ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێت بكردایه كچه‌كه‌ی خۆمم ئه‌دایتێ
Monday, 24/05/2010, 12:00
گوناحی تۆ چیه گه‌ر دیواره‌كان روخابن
چ تاوانیكه گه‌ر له‌ناو سینه‌ت دڵێكی زیندوو هه‌بێت
بۆچی تاوانه بۆتۆ گه‌ر عاشقی ئه‌و جوانیه بیت كه له باوه‌شیا له دایكبوی.......
له‌سه‌ر چ تاوانیك سزات ده‌ده‌ن، گه‌ر به‌رز به‌ئاسمانی ئازادی‌دا بۆ لای خه‌ونه‌كانی شكسپیر بفری.
به چ شه‌رعێك باڵه‌كانی تۆ به شمشیری غه‌در ده‌برنه‌وه،
ئه‌وباڵانه‌ی به‌دریژایی ته‌مه‌نی تۆ سڕ ببون،
تا هاتی‌و كردته‌وه‌و به‌ئاسمانێكی پڕ له‌زوڵم وچه‌وسانه‌وه فریت..
گه‌ر چاوه‌ڕێت بكردایه دڵداره‌كه‌م، كچه‌كه‌ی خومم پێئه‌دای ..
ده‌بوو سه‌برت بگرتایه، تۆزێكی تر‌و زیاتر بتخوێندایه‌ته‌وه،
هێشتا زووبوو، له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا دێڕی وه‌ها هه‌ن، ده‌بوایه وورتر‌و به دیقه‌ت تر بویتایه‌و بتخوێندایه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ی خویندبوته‌وه پاك‌و بێگه‌رد نه‌بوون.
هه‌موو ئه‌وچاوانه‌ی چاوبازیان به‌جوانی ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌كردی، چاوێكی بێگوناه نه‌بوون.
هه‌موو گفتوگویكی خڕبوونه‌وه‌ی چوار ده‌وری مێزێكی خڕ بێ خیانه‌ت‌و غه‌درو زه‌م كردن نه‌بوو.
هه‌موو شمشێری سوارچاكه‌كان بریقه‌دار‌و به‌عه‌داله‌ت وسه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
گه‌ر سه‌برت بكردایه هه‌موو ئه‌و شتانه فێر ئه‌بووی
گه‌ر سه‌برت بكردایه، باسی تۆم بۆ كچه‌كه‌ی خۆم ئه‌كرد...
پێم ئه‌وت، عیراقیه‌ك هه‌یه، وه‌ك جوانی دۆڵه‌كان‌و دڵڕفێنی تاڤگه‌كانی و ئازاره‌كانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی.. به‌دوای دڵداریكدا ده‌گه‌ڕێ .
پیم ئه‌وت ... گه‌ر گه‌وره‌بووی زیاتر ئه‌بێ بیر بكه‌یته‌وه له‌و گه‌نجانه ئه‌وانه‌ی كاتی گونجاویان نیه بو كات به‌سه‌ر بردن‌و قۆشمه‌كردن، ئه‌وانه‌ی شۆڕشێك به‌رپاده‌كه‌ن ، دژی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه ناتوانن به جه‌سته‌یان بیانگۆڕن.
گه‌ر سه‌برت بكردایه، داوای ئیمیلی تۆم ئه‌كرد، به‌كچه‌كه‌ی خومم ئه‌وت ئه‌مه خوازبێنیكه‌رێكی راسته‌قینه‌یه، عاشقێكی به‌وه‌فایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات خیانه‌ت له دڵداره‌كه‌ی نه‌كات.
ئه‌بێ به‌جدی بیر له‌داواكه‌ی بكه‌یته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌برت بكێشایه، ده‌توانی فیشه‌كی به‌رایی‌و قێزه‌ونیی‌و ریسوایی له شوێنێكیتر، بگۆڕی به زوبانی خۆشه‌ویستی‌و سه‌ركه‌وتن،
ئه‌وسا گه‌رانه‌وه‌تی به‌هێز ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بته‌كێنیت وه‌ك ئه‌و خۆڵه‌ی به كراسه‌كه‌ته‌وه مه‌ڵاس بووه.
له‌ناو دۆڵ‌و شاخه‌كاندا به ئاره‌زووی خۆت تۆوی یه‌كسانی‌و ئینسانییه‌ت بچێنی.
گه‌ر ته‌نها... گه‌ر ته‌نها... تۆ چاوڕێت بكردایه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ت بكردایه، من نه‌مئه‌ناسیت‌و ته‌مه‌نام نه‌ئه‌كرد كه ببیته ده‌سگیرانی كچه‌كه‌م.
ئه‌وسا جوانی شاخ و دۆڵی هه‌ولێرم له‌ناو دێڕه‌كانتا نه ئه‌بینی
ده‌نگه به‌رزه‌كه‌ت له‌ناو ده‌نگی مه‌لیونه‌ها ده‌نگ له جیهاندا ده‌رنه‌ئه‌كه‌وت و پێی ئاشنا نه ئه‌بووم،
فرمێسكیشم بۆ نه‌ئه‌ڕشتی.
وێنه‌كه‌ی خۆشم بڵاونه‌ئه‌كرده‌وه، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك له‌و رۆحه‌ت كه ماڵئاواییمان لێناكات......
ئه‌ی.... ئه‌و دڵداره‌ی به‌هیوا بووم ببیته ده‌سگیرانی كچه‌كه‌م .
سه‌رنج: بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه به زوبانی عه‌ره‌بی سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه.
* شەزا ئەحمد شاعیرێكی عه‌ره‌بیی ئه‌و شیعره‌ی بۆ مه‌رگی ناواده‌ی سه‌رده‌شت عوسمان نوسیوه.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=215200
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست