جیاوازیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا

Wednesday, 21/10/2015, 20:47


بەغدا موفلیسە ، هەولێر زەنگین
بەغدا کابولە ، هەولێر دوبەى
بەغدا بێ کەسە ، هەولێر خاوەن پشت 
بەغدا قۆرغکارە ، هەولێر دەست ئاوەڵا 
بەغدا دیکتاتۆرە ، هەولێر دیموکراسى
بەغدا تاریکە  ، هەولێر شەفاف
بەغدا داگیرکراو ، هەولێر ئازاد
بەغدا دەسەڵاتى نیە ، هەولێر هەیەتى
بەغدا مەزهەبیە ، هەولێر سونەتى
بەغدا نەوتى کەمە ، هەولێر نەوتى زۆر
    بەڵام
بەغدا موچە زیاد دەکات ، هەولێر فاتیحاى بۆ دەخوێنێ
بەغدا دزان دەداتە دادگا ، هەولێر بۆتە مەیدانى دزان
بەغدا لە نوێبونەوەیە ، هەولێر لە دواکەوتن و گەڕانەوە
بەغدا پەرلەمانى هەیە ، هەولێر نیەتى
بەغدا بودجەى هەیە ، هەولێر نیەتى
بەغدا سیاسەتى هەیە ، هەولێر نیەتى
بەغدا گۆرانکارى تێدایە ، هەولێر مەنگ بوون و پەنگ خواردن
بەغدا مەرجەعى هەیە ، هەولێر بێ مەرجەع
بەغدا خۆپیشاندانى هەیە ، هەولێر بێ دەنگ
بەغدا قەیران چارەسەر دەکات ، هەولێر قەیران دەخولقێنێ
بەغدا ئاشناى سازانە ، هەولێر لەهەوڵى قێزەونکردنى
بەغدا داهاتى نەوتى شەفافە ، هەولێر شون بزر و بێ سۆراغ
بەغدا دان بە شکستى خۆى دەنێت ، هەولێر پێى دەنازێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە