه‌ریش ته‌واو سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبێ، ئه‌وه هه‌وڵه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه به‌رده‌وامه و زۆر دڵخۆشه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌و هه‌رێمه ده‌گرێته‌وه و هه‌وڵی راگه‌یاندنی چه‌واشه‌كارانه‌ی پێ بدا. (لینكی 4)
2. ئیتلاعات و ئاسایش
به‌هێزبوونی لایه‌نی ئاسایشی له باشووری كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی 5-6 ساڵی رابردوودا، نیگه‌رانی و ئاڵۆزییه‌كی زۆری خسته ناو ده‌زگای ئیتلاعات. لای كه‌س شاراوه نییه كه ئیتلاعات راسته‌وخۆ/ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییه‌كی سیستماتیكی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پێوه‌ندییه به‌ره‌و سنوورداربوونی زیاتر ده‌ڕوات كه ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیتلاعاتدا نه‌بووبێ، بۆیه باڵی هه‌واڵگریی كۆماری ئیسلامی له باشووری كوردستان زیاتر روویان له‌و كه‌س و لایه‌نانه كردووه كه زیاتر مه‌یلی كاركردنیان بۆ ئیتلاعات هه‌یه نه‌ك لایه‌نی كوردی. له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به ده‌زگای زانیاریی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانی له ناوچه‌ی ژێرده‌ستی ئه‌و حزبه له سلێمانی و كۆیه و گه‌رمیان و پشده‌ر بكه‌ین. ئه‌وه به‌و مانا نییه كه ئیتلاعات له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتدا ده‌ستی زۆر كراوه نییه یان رووی سپییه، به‌ڵام ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی پارتی دیموكرات به‌تایبه‌ت ئاژانسی پاراستن له ئێسته‌دا كه‌متر گرینگی به‌خواسته ئه‌منییه‌كانی ئیتلاعات ده‌دات و ئیتلاعات زیاتر چاوی له ئاسایشه كه هه‌ردوو پێكهاته‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌خۆ ده‌گرێ و له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتیی ناو ده‌زگای ئاسایشه‌وه هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ویسته ئه‌منییه‌كانی خۆی ده‌دا، به‌ڵام به‌گشتی ئیتلاعات له‌وباره‌یه‌وه له دڵه‌ڕاوكێیه‌كی ئه‌منیدا به‌سه‌ر ده‌با و پێیواوه له باشوور زۆر شت هه‌یه لێی بێ خه‌به‌ره. (لینكی 5)
3. ئیتلاعات و بازاڕی كار
هاتنی به‌لێشاوی كۆمپانیاكانی ئێرانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تێكی باشی به ئیتلاعات به‌خشی تا له‌و كه‌رته‌شدا چالاكی بكا و ئه‌ركدار بی. ئه‌گه‌ر ئابووریی وێرانی ئێران چاوی له بازاڕی گه‌رمی باشووری كوردستانه، ئه‌وه ئیتلاعات هاوكارێكی باش بووه تا له‌و پێوه‌ندییه‌دا 2 پڕۆژه‌ی زۆر گرینگ جێبه‌جێ بكا. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی به‌ناوی بازرگانییه‌وه سه‌دان كاری دیكه‌ی وه‌ك گواستنه‌وه‌ی هه‌مووجۆره كه‌س و كه‌لوپه‌لێك بۆ ناو كوردستان ئه‌نجام بدا، هه‌روه‌ها چه‌ندان پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژیی وه‌ك تونێلی ئه‌زمه‌ر وه‌ربگرێت كه چه‌ندان كاری دیكه‌ی نائابووری له‌ژێردا كرا. نموونه‌ی ئه‌و جۆره كارانه‌ی ئیتلاعات زیاتر له ناوچه‌ی سلێمانی هه‌یه.
كۆمپانیاكانی ئێرانی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی باشیان پێدراوه تا له‌لایه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئابووری و دارایی بۆ ئێرانی گه‌مارۆدراوی هه‌موو دنیا فه‌راهه‌م بكه‌ن و له گه‌مارۆ ناوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباز بن، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری بازرگانه ئێرانییه‌كانی كه روو له باشوور ده‌كه‌ن پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه رێنوێنیان پێدراوه و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی پایه‌به‌رزی ئیتلاعاتی وه‌ك هاوبه‌شی بازرگانی كار ده‌كه‌ن! بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكی هاوتای وه‌زاره‌تێكی باڵای ئێرانی به‌خاوه‌نكارانی ئه‌و وڵاته له هاتنیان بۆ باشوور دراوه. (لینكی 6)
4. حزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
به‌ر له ساڵی 2003، نێزیك به‌هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئیتلاعات له باشووری كوردستان رووی له حزب و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردی رۆژهه‌ڵات بوو كه به‌هۆی باری سیاسییه‌وه په‌ڕیوه باشوور ببوون كه به‌داخه‌وه له‌و كاره‌دا كه‌سانێك و ته‌نانه‌ت چه‌ند حزبێكی ئیسلامی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له باشووری كوردستانیش هاوكاری ئیتلاعات بوون و له‌و نێوه‌نده‌دا زیاتر له 300 كه‌س تیرۆر كران، به‌ڵام له ئێسته‌دا ئیتلاعات زیاتر وه‌ك گشتگیر و پتر له‌سه‌ر چه‌ند پرسی گرینگی وه‌ك چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێز بۆ ناوه‌خۆی رۆژهه‌ڵات، پێوه‌ندیی حزبه‌كانی باشوور له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵات و كاتی كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌كانی باڵای حزبه كوردییه‌كان هه‌ستیارانه كار ده‌كا، ئه‌گینا زۆر خه‌ریكی ورده زانیارییه‌كانی تر نابێ كه پێی وایه ره‌نگه له رێگه حزبه‌كانی تری بچووكی باشووری وه‌ده‌ستی بكه‌وێ!(لینكی 7)
5. كاركردن له‌سه‌ر په‌نابه‌ران
په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی له باشووری كوردستان ئێسته زیاتر له 2000 بنه‌ماڵه ده‌بن /بێجگه له كه‌مپی حزبه‌كان/، به‌شێكی زۆریان سه‌ر به حزب و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و هه‌ندێكیان به‌جۆرێك له به‌رامبه‌ر ریژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا چالاكیی سه‌ربازییان هه‌بووه كه هه‌میشه ترسێكیان له ده‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌و پارچه‌یه هه‌بووه و هه‌یه. ئیتلاعات به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره له په‌نابه‌رانه، یان په‌نابه‌رانی تری غه‌یری كورد كه به‌هۆی كاروباری دیكه‌ی رۆژنامه‌نووسی، چالاكیی مافی مرۆڤـ و كێشه‌كانی تری ئه‌منی و سیاسی روویان له باشووری كوردستان كردووه، ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت بێده‌نگییه‌كی ناچاری هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ژێربه‌ژێر ته‌واو كاریان له‌سه‌ر ده‌كا. به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دژایه‌تی و كار دژی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامن، ئیتلاعات سوود له مۆره ئه‌منییه‌كانی خۆی له باشوور وه‌رده‌گرێ و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كا. ئه‌گینا به سیناریۆی سه‌یر و سه‌مه‌ره تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ته‌نانه‌ت دوژمنكاری له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان ده‌كا.
ره‌نگه سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندووی دیكه به‌كورتی باسی ئه‌وه بكه‌م كه له‌گه‌ڵ بێ سه‌روشوێن كردنی رۆژنامه‌نووس مه‌ولوود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد له باشووری كوردستان (2012.6.8 تا ئێسته) كه به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه ئاسایش هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو دواتر به‌ناوی كه‌مپینێكی چه‌ند سه‌د كه‌سی هه‌وڵێكی زۆرمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دا كه تا ئێسته‌ش له‌نێوان چاوی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستی ئیتلاعاتی ئێرانی‌دا بێ سه‌روشوێنه و له بواری دادگا و ئاسایش‌دا هه‌وڵی زۆرمان دا، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كان له باشوور ته‌نیا 2 شت بوون: هیچ رووی نه‌داوه و زۆری له‌سه‌ر مه‌ڕۆن! وابوو كه چه‌ند هاوكارێكی دیكه‌مان به‌ڕه‌سمی له ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خواستی ئێران راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ فشارێكی زۆری ئه‌منی و یاسایی خرایه سه‌ر براكه‌م له باشوور! له كاتێكدا هه‌موو لایه‌ك تا ئێسته‌ش چاوه‌ڕێن ئه‌و كه‌یسه‌ی مه‌ولوود ئافه‌ند روون بێته‌وه و دڵنیاین هه‌روا بێده‌نگه‌ی لێ ناكرێ. (لینكی 8)
له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا، لایه‌نی ئیتلاعات سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌دا به ناردنی خزم و كه‌سی نێزیك و ناردنی په‌یام و راسپارده بۆ په‌نابه‌ره‌كه هه‌وڵی بێده‌نگكردن، كۆنترۆڵكردن و ته‌نانه‌ت بانگكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كه بۆ ئێران بدا كه به‌ده‌گمه‌ن سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، بۆیه دواتر بۆ نموونه له كاروباری پێدانی مۆڵه‌تی مانه‌وه، له بواری دۆزینه‌وه‌ی كار و خوێندن و سه‌ردانی خزم و كه‌سوكاری په‌نابه‌راندا گرفت دروست ده‌كا و داوای لێده‌كا بڕوات یان شاره‌كه‌ی بگۆڕێ. له‌و باره‌وه چه‌ندان نموونه كوردی رۆژهه‌ڵات هه‌یه كه له ئاسایش بانگ كراون و به‌شێكیان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. (لینكی 9)
6. رۆژئاوا و باشوور ئیتلاعات نیگه‌ران ده‌كه‌ن
په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و گه‌یشتنی ته‌نگژه‌كه به‌لووتكه‌ی خۆی، ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ئازادیی رۆژئاوای كوردستان لێكه‌وته‌وه كه تێیدا باشووری رۆڵێكی زۆری هه‌بووه. ئێران وه‌ك هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی دیمه‌شق نه‌یتوانی هه‌روا بێده‌نگ بێ و خۆی له رۆڵی كاریگه‌ری باشوور له‌و پرسه‌دا نه‌زان بكا، بۆیه له رێگه‌ی به‌رپرسانی باڵای هه‌واڵگریی خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانیان گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تیی كوردی باشوور و هاوكات به ره‌سمی رایگه‌یاند كه زانیاریی ورد و نهێنییان له‌باره‌ی جموجۆڵی باشوور دژی سووریا و ئێران هه‌یه! ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆماری ئیسلامی باسیان ده‌كا ته‌نیا به‌بوونی هه‌واڵگریی ئیتلاعاته‌وه له ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌بن. (لینكی 10)
7. رێكخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئیتلاعات له باشوور
كۆماری ئیسلامی تا ئێسته‌ش ته‌واو له كاروباره‌كانی خۆی له باشووری كوردستان رازی نییه و پێی وایه كه‌متر له مافی خۆی پێ بڕاوه. ئه‌و هه‌سته له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی‌دا دیاره كه پێیان وایه ده‌بووایه كورد له باشوور به‌ر له هه‌موو كه‌س و لایه‌ن و وڵات گوێ له ئێران بگرێ، هه‌روه‌ك چۆن به‌رپرسانی ئێسته‌ی شیعه‌ی عێراقی كه پێشتر په‌ڕیوه ئێران بوونه و ئێسته‌ش له به‌غدا خۆیان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی زیاتر به‌رپرس ده‌بینین تا گه‌لی عێراقی. تاران له‌و بڕوایه‌دایه بوو كوردانی باشووریش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر په‌نایان لای ئێران بووه، پێویست بوو ئه‌وانیش گوێ له مستی تاران بن كه ئه‌وه روانینێكی هه‌ڵه و زۆر ناسیاسییه، زۆرجار ئه‌و گله‌یی و گازندانه به‌زمانی ئابووری و بازرگانی له كوردی باشوور ده‌كرێن. (لینكی 11 و 12)
ئیتلاعات كه هاوكات به‌دۆخی ئێسته‌ی له باشوور زۆر رازی نییه و له بواری ئه‌منیدا پێویستی به پێگه و توانای به‌هێزتره، له ماوه‌ی رابردوودا به‌ڕه‌سمی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئاشكرا بوون كه خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه له باشووری كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته توانایه‌كی باش و به‌رچاوی ته‌رخان كردووه. (لینكی 13)
8. كورد هه‌ر ئیتلاعات ده‌ناسێ
كوردی باشوور كاتێك سه‌ردانێكی ره‌سمیی تاران-هه‌رێم له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بینێ یان ده‌بیسێ، كه‌متر بیری له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك دیپلۆماتێكی ره‌سمی كردووه‌ته‌وه و هه‌میشه وه‌ك جۆرێك له به‌رپرسانی هه‌واڵگری و ئیتلاعاتی پێناسه‌یان ده‌كا. ره‌نگه روانینی گشتیی باشوور به‌و شێوه‌یه زۆر دوور له هه‌قیش نه‌بێ، چونكه ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ره‌سمی و ناڕه‌سمیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن نێزیك به هه‌موویان هه‌ر كه‌سایه‌تیی هه‌واڵگرین و به‌شێكن له ستافی سه‌ره‌كیی ئیتلاعات. ئه‌گه‌ر له باشووری كوردستان راپرسییه‌ك بكه‌ین، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵك قاسم سلێمانی /فه‌رمانده‌ی سوپای قودس/ ده‌ناسن، هێنده عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه یان ته‌نانه‌ت كه‌سێكی زۆر پایه‌نزمی دیپلۆماسیی ئێرانی ناناسن.
ده‌رئه‌نجام
بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی ئیتلاعات له باشووری كوردستان، زۆر ئاسان نییه. به‌تایبه‌ت كه ئه‌و به‌شه له كوردستان به‌ناوی دراوسێتی و هاوكولتووری، پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژی له‌گه‌ڵ ریژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ستووه و ئیراده‌یه‌كی پته‌و بۆ باشووری بێ ئیتلاعاتی نییه! حزبه بچووكه‌كان، كه‌سایه‌تییه‌كانی سیاسی و عه‌شیره‌یی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه په‌راوێز خراون ئێسته وه‌ك ئامرازێكی باش بۆ ئیتلاعات كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ تا بتوانن هه‌ندێك له بۆشایییه‌كانی ئه‌منیی ئێران له باشوور پڕ بكه‌نه‌وه كه به‌داخه‌وه تا ئێسته سه‌ركه‌وتووش بوونه.
سه‌رچاوه‌كان:
1.
http://www.tebyan.net/newindex.aspx?pid=214468 2.
http://diarunadiar.com/NewsDetail.aspx?itemid=297 3.
http://www.ziryan.ir/NewsDetail.aspx?itemid=177 4.
http://www.goftogu.com/article/2011/07/qader-aziz.html 5.
http://www.kurdpress.com 6.
http://www.icccoop.ir/STC/default.aspx 7.
http://www.heloykurdistan.com/news/wtar/wtar439.htm 8.
http://www.peshmergekan.com 9.
http://rojhelattimes.org/read.php?id=4832 10.
http://www.akamnews.com/Pages/News-553.aspx 11.
http://www.khabaryaab.com 12.
http://www.khabaryaab.com 13.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=80f542a1 *ئه‌م راپۆرته له ژماره نوێی گۆڤاری سڤیل 169 بڵاو بووه‌ته‌وه*
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست