مندالێکى ساوا دەبێتە قوربانى درەختێک ؟

Friday, 30/10/2015, 3:58


وا دەزانم دوێنێ بوو، درەختى باخچەى ماڵەکەم چاند. ئەوەى بیرى لاى تینى خۆر و تێنویەتى ئەو دارەبوو هەر من بووم، ئەوەى بۆ گەشەکردن و مەزن بوونى ، زەویەکەى دەکێڵا، خۆڵەکەى هەڵگیڕ و وەرگێڕ دەکرد ، بە دروستبوونى سێبەرەکەى خۆشحاڵ دەبوو بەتەنها هەرخۆم بووم
کەس نەبوو یارمەتیم بدا لە هەڵکێشانى ئەو درک و گیاو گۆرانەى لە چواردەورى دەبوونە هۆى لاوازبوونى درەختەکەم. 
دڵنیام کەس چاوەڕێى هەڵکردن و بەباڵاکردنى نەبوو جگە لەخۆم.
کەس بیرى بۆ ئەوە نەدەچوو درەختێک ئاوا زوو لە چاوتروکانێکا وێنەى خۆى نیشان بدا.
هەرچەند ئەو درەختەى من ناشتم دارێکى بەرهەمدارى بەروبوم نەبوو
پتر لە درەختەکانى دیکە باخچەکەمى داگیرکردبوو،هێندە بە پاشماوە و  بەئەرک بوو رۆژانە پێویستى بە خاوێنکردنەوەى باخچەکە بوو.
بەڵام لەبەر ئەوەى چاوەڕێ ى حەسانەوەبووم، ئارەقەم  رشت بۆ دروست بوونى سێبەرەکەى. پتر لە درەختى دیکە ئاوم دا.
کە ویستم بچمە بەر سێبەرەکەى و تاوێک لەبەرى بحەسێمەوە، 
بینیم کە ئەو درەختەى رۆژانێک رەنجم بۆى داوە، لاربۆتەوە خەریکە لە قەدیەوە دەشکێت، چونکە بیرم بۆ ئەوە نەچوبوو کە بە لارى خەریکى باڵاکردن و گەشەکردنە، بیرم بۆ ئەوە نەچوو ئەو درەختەى پتر لەهەر درەختێکى دیکە باخەوانیم بۆى کردووبوو هیندە ناحەز شێوە دەگرێت
ئێستا رۆژانە لێى وورد دەبمەوە، هەست دەکەم بێ باکە لە خزمەتەکانم
پێویستى بە ئاودان و خاوێنکردنەوەى من نەماوە، هەرچەندیش قەدەکەى ئەستووردەبێت مەترسى شکانى بەهۆى ئەو لاربوونەوەیە زیاتر دەبێت
لەبەرچاوم رۆنە ئەو درەختەى لەگەڵ تەمەنى من دروست بوو، گەشەى کرد، هەڵکشا بەرەو ئاسمان،زەمەنێک رەنجم بۆى کێشا بەهۆى زۆرى لاربوونەوەى دەشکێت، دەکەوێتە سەر زەوى، چەندە قەدى زلتر دەبێت باڵاى لارى بڵندتر دەبێت هێندە مەترسى شکان و کەوتنى زیاتر دەبێت،
ئەمڕۆ هێندە لە ئەگەرى کەوتنى مەترسیم نیە، هیندە مەترسیم لەوەیە لە کەوتنى بشکێتەوە سەر یەکێک لە منداڵە ساوایەکانم و زامدارى بکات و خوێنى برژێنێت. بۆیە خۆزگەم دەخواست نەمناشبایە، ئەگەر ناشتیشم رێک و راست با کە هێندە مەترسیم لێى نەبایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە