کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سدرەی حسەین

Tuesday, 01/11/2011, 12:00




رۆحێك(...)سێوێكی فیزیایی لە خوێن گرت(...)
زمانێك بەرەمزەكانی بونەوە ئاوێتە بو
برۆمیسۆسێك بو بە هۆمیرۆسی ئاینی زەمان
تیغی شمشێری بە ئایەت ئاودرا
رۆحی بونی داچڵەكاند!!
سەری لە یاقیقی پیرۆزەی زەمەنا پێچرایەوە
جیا لە جەستە عبیدولا بۆ یەزیدی دەنارد
سوریا بە بارانی رەنگاڵەوە سوراو بو
ئەبابیلە تۆوچەنی بونیان كردەوە
گەردون رەنگی بە شیلاوگی مریەمەوە گۆڕا
سندوقێك بێ موسا خرایەوە نیلی سەدە
خوێنی حسەین بۆ (ئاسیا و حەنا) دەباتەوە
سروشت وەكو كۆتایی و سەرەتا سپی سپی (...)
***
لەم عەدەمی زمانی سەدە سپیە(...)
بە بانگەشە تونێلی بونی خرۆشاند!!
هەوێنی مەرگەساتی نەبون بەسەر بونا لە دایك بو
گەڵای سدرە شمشێرو رۆحێكی موتوربەكرد (...)
لە گردە بایەكی ئایەت
گۆڕا بە درەختی سەوزی یەقین
بلوێنەها ساوای خستە سەرئاو..
زەوی بە شمشێر چێنرایەوە (...)
***
رۆحی دارستانی زەمەن بەردە ئەستێی دێجورە(...)
سیزیفی فیزیای ئەتۆمی نەبون دادەگیرسێنێت
لێرە پرتەقاڵێك خۆرێكی ناكاتەیە
بە گێژاوی فەرشە زەریای موساوە هات
عەرشی بەلقیس لە بەیتولموقەدەسا سور بو
جەعفەری ئەبی تالیبو لوقمانی سەرخەس باڵیانگرتەوە
دەریاو ئاویان بەخویناوی حسەین نوسی
جوبرائیل زەوی سەفای بە عەسا كێڵایەوە
گەردەلولێك زەوی كرد بە گردەبا
ئیزرائیل شوشە زێڕی رۆحی راگرتوە
بە هەڵمی خوێنی درەختی پیرۆزەی بونەوە (...)
رژایە سەرخوێنی جەواهێری حسەین
درەختی زمان لە نوسینەوەیا وشك
شمشێری بون لە بینینی توانەوە
هەڕەمەكان بە بای نیلەوە دەلەرزین
بە سنوقی شیری مۆمیایی داپۆشرا
خۆر لە تیشكیا تەم گرتی
ئەستیرەی بون بە خوێنەوە پریشكیاندا
موروی ئاوداری بون زەنگۆڵەیدا بەكۆتایی:
فۆتۆنی موغناتیسی سەری حسەینی كێش دەكرد
بە جەستەیەوە مێژو دوبارە بوەوە
***
دەشتاییەك بەردى سیزیفى زمانە
لە لگوسى ئاڤێستاى نەبوندا نوسراوە
ئیبراهیم رۆحی چوار باڵندەی هێناِیەوە
عوزەیر بۆ سێ هەزارە مردەوە
جزداشەكەی دانیاڵ بە بۆراقەوە راخرا
نەهەنگێك دیجلەو فوراتی وشك كرد
عاسای موسا كفنی هابیلی راكێشا
خەنجەری ئیبراهیم دەمە زەرد بو
كراسێك بە كۆمەڵە كرمی ئەیوبەوە دورا
مێژوی ئالی یەعقوبی بە ئاڵتون نوسیەوە
یوسف لە بیری رەوانبێژیدا
بە كوللەی ئاڵتونیەوە گوڵە گەنمی دەڕنیەوە
یەعقوب بە بۆنی مسكەوە لەرزی
جاڵجاڵۆكە بە گردە بازنەیی رۆژهەڵاتیان پۆشی
شیرو ئاوو تەم باریە خوار
بون بە چینی سوراوی خوێن
زەنگێك گوێی بونی خرۆشاند:
پۆلێك قەلە ڕەش بۆ هابیلی بون
دارخورمای ژانی مریەم و
فویەكی ئیسرافیل بۆ عیسا
ئاگرێكی سارد بۆ ئیبراهیم
كولە ئاڵتونی خوا بۆ ئەیوب
كراسی موحەمەد بۆ عەلی و
نیگایەكی خوا بۆ موسا
دەشتێكی توری پێكهێنا
بە سێوە ئاڵتونی فیزیاو حەوا
بە كەربەلا فۆتۆن كرا(...)
***
رۆحێك لە گەڵای سدرەدا نێژرا (...)
بوە حەرفو رەوانبێژی ئاوی حەیات
رۆمانی فەلسەفی ئەستێرەی نەمری چنی
نیلی كردە سێ بەشەوە
كەشتیەكی هێنایەوە بە ئەسكەندەرەوە جوت بون
تاقی ئەسینا و توێكڵی نوسین و
گەڵا سدرەی نازەمەن تێكەلأ بون
كەربەلابەكیان لە ناكەربەلا پێكهێنا (...)
***
ئێستا كەربەلایەك شارێكی خاچكراوە(...)
چی ئەستێرەیەكی نادیارە
هەمو ساتێك پرسیار دەكات
بە بانگەشەی نەفخێكەوە
ملی دەكاتەوە بە پرد
بۆ موساكانی ناو سنوق(...)
***
شمشێرێك لەم زەویە هەڵچەقیوە(...)
شارە مێروی بونی پیا لچكاوە
خوا مێرویەكی دواندەوە :
مێروی بون دەوڵەتی ئەتۆمیان پێكهێنا
زولقەرنەین لە منارەی پێچاوپێچی سامەرایا
تونیلی رۆحی كردەوە
سولەیمان لە خوێن مۆمێكی داگیرساند
كەموحەمەد كەربەلای بە سدرە سڕی
دارزەیتونێك لە خوێن ژیایەوە (...)
كەربەلای سیزیفی لە میتا زەمەنا گرتوە
فۆتۆی مرۆڤی وەریوی دەم بایە
دەچنەوە بە شیرو خاچی هومیرۆسی
دارستانێك رۆح بەردە سوی ئاگرێك دەكەنەوە
بەردە تارات بونە دایەلۆژی گێژەڵوكە
چی دیزانێك لەو دیو بونەوە سەوزایی دەخوێنێتەوە ؟
گەردون بە فویەكەوە سپى بووە
بلوێنان مریەمى تیایە
نیل بە شەپۆلى سنوقەوە وشك بووە
موساكان لەگەڵاى درەختەوە چرۆ دەكەن
ئەم كەربەلایە لە ڕەوانبێژى شیرەخۆرە دروست بووە
تا چرۆ موساكان گڕوگاڵ دەكەنەوە
لێرە كەللە سەرێك زەوى سەوز كرد
خۆڵ بووە ئەفسانەیەكى سێزیفى
بلیۆنان مریەم چاوەڕێى نەفخێك بون
عیساكان وشك ببون
تورەكان نیگاى خواوەندیان دەویستەوە
ڕۆحەكان بۆ نەفخى دووەم بانگەشەیان دەكرد
نە نەفخێك هەبو بۆ ڕۆح و
قابیل هابیل ناكوژێتەوە
مەسیح لە خاچ ئادرێتەوە
كەشتی نوح بە چیرۆكی حسینەوە گێژەنگیدا
بانگەشەیەك لەخۆرئاواى خۆرهەڵاتەوە
خۆرهەڵاتو خۆرئاواكان دەرگاكانیان داخستوە
ئێمەی مۆمیا بەڕۆحێكى بێجەستەوە
تێكەڵاوى شیلاوگى مریەمەكان دەبینەوە(...)
***
سنوقی موسا هاتەوە خوێنی حسەینی تێدایە(...)
ئیسرافیل فوی بە كەربەلایا كردەوە
عیسای خوێن لەدایك دەبێتەوە
گلگامش گیای نەمری دۆزیەوە
لەگردەبای كەربەلادا
خوێنو شیری بەئایەت ئاودراوی حسەین
بون بەریشاڵی گیای نەمری(...)
ماسی یونس گەرداوەی خوێنێكی رژاند
كەربەلای كردەوە بە ئاو
خوانی مەسیح لەم روبارە كفناویە
نەهەنگی خانەی یونس بو
لەم كفنە گەردونیە زەمەن قفڵدرا
تا ئیسرافیل دەرگا بەفو بكاتەوە
كێ لەم عەدەمە بانگەشەیەك دەكات؟
بەزمانی حسەینەوە: ناخۆشیو نەهامەتی (...)
***
ئەم پەلكە زێڕینەیە شمشێری دایەیەكە(...)
بە ئەڵا و موحەمەدو قورئان شیرماندەدات
چۆن دڵۆپەی بخۆینەوە ؟
چی فویەك ئەم دارخورمایە دەهەژێنێت؟
چی دایكێك دەمانخاتە سندوقەوە؟
***
سنوقێك لە نیلی سدرەوە دەركەوت (...)
چاوەڕوانی بانگەشەی موحەمەدە
بۆ عەلیو خدری زیندە
بەرماڵی مەهدی رابخەن
كچانی نیل بوكە بارانە دەكەن
وێنەی تەقینەوەی هەر چوار رەنگی فیزیایە (...)
***
گەردونێك سیدرەو فۆتۆن تەقیەوە (...)
سێوێك زەوی كەربەلای كردە تەون
حەوا كاڵای ئاسنی بۆ پۆشی
نیوتنو ئەنشتاین روپێویان تیا كردەوە
سێوێك لەبیردۆزی گەردون یاخی
هەزاران ئەستێرە ڕەنگى سنوقێك بوون
گەردوون ڕەنگى كەربەلاى گرت (...)
***
هەمو مۆمیاو تاقو چاڵەكانى ڕۆح (...)
بەخوێنى سپى فۆتۆنی تێكەڵ كران
خوانی مەسیحێك لەمەرگى ئەستێرە
قولەى زەرادەشتێك بەئاگرى ئاو
سێوى حەوایەك بێ شەیتان و ئادەم
جیهان لە نەفخێكدا سفر بو
رۆژهەڵاتی خۆرهەڵات بو بە خۆرهەڵاتی خۆرئاوا
كەربەلای سێزیفی كوژاوەكانی نوسیەوە
گردەبای پیرۆزەییان پێكهێنا
كولەی ئاڵتونی شاخی مەهدیان خوڵقاندەوە
نەبون بەبونەوە جوت بو
لەجزداشەكەی دانیاڵا بەیەكەوە نوسانەوە
ماسی هاتەوە سەر زەوی
پوش بەئاگر ساردبوەوە
فۆتۆنى نازەمەن لەزەمەنا تیشكى هەڵگرت
گەردوون وەك سەرەتا دەفتەرێكی پێچراوەیە (...)
سپى سپى 1 (...)
1-ئاماژەیە بە ئایەتی(یوم نگوی السماو كگی السجل للكتب كما بدونا أول خلق نعیده)
2-لە دیوانە شیعری (سدرەالحسین)دا بڵاوبۆتەوە.
لەڤیستڤاڵی مربد 2011لەبەسرەخوێندراوەتەوە.
لەڤیستڤاڵی شیعرو وێنەو مۆسیقاو وەرزش، لەچالاكی (كۆمەڵەی رۆشنبیری بۆ هەموان)خۆێنراوەتەوە لە15تموزی 2010 لەبەغداد.
لە رۆژنامەی ئەدەبو هونەری كوردستانی نوێ ژمارە(5617) لە27/10/2011 دا بڵاوبۆتەوە.




 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە