کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ڕوونكردنەوەیەك بۆ كاك دكتۆر فایەق

Saturday, 16/10/2010, 12:00



سوپاس بۆ ڕوونكردنەوەكەى جەنابتان من ئێستاش دەڵێم جەنابت خۆت گەورەى جێیى فەخر و شانازى هەموو لایەكى ڕێزو حورمەت و دروود بۆ گیانى بەرزە فڕى باوكتان ، منیش باوكم لەساڵى 1991 لەكۆڕەوەكە لەسەر سنوورى ئێران كۆچى دوایى كرد ، ئەو كاتەى ئەم مافیایانەى ئێستا هاتنەخوارەوە و خوێنى باوكم لەئەستۆى ئەوانە لەگەڵ باوكى بەڕێزتان خوا بەبەهەشتى بەرینى خۆیان شاد بكات .
من حەز دەكەم ئەوە بەجەنابتان بڵێم ئەو دكتۆر ڕێبوارە هیچ پەیوەندى بەمنەوە نیە ئەگەر جەنابت وابزانى ئەوەى تریش هەر بەندە بووە ئەوە بابرایانى كوردستانپۆست خۆیان برا گەورەبن ئەگەر زەڕەیەك گومان و لێكچوون هەیە لەنێوان نووسین و زمانەكەو ئیمێڵى من و ئەو بەناو دكتۆر ڕێبوارە باوەڵامیان هەبێ ، من ئیمێڵى خۆم لەگەڵ نووسینەكە دانابوو هەر مەبەستیشم ئەوە بوو بەتایبەتى كەجەنابت ئیمێڵى من بزانى بەڵام دیارە برایانى كوردستانپۆست ئیمێڵەكەیان دانەبەزاندبوو لەگەڵ نووسینەكە وەلەهەمان كاتدا گووتم هەست نەكات دكتۆر فایەق كەئەوە من هەمان كەسم .
من جارى یەكەمیش وەڵامم دانابوو ئەوساش هەڵەنەبم گروپێك وەڵامى جەنابتیان دایەوە ووتم ئەو وەڵامە بەسە ، یانى گەر ئەوساش وەڵامم بدایەوەجەنابتان هەمان گومانت لادروست دەبوو كەئەوانی وەڵامەكەى تریشیان داوەتەوە هەر منم ؟ شتى وا چۆن دەبێ .
لەم وەڵامەى جەنابتان یەك شت زۆر ئازارى دام بەداخەوە بەمن دەڵێیى پارتى ئاسا ؟ كەڕامەت و ئینسانیەتت شكاندبام زۆر زۆر لام ئاسایى تر و سەربەرز تر بوو نەك بڵێیى پارتى ئاسا ؟ یان خوانەخواستە نووسى بات یەكێتى ئاسا جەلالى ئاسا چونكە ئەوانەش هیچ جیاوازیان نیە لەگەڵ پارتى ، بەداخەوە من لەناو دوو قەوس بۆ جەنابتم ڕوونكردەوە كەمن مەبەستم شكاندنى جەنابتان نیە بەهەڵە تێ نەگەى ؟ بەداخەوە ووتم مامۆستاكە لەمەجلیسەكە بوو جەنابت دەڵێى مامۆستاكەت ، وەك ئەو ئەوەى من مەقاشى دەستى خەڵك بم و بەدەستى خەڵك و لەسەر ڕقى شەخسى ئەمەم نووسى بێ من ووتم دیفاعیشم لەجەنابت كردوە .
وە من لەسەرەتاى نووسینەكەش نووسیومە من حەدم نیە ڕێ نیشاندەرى جەنابتان بم حەقى خۆتە چۆنیان دەبینى بەداخەوە دەڵێیى ڕێگە بەمن نادەیت دیفاعیان لێ بكەم ؟ ...
لەكۆتایدا دەڵێم كاك دكتۆر فایەق كەدكتۆر زریان هاوڕێیى خوێندن و هاوڕێیى پێشمەرگایەتیت بوو پەیوەندیت زۆر خۆش بوو لەگەڵى و دكتۆر زریان لەجیاتى تۆ وەڵامى چەواشەكارى خەڵكى داوەتەوە كەبەرامبەر بەتۆ كردویانە ئەى بۆ ڕۆژێك لەڕۆژان پەڕەگرافێكى كورتیشت بۆ ئەو نەدەنووسى لەسەر ئەو هەموو سوكایەتى و ناحەقیەیى بەرامبەرى كرا لەماوەى چوار ساڵى وەزیریدا خۆ تاهیر هەورامى دوو ڕۆژە بۆتە وەزیر و بەچارەگى چارەگى چارەگى دكتۆر زریانیش لەسەرى نەنووسراوە وەدكتۆر زریان هیچ ڕەسمێكیشى نەبوو لەگەڵ جەلال تاڵەبانى و هێرۆ ؟ ئەوەتە تاهیرهەورامى لەوێنەیە دیم لەكوردستانپۆست كەلەگەڵ نووسینەكەى كاك ئەكرەم حەمە ژاژڵەیى دابەزیوە تاهیرهەورامى لەگەڵ هێرۆى جەلال تاڵەبانى بەیەكەون ئەوەندە برادەرن ؟ .
وە بەپێویستى دەزانم زۆر زۆر داواى لێ بوردن لەكوردستانپۆست بكەم وە لەهەمان كاتدا دەستخۆشیشیان لێ بكەم كەنووسینەكەیان بۆ ڕاست كردبوومەوە و دەستكاریان كردبوو دووبارە سوپاسیان دەكەم وەمن لەنووسینەكەش زیاتر مەبەستم ئەوەبوو كەبەكاك دكتۆر فایەق بڵێم میللەتەكەمان بۆ شتى گەورەتر و چارەنووس سازتر چاوى لەقەڵەمەكەى تۆیە واشم نووسى بوو بەڵام بەداخەوە ئەو بەهەڵە لەو نووسینەى من گەیشتووە من وامزانى دەستخۆشیم لێ دەكا بەڵام بەداخەوە ئەو باسى جەلال و كۆسرەت ئەوانە بۆ من دەكا ؟ .
بەڵێنیت دەدەمێ كەهیچ سەرنج و تێبینەیەك لەمەودوا لەمن نابیستى مادام جەنابتان بۆچوونى تایبەت و ژیانى تایبەتان هەیە لەسەر دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن وەسوپاسیشت دەكەم دڵنیابە لەو جۆرە كەسانە نیم كەخەڵكى دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر بشكێنم چونكە من نووسەر نیم و سوپاسى كوردستانپۆست دەكەم كەنووسینەكەشیان بۆ چاك كردبووم زیاتر ئەوەى من وەك تێبینى و سەرنج بوو.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە