کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەریای بەرد

Saturday, 04/06/2011, 12:00


ئێستا زەمەن نوزەی گەردەلولی ساوای بونە(...)
گزنگ پەرشی وشە رۆمانی مریەمە
فۆتۆنی رەش چاوی بونی سیواخ داوە..
مەحشەرە رۆژ لە ئاوێنەی نەبونەوە
بڵێسەی گڕ بە شا دەمارا دەهێنێَت(...)
***
پێڵاو بە بزماری مێشك تەنرا(...)
گەردەلولی وشە لە زەریایا سەوڵی لێدا
گۆرانی شاتیلای رۆحی دەژەند
قرچەی چاوم بە شمشێری زمانەوە
تریشقەی هەسارەی بەردە مەرگی نوسیەوە
پەرداخەكانتان لێوان بون(..)
خوێنم بكەن بە خێوەتی مێشكی سوپا(...)
ئاوێنەی نەست(...) دەست و روخسارتانی تیایە
لە روباری ئەشك و كێما شەپۆل دەدەن!!
ئێرە سەڕ سەڕی یۆتۆبیای رۆحی ژینە!
رەنگتان تێكەڵ بە سەهۆڵی نیاندەرتاڵ!
وێنەی سەربڕینی مناڵەكانمی كێشاوە(...)
***
من و ئێوە شاری روانینمان نامۆیە(...)!
لە بیابانی ئیسماعیلدا هۆمیرۆسی جوانیتانم!
قوربانی سی چەرخ سپی دەبێت!
رۆح و دل و جەرگم بخۆنەوە(...)!
كوڵوی تەنورە گڕ ناسنامەمە!
مۆخم بۆتە بۆسۆی وشە(...)!
تا ئەو ساتەی گەڵای شمشێر!
لە درەختی خوێنینەوە سەوز دەبێت(...)!
***
وێنەم لە شوشەی شارەوە بو بە خوێناو(...)!
گەردەلولی ئەزەل گرتی(...)!
چادرێكم لە نەبونی تف و هەناسەیا هەڵدا
تەنافە شەیتانەی وشە پێچامیەوە
زەریای ریخۆڵە هەست و نەستی شۆریمەوە!
وێنەی شارێكی قابیلی هەزارە بو (...)
***
سەگێكم دی لە تەحریرا گەڕ و گول بو(...)
زامی هاوینەی لێویم ماچكرد!!
گۆپكەی برینم تەقین و
روخساری بو بە خوێنێكی شەختە گرتو(...)
گریانم بو بە تەبەقێك لە سیبریا!
تەرزە روانینی خوێنینی ئێوەی داكرد
شیرە خۆرەش بە مەمەوە خواردیانەوە(...)
شارێك بە ناڵەی یاقوتیم سەر مەست كرا
بە دوای دەزوی خوێنمەوە تەریب ببن
سەگی گول و تاعوناوی بگرنەوە
جێ هەواری من دەزانن (...)
تونێلە وشەی حەرفی ئاسكیمۆی ئەسخیلۆس
بە وشەی سەوز كفنم لە بەرد بۆ دەدورێت
گۆڕێك ناو نیشانی شوشەی زمانی مردنمە
زەریایەكی لە تنۆكەی رۆژانەتان ژیاندەوە
لە ژێر پێتان سەگی برسی دەشواتەوە(...)
***
ئێستا ئاوتان تێكەڵی یاقوتی رۆحم بوە(...)
مەگەر مەحوی عەزا پۆشی حەسرەتم بێت.
رۆحم شینە؟! یا شینی شین شینی شین شینە؟!
لە گڕكانی رەنگاڵەیی وشەی مەرگم
ئەزەل هات و
ئەستێرەی بێكەسیان رەنگكردەوە(..)
لەم یۆتۆبیا گەردونیە دۆژە ئاوێك
ئێوە بەكێم دەشواتەوە (...)
وێنەی شیر و پەنجە و زەخرەفەی روخسارتان
تاشێك لە ئاڵای ئەهریمەن زمان دەگرێت
بە شیلاوگی نەبونەوە پەڕەی بونم دەشواتەوە(...)
***
چرای مێژو بە رەگەزی مۆمیا سوتا(...)
گەدەم زەریای ئاوبەندی ژانی گەردونیە
گەردەلولی سەرابی وێنە و رۆح و چرپە
زەقومی دۆزەخی جیهان تێرم ناكات
هیوام تەنیا مەرگێكی سەوز باوە
بە خامێكی سپی سپی (..)
هیوا و حەزم لە بریسكەی شیرتانەوە سەوز ببێت(...)
***
موروی ئاودار بە گڕوگاڵی گەردونی زەنگی لێدا (...)
تاقە گریانێكی (من) بو بۆ دایەی مەرگ
وەكو موسا هیچ مەمكێكم نەخستە لێو (...)
جگە لە شیری مەرگەسات
وەك و نیوتن هیچ سێوێكم نەگرتەوە
جگە لە فۆتۆنی مردن (...)
سێوی حەوام هەڵدا بۆ شاری رۆح كێشان
گیای نەمریم بۆ گلگامشی مەرگ هەڵدا(...)
گەردون بە سێوی بونەوە گێژەنگی دا
تۆوی مردن لە هیچ جێگایەكا نەبو
ئاوی دو دەریام تێكەڵ كرد(..)
بە خوێی ژان و برینی رۆح
بە شیری مەرگم تێكەڵ بون(...)
***
پەڕەی رفیو حەرفەكانی بە روانینما توایەوە(...)
زەمەنی دڵدارێكی لە خاچی ئەستێرە كێشا
هەسارەكان لە ناو بیرما تەقینەوە
چیای كوشتار بە هەوری نەمری تێكەڵ بون
تەنیا وێنە بو بە یاقوتی نەمری
تابلۆی مەرگم بە وێنەی عیشق رەنگاڵە بو(...)
***
پەڕی سەمەندەلی نەمری دوا ئاوازی ساواییمە(...)
تێزابی دوڕ (بون)می بە نەمری مەرگ تواندەوە
مۆخم پریاسكەی زمانی گڕوگاڵی عیشقە مەرگە
بلوێن وێنە تاریكخانەی بونیان پڕ كرد
مێژو لە ئاوێنەی (بون نەبون)ا تیشك دەدا
وێنەی پشتتان لە سكی (با)یا بدۆزنەوە(...)
***
رۆحم بە بەردە وشەی دوا پاساریەوە هەڵچنرا(...)
لە پەڕەی بەرد مێژوی (من) و (ئێوە)ی نوسی
(من) لە بەردی سیزیفی (ئەو) بۆ (تۆ)ی نەبون
(ئەوان) لە بەردی كۆتایی زمانی (بون)
لێرە گۆڕێك ناونیشانی منە بۆ (ئەو)
لە گێژەڵوكەی روانینما زمانی (با)م
بە پروشەی بەردە زمانەوە دەپژێت
لەم بەردستانە زمانی بەرد لە بەرد دەپژێت
جوتیاری بون بە وشەی (ئەو) شەتڵە مەرگم دەچێننەوە
چیرۆكی بەرد بۆ وێنەی بەرد
بەرد(...)
ب(.)
ە(..)
ر (..)
د (...)بەرد (...)
لە رۆژنامەی ئەدەب و هونەری كوردستانی نۆێ ژمارە(5495)2/6م2011 دا بڵاو بۆتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە