درۆی ئاسایش بۆ دۆزینەوەی بكوژانی زەردەشت عوسمان
Thursday, 08/07/2010, 12:00
لەو چەند ڕۆژەی رابردوو كات درەنگانی شوبوو تەلەفۆنێكم بۆ هات و پێیان گوتم كاكەگیان ئەم مۆبایلە لەناو جانتایەك دۆزراوەتەوە جانتاكەش كچانەیەو چەند دەرمانێكی جوانكاری كچانیشی تیادایە، هەروەها لەناو مۆبایلەكە ژمارەی تۆ بە ئەستێرە خەزن كراوە بۆیە ئێمە تەلەفۆنمان بۆ تۆكرد تاوەكوو بزانین ئەم رەقەمە دەناسی؟
ئەمە قسەی مامۆستایەكە كە دراو سێ ماڵی زەردەشتە، دۆستایەتی لەگەڵ زەردەشت هەبووەو ژمارەی مۆبایلیان لەلای یەكترە بووە.
من رەقەمەكەم دەناسی چونكە مالی زەردەشت لە نزیك ماڵمانە و جارە جارە یەكترمان دە بینی پەیوەندیەكی ئاسای لە نێوانمان درووست ببو بۆیە ژمارەی مۆبایلی هەریەكەمان لای ئەویتربوو، بەڵام نەم زانی ئەم پەیوەندیە بە مۆبایلی زەردەشت لە كێوە هات، ئەو كاتەی وەڵامی پەیوەندیەكەشم دایەوە تاسام بەڵام ناچاربووم دەبوایە وەلامی بدەمە بۆ ئەوەی بزانم مۆبایلی زەردەشت لای چ كەسانێكە.
بۆ بەیانیەكەی باوكم ئاگاداری كردمەوە كە ئاسایش بە مۆبایلی زەردەشتی كوژراو بۆ درووست كردنی سیناریۆی گەران بەدوای بكوژانی زەردەشت پەیوەندیان بەچەند هاورێیەكی كردووە كە ژ مارەی مۆبایلەكەی لایان بووە، تاوەكوو خەڵك و بنەماڵەی زەردەشت وا بزانن كە كە ئاسایش بە دوای بكوژانی زەردەشت دا دەگەرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست