کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كرێكارانی مەعریفە و شۆڕشی سپی

Monday, 24/10/2011, 12:00





دەبێت چۆن بڕوانینە ئاست و پەیوەندی و روانین و بیركردنەوەوبونمان؟ لەچی هێڵێكەوە بچینە ناو زەریای بیروگومان و پرسیارەوە؟ چۆن زەمەنی بێدەنگی بە دایەلۆژوكرانەوەو خۆدۆزینەوەو لێكدانەوەوگۆڕانكاری ببڕین؟ لە دەستكەوتی مادی بۆ بیركردنەوەو بەدواداچونو كۆششوگونجاندن و ئاڵوگۆڕو وەرگرتن و پەیوەندێتی وهاوچەرخێتی؟..تاد. كەمامەڵەی رۆشنبیری بەرزكردنەوەی دروشم نیە، بەڵكو پرۆژەی رۆشنبیریە، كە بەردەوام پێویستی بە هۆشی مێژویی و زانستی هەیە، وەك ئەوەی (سەعید یەقتین) ئاماژە دەكات بە مامەڵەكردنیان لەگەڵ ماركسیەتدا كە پرۆژەیەكی مەعریفیە بۆ گۆڕانی كۆمەڵایەتی بەبێ هۆشی مێژویی بوە، هەروەها پێبەخشین لەگەڵ بونیەویەتدا بەبێ هۆشی زانستی بوە، ئەمەش دەمانخاتە تۆڕی زمان و بیرو گومان و پرسیارەوە، لەچی گێژاوێكداین ولەكوێوە دەست پێبكەین؟ ئایا چۆن بڕوانینە ئامادەیی مەبەستوكردارەكانی زمان و رەوتی ئاڵوگۆڕی رەمزی و بوعدی بڵاوكردنەوە بۆ ئامانجی زمانی بەكارهاتو؟ چۆن بەسەراچونەوەو گشتگیری كردنی ئاست و قوناغی بەسەراچو بخوێنینەوەو بەراورد لەگەڵ ئیستادا بكەین بۆ ئایندەو لەم سەردەمە جەنجاڵەدا چاو بكەینەوە بۆ بەرهەمهێنان و خۆگونجاندن و جیاكاری؟ لەكاتێكدا پێویستە لەگەڵ گۆڕانكاریەكاندا بگونجێین، كە ئەویش پەیوەندیەكانو تۆڕی زانیاریەكانە، چۆن بچینە ناو جیهانی ژمارەییەوە؟
(ئێمە دەستمان بەوەكردوە كە بچینە ناو جیهانی ژمارەییەوە، بەڵام هەڵگری زیهنیەتی پێش ژمارەیین؟ ل)16(1)
ئەمەش پێویستی بە نوێ بونەوەو داڕشتنەوە هەیە لە نوسینەوەی كوردیدا، كە گەورەترین كێشەش زمانی كرمانجی سەروخواروە، كە تائێستا دایەلۆژێكی لەسەر نەكراوە، لەیەكگرتنەوەی یان جیاكاری؟لەراڤەو پۆڵینكاری و رێكخستنەوەو داڕشتنەوەی سەرلەنوێی زمان و ئەدەب؟ كە(یەقتین) ئەم چونە ناو سەردەمی ژمارەییە لە رێگەی دەقی پەیوەنیدارو بەمیتۆدكردنی پەیوەندیداری دەقی دەبینێتەوە، كە نوێبونەوەی نوسینەوەی عەرەبیە بۆ نوێبونەوە لە بناغەی زمان لە نەحو، ێەرف، ئیملاو نیشانەكانی ژمارەییو پاوانكردنو رێكخستنێكی پێكهاتەییو دەلالی دەق:
(ئەو پرسیارانەی كە دەمانبات بۆ چونە ناوئەم جۆرە گفتوگۆیەوە بۆ تازەكردنەوەی روانین و بیركردنەوە، لەم جۆرانەیە: چۆن لە چاخەكەماندا بژێن؟چۆن لەتواناماندا دەبێت ژمارەیی بیر بكەینەوە؟چۆن توانامان دەبێت ژمارەیی بنوسین؟ وەچۆن لە تواناماندا دەبێت ژمارەیی بخوێنینەوە. ئایا رێگاكانی بیركردنەوەو نوسین كە لە نەبونی ژمارەییو ناوەندەكاركەرەكانەوە مێتۆدمانكردوە، ئەوە خۆیەتی كەلەسەرمانە لە ئامادەبونیا كاری لەسەر بكەینەوە؟ل17)(2)
ئەمەش كردنەوەی پانتاییەكە لە روانینو بیرو فەزادا، بۆ خوێندنەوەی ئێستاو خۆئامادەكردن لە بەشداری ژمارەییدا، كەئەركێكی گرانەو لەسەر رۆشنبیریەكی رادیكالی دادەمەزرێت، پێویستە بەهۆشی نوێوە، حەزو ئامانجو ئەندێشەی گەشەكردنی ئێستا هەڵبگیرێتو كەشێك بكرێتەوە كەبیری نوێی تیادا لەدایك ببێت، كە جیاوازیەكانی خوێندنەوەو بەراوردكردنە لە بواری میتودلۆژیادا، كە لای (ریجیس دۆبریە)، هەمو میدیاو دامەزراوو كەناڵو پێگە رۆشنبیریەكان دەگرێتەوە، كە بایەخدانی لە پەیوەندی نێوان واقیعو ناوچەكانی واقیعدا بو، ناونانیشی بۆ شۆڕشی ئەلكترۆنیەكان، (زەمەنی بیستراوو بینراو)ە، كە چەند زاراوەیەكی تریش بەكارهاتوە(ئەدەبی ئەلكترۆنیو دەقی پەیوەندیدارو ئەدەبی داسەپاوو سیبرالادب) لە دوای هەمو دەستكەوتە زانیاریەكانی ئێستاوە.
(لای (غرامش)یش شیكردنەوەی كۆمەڵایەتی بۆ رۆشنبیر كە مرۆڤێكە كۆمەڵێك ئەرك بۆ كۆمەڵ بەدەست دەهێنێت وەك:(پیشەی نوێو بێژەری، پیشەی كاری ئەكادیمیو شیكەرەوەی بواری كۆمبیوتەرو پارێزەری تایبەتمەند بە بواری وەرزشو دامودەزگای راگەیاندنو راوێژكاری دامەزراوەییو پسپۆڕی سیاسیو راوێژكاری میریو نوسەری بازرگانی تایبەت، بە گشتی كرێكاران لە بواری رۆژنامەی جەماوەری هاوچەرخدا). بەم جۆرەیش رۆڵی رۆشنبیر جیادەكاتەوە، لە تەقلیدیەوە بۆ رۆشنبیری ئەندامێتی، كە ئەوان وتراوەكان دەڵێنەوە لەنەوەیەكەوە بۆنەوەیەكی تر، ئەندامیش راستەوخۆ پابەندن بە چینەكان یان بە دامەزراوە بازرگانیەكانەوە لە بوارەكانی رێكخەری كارەكانی سەرمایەداری، كەلەلای خۆیەوە تەقنیەی پیشەسازى دادەهێنێت، وە تایبەتمەندی لە ئابوری سیاسیو، بەرپرسانی دامەزراندنی رۆشنبیری نوێ، یان سیستەمی یاسایی نوێ ... هەركەس ئەمرۆ لە هەر پانتاییەكدا كاربكات، كە پابەند بێت بەبەرهەمهێنانی مەعریفە یان بڵاوبونەوەی هەمو ئەوشتانەی كە ناودەربرێَن بە پیشەسازی مەعریفەوە ئەوانەی كە پەیوەندیان بەبەرهێنانی مادیەوە هەیە، كە كاركەری بواری بەرهەمهێنانی مەعریفەن).(بروانە ێورالمپقف/ئیدواردسعید) لای(عەلی حەرب)یش بەهەڵبژاردەی رۆشنبیری ناویان دەبات، كە خوێندنەوەی بەرهاتویان هەیەو بەر لە هەمو شتێك كێشەیان لەگەڵ خۆیانو فیكری خۆیاندا هەیە، بەبیرەكەیان ئێمەو جیهان دەگۆڕن بۆ زەویەكی نوێ:
(خوێنەرێكە، كە روداو دەخوێنێتەوەو قەیران دەستنیشان دەكات بۆ وەرگێڕان یان بۆ كێشەیەكى هزرى یان ئامڕازێكى چەمكیانە.ل27)(3).
كە دواتر لەگەڵ رۆڵی رۆشنبیری تەكنیكی و كرێكارانی مەعریفەدا شیكاریان دەكات، ئاماژە بە چونە نێو سەردەمی بە جیهانی بون و نێوەندە جۆراو جۆرەكان دەكات، نەك وەك ئەوەی كە رۆڵی هەڵبژاردە نەمابێت، بەڵكوتوانای دیكە دەخوڵقێنێت بۆ بونیاتنانی سیستەمی نوێی بەیەكگەیاندن و جیاكردنەوە، كە گۆڕینەوەو شێوازێكی نوێ لە نێوان مرۆڤدا بەرجەستە دەكات.
(رەخنەگرتن لە رۆشنبیری دەستە بژێر و ئەندامێتی ئەوە ناگەیەنێت ئەڵتەرناتیفەكە بریتیە لە رۆشنبیری تەكنیكی دابڕاو لە نێو بازنەی پسپۆڕیەكەی خۆیدا ل215)(4)
ئەمەش بانگەشەكردنی نوسەرانی نوێیە بۆ كێشەی نەوەی داهاتو، كە كارلەسەر دامەزراندنی بەهایەكی نوێ بكەن، كە هەڵدەستێت لەسەر پەیوەندیداری و كارلێكەر كە ناوەرۆكی ژمارەیی و نێوەندێتی كارلێككراوە. فەزای تۆڕو دەقی پەیوەندیدار كەشێكی مەعریفی و بونیەیەكی نوێ پێكدەهێنن، لەنێوان دەقی ئەدەبی و سەرچاوەیی زانیاری و ئەدەبی ژمارەییدا، لە رێگەی بەدەستكەوتنی زانینەكان و كارپێكردنیانەوە بەرجەستە دەبێت.
(دەقی ئەدەبی دەقی پەیوەندیدارە كە لەسەر پەیوەندیداری دەقی بەو پێەی رەوتێكە لە رەوتەكانی كارلێكەر كە ببێتە دەروازەیەك بۆ نوێبونەوەی بیری رەخنەیی عەرەبی ل37)(5)
بەمشێوەیەش فەزای پەیوەندیەكان بە جۆرێك فراوان بوە، كە تەنیا نابەسترێتەوە بە رۆشنبیری هەڵبژاردەو رۆژنامەنوسو نوسەرو سیاسی، كە زۆر بانگەشەی كۆتایی رۆشنبیری هەڵبژاردە دەكەن، ئەمڕۆ كۆمەڵ خۆی لە پەیوەندی هاوبەشدایەو ئامادەكاریو بونی خۆی هەیە لەڕێی تۆڕی پەیوەندیەوە، بەڵكو ئێستا رۆشنبیری تەكنیكیە هەمو پانتاییەكانی داهێنانی مەعریفە دەگرێتەوە، بەتەكنۆ رۆشنبیری فەیسبوك ناو دەبرێن، كە ئێمەش كتوپڕ چوینەتە ناو پێشكەوتنەكانەوە، كە ئێستا ئەم رۆشنبیریە دەكەوێتە ناوەڕاستی جیهانەوەو جیهان بە تۆڕی پەیوەندیە زانستیەكان گرێ دەداتەوە، ئەمەش ئامادەكاری ئەو گەلانەیە لەروی زانستیەوە باڵادەستن، تەكنیككاریشیان لەدایكبوی ئەو فەزایەن، ئێمەش دەبێت سەرەتایەك بۆ هەوڵی خۆگونجاندن بەرجەستە بكەین.
(ئێمە داوامان لێكراوە كە لەگەڵ ئەم چەرخەدا خۆمان بگونجێین، بەڵام پێشبینی چونێكی راستەقینە بۆ ئەم چەرخە ناكرێت بەبێ بەدەستهێنانی ئەم خۆگونجاندنە،ل16).(6)
چۆن خۆگونجاندن بكەین و كامەیە ئامادەكاریو پێدراوو زانینو زانیاریو زانستەكان؟ چی خوێندنەوەیەكی سەرەتاییمان هەیە بۆ هەر لقێك لە لقەكانی ژمارەییو پەیوەندیەكان؟ كەرەگو ریشاڵیان دەچێتەوە بۆ زانستەكان، لەكاتێكدا ئەمڕۆ جیهان لە تۆری تەكنۆلۆژیادایە، بۆتە سەردەمی چركە، ئێمەش بەكاربەری تەكنۆلۆژیاین، ئەمەش پرسیارە لە رابردو ئێستا لە جیاوازیەكان، چی بەدواداچونێك بۆ ئەم زانستە هەیە؟ كامەیە رەنگدانەوەو جیاوازیو ململانێ میدیای سەربەخۆو داهێنەر؟ لەكاتێكدا پێویستی ئێستای كورد شۆڕشی ریشەییو جۆراوجۆرە، ئەم پۆلینكاریەش كاری كۆلیژی ئادابو ئەندازیارانی مەعریفەیە بتوانن لە بواری گشتی زانستو مەعریفەدا گونجاندن لەم بوارە پڕ بایەخەدا بكەن، لە رێی داهێنانو كۆششی نوێو ناكۆكیەوە پێشكەوتن بەدیبهێنن، نەك وەك ئەوەی لە سایەی ژمارەییدا بژین، یان ڤەیسبوك بكەینەوە، لەكاتێكدا ئەم پەیوەندیە جیهانیە، دەمانبەستێتەوە بە (بون)وجیهانەوە.
(ناتوانین باس لە قۆناغی ژمارەیی بكەین لە بەرهەمهێنانو وەرگرتنا بەبێ هۆشی ژمارەیی، وە بیركردنەوەی ژمارەییو روانینو فەلسەفەی ژمارەیی بۆشتەكانو جیهان، بەبێ بەدەستهێنانی ئەوە گوتارو گفتوگۆیەكی فەلسەفیانەو كۆمەڵایەتی و زانیاریانەیە،،، كە هێشتا بەوردی لێی نەكۆڵاوینەتەوە بۆ دیاریكردنی رەوتی ئەم هۆشەو ئەو بیركردنەوەیەو ئەو فەلسەفەو روانینە. ل17)(7)
ئایا ئەو پەرەسەندنەی كەدەستمان كەوتوە راستەقینەیە لە بیركردنەوەو روانین و فەلسەفەوەیە؟ یان پەرەسەندنێَكی دەستكەوتوگەیەنەرە؟ كە بەبێ پۆلینكاریو جیاوازی لەم قۆناغەوە دەچێتە ئەو. لەكاتێكدا پێشبڕكێیەكی راستەقینە نیە كە مانای جیاوازی لە فیكرو روانینو شێوەو ناوەرۆكدا بكات، زۆربەی پێگەی رۆشنبیریش پاوان كراون بۆ كۆمەڵێكی دیاریكراو، عەقڵو رۆحی رۆشنبیری هەڵبژاردەو یاخیش دەگمەنەو بۆتە كۆیلەی گروپكاریو شەڕی سیاسی:
(شیكردنەوەی هزری راستەقینە رێگرە لەوەی ناونانی لایەنێك بە چاكو ئەوی تربە شەرەنگێز بكرێت، لەراستیدا هزری بونی تاكلایەنی لە حاڵەتی گفتوگۆ لەسەر رۆشنبیریەكان هەتا سنورێكی زۆرگومانی تێدەكەوێت. ل121)(8)

ئەمەش نەبونی پرۆژەیە، بیرمەند بەهزرەكەی گۆڕانكاری دەكاتو لە وانو لە حیزب جیا دەبێتەوە، بەپێچەوانەوە دەستەیەكی رۆشنبیر لەهەمو بوارو پێگەكاندا جێگەیان گرتوەو بواری داهێنانیان بە خۆپەرستیو رق خنكاندوە، داهاتی رۆشنبیری بۆ كۆمەڵێكە كەلەحیزبو حكومەتدا هاوپشكن، خانەنشینیش نایانگرێتەوە، بونەتە دەریا لوشی دەستكەوتەكان، دەبێت وەك سارتەر نۆبڵ رەفزبكەن؟ یان وەك باختین سیبریا هەڵببژێرن؟ تەنیا دەبێت نەوەی نوێ رۆڵی خۆی دەربخات، ئەمەش لە یەكگرتنەوەی رۆشنبیری هەڵبژاردەو تەكنیككاران كە رۆح و دڵو مێشكیان بە پاكژبونەوەی هەڵچونەكانیان بشۆنو تۆڕێكی نوێ بكەنەوە، كە شۆڕشی سپی بكات، لەگەڵ پێویستیەكانی نێوەندە نوێیەكەو مەرجەكانیدا بۆ بەشداریكردن لە وەرگرتنو كاركردنو خۆگونجاندن لە شۆڕشەكانی فیكرو زانینو زانیاریەكان لە ئێستادا، ؟.
ئەمەو چەندین پرسیاروگریمانەی تر لە چۆنیەتی بیركردنەوەو نوسینو بیركردنەوەی ئەدەبیو رۆژنامەنوسیو سیاسیو هەڵبژاردنەكاندا چی جیاوازیەك دەبینین؟ یاخود هەركەس چوە ناو ڤەیسبوك بەتەكنیككار دابنرێت؟ ڤەیس بوك مانای تاقم بەستنە بە هێرشكردنو جنێو بە داهێنەران، یان سیستەمی زانیاریو پێدراوو بەرهەمهێنانی مەعریفەو داواكاری نوێ؟ جگە لەوەش جیاوازی رۆژنامەنوسی تەقلیدیو كاری تەكنیكی زۆرە، لێرە هەتا دواسنور فراوان دەبێتەوە:
(ئایا پێویستە لەسەر نوسینی رۆژنامەنوسی لە فەزای تۆڕەكاندا، بۆ نمونە، كە پەیوەست بیت بەو رەوتەی كە لە پێش نوسینی ژمارەییدا زاڵبوە؟یان لەسەری پێویستە بەرزببێتەوە بۆ داواكاریە نوێیەكان. بۆ ئەوگفتوگۆیانەی كە لەلای ئێمە لەسەر دەوڵەتو هەڵبژاردنی ژمارەیی دەخرێنە رو، ئایا مەشقی هەڵبژاردنەكان دەكەین؟ ل17(9)
ئەمەش ئەركی رۆژنامەنوس دەگۆڕێت، تەكنیككاران لە ژێر دەسەڵاتی سەرمایەداری لیبرالیدا كاردەكەن، بەمەش جیاوازی دروست دەبێت. كە لێرەشدا لای (یەقتین)كاری ئەدەبی لەسیانیەوە دەگوێزرێتەوە بۆ چواری لە(نوسەر، دەق، خوێنەر)ەوە بە بەشداری كۆمپیوتەر، كە لایەنێكی بنەڕەتیە لە كرداری بەرهەمهێنانو وەرگردا.
(ناوەندێتی ژمارەیی ناوەندێكی ئاڕاستە كراوە، كە لەسەر كرداری وەرگرتنی دەقی زیاتر لە بەرهەمەكەی دادەمەزرێنێت. كە رۆڵی نوسەر بە پێچەوانەی وێناكراوەوەیە، زیاترلە خۆی ئاڵۆزترو تێكەڵاوتربوە. ل 199/198(10).
ئاماژە بەگۆڕانی گوتەی مەرگی نوسەر دەكات لە نێوەندێتی ئەدەبی ژمارەییدا، كە پێشتر تێگەیشتنێكی هەڵەی بۆكرابو، وەك گوتەی خوێندنەوەو خوێنەر كە زیاتر دەلالەتی ئاشكراو قوڵیان وەرگرتوە، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە رۆڵی نوسەر لاببات، راستە ئەركی نوسەر گۆڕاوە لەو جیاوازییەوە، كەلەئەدەبی نوسراوو ژمارەییەوە دروست دەبێت، مانای ئەركی نوسینی ئەدەبیوفیكرو داهێنان بێبایەخ نیە، بەڵكو فراوانتر دەبێتەوە بۆ ئەوەی لە كونی دەرزیەكەوە بۆ جیهان پەخش ببێت، جیاوازیش ئەوەیە ئەوانەی كە بەكاربەری ژمارەیی خوازراوەن بەبێ پاشخانو هۆشی زانستیو گونجاندن، كە ئەركی راستەقینەیان داواكردنی سەربەستی تاكو دەسەڵاتی لامەركەزیو ئابوری تێكەڵاوو فرە سیاسیە، ئەمانەش بناغەو پاشخانی پێشوەختەیان دەوێت، ئایا ئێمە كە تەكنۆلۆژیامان نیە نابینە كۆمەڵگەیەكی پیشەسازیو زانستی كشتوكاڵیشمان نیە نابینە كۆمەڵگەیەكی كشتوكاڵی، بە هۆی نەبوونی زانستەكانو فەلسەفەیشەوە دوورین لەوەی كەگەیشتبینە زەمەنی سفر، ئەمەش بەو مانایەی دەشێت پرسیار بكەین، بۆچی بەو شێوەیە دواكەوتوین؟ كە ئەنجامی بەشداری نەكردنە لە شۆڕشە باڵاكانی جیهان، وەك (فەیسەل دوراج)ئاماژەی پێدەكات، كە بەشداری شۆڕشی پیشەسازیو بۆرژوازیو شۆڕشە باڵاكانی جیهانوگۆڕانە فیكریو رۆشنبیریەكانیان نەكردوە بەمەش عەرەب بەكەم ئەندام دەزانێت.
جاران پرسیارمان لەسەر قۆناغی چینایەتیو شۆڕشو جیابونەوە، هۆكاری گرنگی یەكنەگرتنەوەو پچڕان بە هۆی نەبونی بازاڕی ئابوری هاوبەشو رێكنەخستنەوە ژیرخانی ئابوری دانەمەزراوە، بەم هۆیەش سەرخانێكی پتەومان نیە، كە بتوانرێت گۆڕانەكانی لەسەر بكرێت..بەو هۆیەی كوردستان بەهۆی نەبونی دەسەڵاتێكی سەربەخۆوە، هەتا ئێستا بازاڕێكی هاوبەشی نیەو نەیتوانیوە سیستەمی ئابوری دابڕێژێت، كە ئێستاش ئابوری بەكۆمپیوتەركردنو بەزانست كردنە، كە ئەركێكی قورسە، كە وەك زانستو بازاڕ لەبواری ئابوریەوە زەلیلین، ئیتر چۆنو لە كوێوە پرسیار لەسەر سەرخانی كۆمەڵگا بكەین؟ پێویستە كاركردنێكی ورد بكرێت لەسەر سیستەمی ئابوری جیهانی گونجاندن بكرێت، وەك (عەلی حەرب)لە دیكارت دەڕوانم(من بیر دەكەمەوە كەواتە من هەم)ئەمەی بۆ ئەوروپاییەك نەگوتوە بەڵكو كەشێكی بۆ بیركردۆتەوە، بۆیە بیری بیریاری هەمو نەتەوەیەك پابەندە بە منیشەوە، ئەمەش دیسانەوە بەكاری داهێنەرانە دەكرێت، كە ریشەكانی زانستو فەلسەفە بەهۆشی زانستیو مێژوییەوە لە ناو پانتاییەكانماندا دابمەزرێنین، ئەمەش كاری لقەكانی زانكۆو كەسەكانی فیكرو داهێنانە، كە خوێندنەوەی بەرهەمهێن بكەن، خۆ عەرەبو فارسو توركیش لە روی مەعریفەی زانستی فەلسەفەوە وەك ئێمەن، لە كلتورو خوێندنەوەو هۆشی خۆگونجاندنو كاركردنەوە جیاوازیان هەیە. ئەو هێڵەیشی كە ئێمە لە رابردو جیادەكاتەوە؟ بەرامبەر بەخستنە سەرو جیاوازیو پێدراوەكان لە هۆشی مێژوییو زانستیدا پرسیارە لە فەزای رۆشنبیریو پارتی سیاسی: چی كەشێك بۆ فیكرو روانینە جیاوازەكان دروست بوە؟ چی خوێندنەوەیەك بۆ مەعریفە باوو خوازراوەكان كراوە؟ یاخود رەوڕەوەی ئۆپزسیۆنی حیزبی چیە؟، كە ئەویش هەمان تراژیدیا دوبارە دەكاتەوە، كەپێویستە كاری رێكخراوەیی مەدەنی بكاتو سیستەمێك دابرێژێت، كە خەڵكە گشتیەكەش لەگەڵ پێدراوو دەستكەوتو ئامانجو بەرهەمهاتوەكاندا یەكسان بكاتەوە، كە دامەزراندنی َتۆڕی پەیوەندیە بەچینی رۆشنبیری نوێوە لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانو گۆڕانكاری راستەقینە، ئەركی شۆڕشی سپیە، كەكاردنە لە تۆڕی پەیوەندیەكانەوە، تەكنیكیو جەماوەری، كاركردن لەبواری بەرهەمهێنانی مەعریفە، سیستەمی دیموكراسی ئەو رۆڵەی جارانی نەما لە بەردەم فەزای ژمارەییدا، لەبەر ئەوەی لێرە پێویستی بە ئامادە بون هەیە، هەمیشە منو تۆو ئەوان ئامادەین روبەڕوی یەكتری دەبینەوە، ئەمە سیستەمێكی نوێی لە گۆڕانكاریەكاندا هێنایە كایە، رۆڵی كرێكارانی مەعریفەی كردە جاڵجالۆكەی تەونەكانی بون، لێرە هەزاران ئامادەن، لە یەككاتدا هەمومان سیستەمێك دادەهێنین، ئەمانەش لەو كاركردنانەوە دەدۆزرێنەوە كە دەمانباتەوە بۆ ناو فەزای رۆشنبیری، چۆن شێوازی ئاستێك لە ئاستێكی تر جیادەكرێتەوە، لەپچڕانی شیرازەی نەتەوەییو چینایەتی رۆشنبیر ئێستا بۆتە چینێكی جێگرەوەو باڵادەست، كە هەتا بەرز بونەوەی ئاستو جیابونەوە لە پێشوو بە مانای شۆرش لە هەمو بوارەكاندا خاوەنی جیابونەوەیەكی مێتۆدیو فیكری نیە، كە پێویستە بە بەرهەمە فیكریەكان جیابكرێنەوە. لێرەدا لە زانكۆكانەوە ئەو تۆڕە بكەینەوە، ئاسۆی دەرچوانی زانكۆ تا چەندە لە پانتاییو هێڵە جیاوازەكاندا كاریان كردوە؟ كامەیە بەكۆمپیوتەركردنی ئابوریەكانو بە ژمارەكردنی نوسراوەكانی ئەدەبیو هونەریو رۆشنبیری، یاخود ئەو ریشەو خوێندنەوانەی لەبواری زانستەكانو فەلسەفدا كرابێت؟ ئەی كەواتە كامەیە هۆشی مێژوییو مەعریفی؟ چۆن بچینە ژمارەییەوە؟، لەكاتێكدا ئامارو رێكخستنی ژمارەیی كاری كۆلیژی ئادابە، چۆن بیركردنەوەو روانینو خوێندنەوەمان بەژمارەیی بكەین؟ چۆن دەقەكانی ئەدەبی كوردی بەژمارەیی دەكرێن؟ كە ئەدەب لە سەدەی ژمارەییدا دەبێتە دوان، ئەوەی كە كۆن نوسراوەو ئەوی تر ژمارەیی نوێیە.(سەعید یەقتین) راڤەی هەموئەو دەقانەی كلتوری عەرەبی دەكات، كە دەست خەتن لێكۆڵینەوەیان دەوێت جگە لە قورئانی پیرۆز، كە هەمو مەرجەكانی تیایە بچێتە ژمارەییەوە، كە ئەمەش لە چوار بەشدا شیدەكاتەوە،
(ا. وشە)لە وردبینی وێنەی وشەكان(ئیملا)و دانانی خاڵ لەسەر پیتەكان، خاڵبەندی، پەنابردن بۆ شێوەی شیتەڵكردنەوە. (ب. رستە)وەستان، دانانی نیشانە لەنێوان ئایەتەكان (ج.گوتار)، دیاری كردنی نیشانە لەنێوان سورەتەكاندا، دیاریكردنی ئایەتەكان (د. دەق) رێكخستنی ئایەتەكانو جیاكردنەوەیان بۆ ئەحزابو بەشەكان، ئەمانەش كرداری بیناكردنن لەبەر ئەوەی كاردەكەن بۆ گواستنەوەی دەق لە تەلارسازی شەفەویەوە بۆ كرداری نوسراوەیی.(بڕوانە/ النێ المترابگ/ل114=115
ئەم ئامادەكاریەی ئێستا بۆ ئایندە پێویستی بە راڤەی تەواو هەیە، كەكاری زانكۆو كەسەكانی فیكرە، دەبێت چۆن باس لە ژمارەیی بكەین؟ لە كاتێكدا بەرهەمهێنانی مەعریفە كاركردنە لەسەر پێدراوو پێگەیشتو نامەو كارەكانی ناو پانتاییەكانی مێژوییو زانستی بە شێوەیەكی گشتگیر، ئەی كەواتە چۆن لە رابردو جیادەبینەوە؟ دایەلۆژمان لەگەڵ نەوەی ئایندەدا چیە؟ ئەی نامەكانی ماستەرو دكتۆرا؟ ئەمە جێگەی هیچ مشتومڕێك نیە، كە دەبو ببونایە بە خاڵی وەرچەرخانو خستنە سەرو جیاكاری گەورە، مانای چیە نامەكان بڵاونابنەوە؟ دەكرێت خوێندنی باڵا، كە هەنگاوی باشی ناوە كەشێكی پێشبڕكێ بۆ ئەوانە بكاتەوە، كە بڕوانامەیان نیەو توێژینەوەی بەربڵاویان هەیەو دەتوانن لەپانتاییەكدا جیاوازیەك بخوڵقێنن، لە كاتێكدا بۆشاییەكانمان ئەوەندە زۆرن لە ئاستی زانستەكانو فەلسەفەوە نەگەیشتوینەتە زەمەنی سفر. كەواتە چۆن بەرەو ژمارەیی بچین؟ ؟ئەمەو دەیەها پرسیاری تر لە تۆڕێكدا پیشان دەدات كە تەنیا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ خاڵی سەرەتا.
ئێستا بەهۆی جیهانگیریو پەیوەندیەكانەوە كرانەوەیەكی گەورە هەیەو ئەو داخراویەی پەیوەندیەكان نەماوە، كە بەهۆی باری جوگرافیو دوری لە دەریاو رۆژ هەلاتی ناوەراستو سەختی ناوچەو هاتوچۆوە هەبوە، ئەوەی كەكاریگەری راستەوخۆی هەیە پارچە بونی كوردستانو پچڕانی شیرازەی نەتەوەییو چینایەتیە كە پێویستە لەروی عەقلو مەعریفەوە هەوڵی یەكگرتن بدرێت، ئەمەش گۆڕنكاری فراوانی دەوێت لە هەمو پێگەكانی ئێمەدا، لای (سەعید یەقتین) بایەخدانە بەزانست، ئەگەری سەرنەكەوتن دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خەو بەگۆڕانەوە دەبینینولە بەدەستهێنانی گۆڕانیشدا بایەخ بەزانست نادەن. لەم روەیشەوە بانگەشەی چەكداربون دەكات بەدوشت: (مەعریفەی زانستیو تەكنۆلۆژیا، ئەو هاوبەشیە مەرجكراوەی لەنێوانیاندایە: ئەوە: (زانستێكی دامەزراوە لەسەر بناغەی مەعریفیو فەلسەفی، هەرچەندە رۆشنبیرانمان زیادەڕەوی بەزانستێك دەكەن كە پانتایی مرۆڤایەتی هەڵگرتوە،)ل13 (11)
یەقتین باس لەوە دەكات كە پەیوەندیان بەتەكنۆلۆژیای راگەیاندنو پیگەیشتنەوە لە رێگەی وەرگرتنەوە بوە، ئەم نوێبونەوەیەی نوسینی عەرەبی بۆ ژمارەیی، بە نوێبونەوەی زمانی پێگەیشتن دەزانێت لە نێوانیاندا، ئایا دەبێت چۆن زمانی پێگەیشتن بەرجەستە بكەینو كار بۆ پێدراوو خستنە سەرو جیاوازیو بەرهەمهێنان بكەین؟ بۆ یەكگرتنی عەقڵو گونجاندنی زانستی ژمارەیی... تاد. ئەمانەو دەیەها پرسیاروگریمانەی ترلەو پێشكەوتنە رێژەییەی كە پەیوەندی بەتەكنۆلۆژیاو پێكگەیشتنو وەرگرو شۆڕشی سپیەوە هەیە دەمانخاتە بەردەم شەپۆلی پرسیارو گومانی سەرسوڕهێنەر.
سەرچاوە:
1- النێ المترابگ ومستقبل الپقافە العربیە/سعید یقگین/المركز الپقافی العربی/الگبعە اڵاولى2008 بیروت لبنان/ێ16.
2- النێ المترابگ/سعید یقگین/ نفس المێدر/ ێ17
3-الممنوع و الممتنع/ نقد الژات المفكرە/ على حرب/ المركز الپقافی العربى/ الگبعە الاولى/ێ27
4- باسی كۆتاییەكان -كردنەوەكانی بە جیهانی بونو تەڵزگەكانی شوناسنامە/عەلی حەرب وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە ێلاح حسن پالەوان لە بلاوكراوەكانی ئاراس چاپی یەكەم 2006/لا215
5- النێ المترابگ/ سعید یقگین/ نفس المێدر/ێ 37
6-نفس المێدر/ ێ16
7-نفس المێدر/ێ 17
8-ێور المپقف/ادوارد سعید/نقله الى العربیە غسان غێن/1996 دار النهاربیروت
9- النێ المترابگ/ سعید یقگین/ نفس المێدر/ێ17
10- النێ المترابگ/ سعید یقگین/ نفس المێدر ێ198/199
11- النێ المترابگ/ سعید یقگین/ نفس المێدر ل13


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە