کوده‌تای ئاشتی تاکه چاره‌یه
Monday, 19/04/2010, 12:00
سه‌ره‌تا حه‌ز ئه‌که‌م باسی ئه‌و فاکته‌ر و زه‌مینانه بکه‌م که ڕێ‌خۆش کارن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له کوردستان دوای ئه‌وه‌ی که میلله‌ت هه‌ستی به بێزاریی کردووه له دوای 19 ساڵ له ئه‌زموونێکی وه‌ستاو و هه‌ندێک جاریش نادادپه‌روه‌رانه، که ئه‌مه خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین بنکه‌و پاڵپشته بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌زۆکه درێژه‌ی نه‌بێت و کاریگه‌ریی سلبی له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی داهاتووش جێ نه‌هێڵێت و ئه‌مڕۆ نه‌ک سبه‌ی دوایی به ته‌مه‌نی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین هه‌تا ئێستا بێنێت و ئه‌م پاشاگه‌ردانیه سنوور بۆ دابنێت
ئه‌مڕۆ ڕۆژانی تالانی و سه‌رانه سه‌ندنی زه‌مه‌نی شه‌ڕی براکوژیی نیه که بڵێین به‌رپرسه‌کان شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن ئه‌که‌ن و ده‌وروبه‌ره‌کانیشیان به دروشمی بریقو باقدار هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنن بۆ خۆ به کوشت دان، نه‌خێر ته‌نیا ئه‌و جۆره که‌سانه شه‌ڕی مان و نه‌مانیان بۆ ئه‌که‌ن که پاشه‌ڕۆژیان به‌وانه‌وه گرێ داوه‌و پاشه‌ڵیان پیسه و هیچ ڕێگه چاره‌یه‌کی تریان نیه و ئه‌مانه‌ش زۆر ژماره‌یان که‌مه و هه‌رگیز ناتوانن ڕێ به‌و کوده‌تا ئاشتییانه بێنن که ده‌نگی جه‌ماوه‌رێکی توڕه‌ی له پشته‌وه بێت.هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شی ئاسته‌مه که هه‌واڵێکی له‌م جۆره که‌وته ده‌می جه‌ماوه‌ر و بڵاو بووه‌وه ئوجا ئه‌گه‌ر ڕاستیش نه‌بێت ده‌بێته ڕاستی و حه‌قیقه‌ت
له چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری و به هێزدا بینیمان که له ماوه‌ی شه‌و وڕۆژێکدا چۆن به‌رپرسانی دژه میلله‌ت دوایی به ده‌سه‌لاتیان هێنراو به سزای دادپه‌روه‌رانه گه‌یشتن و به بێ ئه‌وه‌ی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت هیچ زیانێکیان پێ گه‌شتبێت وخوێنی هیچ هاوڵاتییه‌کی بێ تاوان ڕێژرا بێت، ئه‌مه ڕاستیه‌که و پێویسته خوێندنه‌وه‌مان بۆی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌و هه‌موو ماڵ و موڵکه زه‌وت کراو ودزراوه‌ی میلله‌ت بگێڕدرێته‌وه بۆ شوێنی خۆی و له شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا به‌کار بهێنرێته‌وه
کاتی ئه‌وه هاتووه مه‌وزوعیانه تێ بفکرین و چاوه‌ڕوانی هیچ سۆز‌و به‌خشین و ئازادیه‌ک له که‌سانێک نه‌که‌ین که مێژوویه‌کی ڕه‌شیان هه‌یه له خیانه‌ت و تاوان ده‌رحه‌ق به میلله‌ت و مێژوو وشۆڕشی کورداو ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده ساده هه‌ڵوێست ببینین وا بزاانین ئه‌وان به ڕه‌خنه‌ی گوڵ واز له سته‌م و نادادپه‌روه‌ریی ئه‌هێننو له‌وه‌ش زیاتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ بکه‌ین که ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه ته‌سلیمی گه‌ل و هێزه ڕاسته‌قینه خزمه‌تگوزاره‌کان بکه‌ن، ئه‌م لۆژیکه شتێکی مه‌حاڵه و له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا جێی نابێته‌وه ئه‌گینا ده‌سه‌ڵاتیان تا ئه‌م ڕۆژه له ده‌ستا نه‌ده‌مایه‌وه و ئێستاش درێژه‌یان به و شێوازی چاو سوورکردنه‌وه‌یه و ئه‌شکه‌نجه‌دان ونان بڕین و تیرۆره نه‌ئه‌هێنا به به‌رچاوی هه‌موو ڕێکخراو و کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه وده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی هاولاتیانیان له ناو سندوقه‌کانی ده‌نگداندا ته‌زویر نه ئه‌کرد
هێزه زله‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی کار ئه‌که‌ن و له‌مانای وه‌فا نازانن وهه‌میشه ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکه‌وتووه‌کاندا مامه‌ڵه ئه‌که‌ن ئیتر هه‌ڵگری هه‌ر ناوێک بن لای ئه‌وان گرنگ نیه، جا مادام ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌کی دیموکراتی و ڕێکخراوه‌یی ویاسا دانه‌مه‌زراوه ئه‌توانین بڵێێن ته‌نیا چه‌ند چه‌قێک هه‌یه که له په‌نجه‌ی ده‌ست تێ ناپه‌ڕن هه‌موو کاره سه‌ره‌کیه‌کانیان له‌به‌رده‌سته و قۆرخیان کردووه بۆیه نه‌خشه دانان به لێوه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات لێیان زۆر ئاسان ئه‌بێت و بارودۆخی ئه‌مڕۆی هاوڵاتیانیش گه‌وره‌ترین زه‌مینه‌ی زامنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ڕێگاچاره‌یه
ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و هه‌موو دروشمه جوانانه‌ی چاکسازیی‌و گۆڕانکاریه‌وه بێینه‌وه سه‌ر چه‌ند کێشه‌یه‌کی دروست بوو له ئه‌نجامی هه‌ڵگرتنی ئه‌و دروشمانه‌وه ئه‌وا ئێمه هیچمان نه‌کردووه‌و مه‌به‌سته‌که‌مان کردووه‌ته قوربانی گوزه‌رانی چه‌ند کارمه‌ندێک و ئه‌وه‌ش ده‌بێته خاڵه ستراتیجیه‌کانی وتوێژه‌کان و به‌م جۆره دووباره هاوڵاتی نا‌ئومێد ئه‌بێته‌وه له هێنانه‌دی هیچ بارودۆخێکی باشتر‌و گۆڕانخوازیی به ئه‌نجام گه‌یاندن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست