چیرۆكی مەرگەكی فراندنم لەلایە عەسابەكانەوە بۆ هەمولایەك
Monday, 28/07/2014, 12:00
هەمو لایەك دەمناسن كە تەواوی ژیانم لەخزمەتی ئەدەبی كوردیدا تەواو بو بەبێ پشو، لەسەر ئەركی خۆمو بەبێ یارمەتیو پشتیوانی حیزبەكانو حكومەت، چەندین پەرتوكم بە عەرەبیو كوردی چاپكرد خزمەتكردنم لەبواری رۆشنبیری عەرەبی و رۆژنامەكان بۆ گەیاندنو بڵاوبونەوەی بابەتی كوردی بەبێ موچە وەك رۆژنامەی اڵادیب ی بەغداد و المۆتمر و القاسد و المشرق، نامەویت ئەوەندە لەسەر ئەم بابەتە برۆم چونكە زەویو ئاسمان شاهیدمن. بەلكو باسی مەرگەكەم بكەم كەمن بەم دواییانە گەرامەوە بۆ خوێندن لە كۆلیژی (علوم اڵاسلامیە)ی زانكۆی عیراقی بەغداد بەشی (مقارنە اڵادیان)دەخوێنم لە دوا قۆناغدام لە كاتی گەرانەوەم لە تاقی كردنەوەكانی سەری سال رۆژی 18/6/2014 لە خالیس لەلایەن پۆلیس و سەربازی دەوڵەتەوە لە دوا خاڵی پشكنینی خالیس گیرام كتوپر تەلەفۆنیان كرد بۆ مندالەكانم كە دە دەفتەر دۆلار نەدەن دەیكوژن منیش چوار كچم هەیە گریانی ئەمانە لە شوقەكانی رۆژ ستیدا دەزانن چی كارەساتێكە، چونكە جگە لەمن كەسی تریان نیە.پەنایان بردوە بۆ براكەم كە بەریوەبەری بەشی بەراوردكاریە لە تاپۆی سلیمانی و كاك ئاكۆی خوشكەزام كەژنبرای كاك سۆرانی مامۆستا كەریم كابانە بەهۆی كاك كاوە عەرەب لە بەغداد بەتەلەفۆن خەلكیان دۆزیوەتەوەو بە پارە لەگەل چەتەتەكان ریكەوتون. جگە لەمە زۆربەی هاوڕێ عەرەبەكانم لە زانكۆ كە بۆ ژمارەكەی خۆم پەیوەندیان كردوە پێیانەوە07703554700 و ژمارە 07827154090 وە ژمارە تەلەفۆنی خیزانەكەم 07703559570 و ماڵەوە 07501082153چەندین ژمارەی تر رۆژی دوایی بۆ كاك سعد كە شۆفیری رێگەی بەغداد سلیمانیە پارەكەی لە رێگەی حەواڵەوە وەرگرتوەو لە موعیدی ئێوارە هاتو ئاڵو گۆڕِی بەمن كردو گەڕامەوە كە مەبلەغی 15000 ملیون دینارەو 5000 ملیونی تر كە دراوە بە خەلكی تری عەرەبو شۆفیرەكە كە ئەو كۆمەڵەیان ناسیوە. من جگە لە بواری ئەدب و ئەدەب دۆستان هیچ كەسێكی ترم نیەو لەو رۆژەوە لە رێگەی نوسەرانەوەهەولدەدەم یەكەی موبایل سەرف دەكەم تاقە فلسێكم وەرنە گرتۆتەوە، نوسەران نوسراویان بۆ كردوم بۆ پاریزگاری سلیمانیو نوسەرانی گشتی هیچ، زۆر جێگەی تریش پارە بۆ من هیچ نەماوەو دینارێك لە كوردستاندا نەماوە، دیارە ئەوەی كە هەوڵی دلسۆزانەی بۆ داوم تەنها كاك قادر عبدالسعیدو سەلام مستەفاو كاك بەرزان قادری هونەرمەندو كاك سامی هادی و كۆمەڵێكی تر بوە، وەهەروەها نامەیەكم ئاراستەی بە ریز نوری مالیكی كردوەو بۆ هەمو وەزارەتو كەسایەتیەكانی عیراقم ناردوە ،ئێستاش من قەرزارم چواركچم هەیە خوێندكارن خویشم لە بەغداد دەخوێنم داوا لەهەمو لایەك دەكەم لە نوسەرانی راستگۆو ئەوانەی من دەمناسن كە كەم هەبێت ژیانی من نەزانێت، ، كە رێگەی چارەی من چیە منیش وەك جان دەمۆ بمردمایە دوایی بیانگوتایە ئاخ یان وەك دەیاها نوسەرو شاعیری تر كۆمەلێك فریای من كەوتنو لەبری نوسەران پارەكەیان بۆ دام نابێت بە سوپاسەوە ئەو پارەیەیان بدرێتەوە ئایا من وەك كوردێك ئەو موقەدەرە گەورەیەم توشهات وەك خویندكارێك و نوسەرو شاعیرو مرۆڤێكی كورد حەقی ئەوەم نیە ئەو مەبلەغەم بۆ بدریًَت لەكاتێكدا بە دەیەها نوسەرو هونەرمەندی كورد رۆژانە ئەو مەبلەغەی من دەكەون دوا لە رۆشنبیرانی كورد دەكەم بەتایبەتی تاراوگە كە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەم كیِشەیەی من بدۆزنەوە كە بەهای نوسەر ئەوە نیە بخرێتە مەزندەی پارەیەكی پیسەوە كە رۆژانە بۆ هەزارەها ئەو مەبلەغە دەدرێتە شتی پرۆپوچ و دور لەبەهای مرۆیی ئیتر كۆتایی ئەم چیرۆكەم دەهێڵمەوە بۆ نوسەرانی دڵسۆز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست