کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چایەچیش مستەفا بارزانی بەهیچ نەزانی

Tuesday, 06/07/2010, 12:00




لە یەك شەمەی رابردوو وتارێك لەژێر ناونیشانی تێكەو فركە لەسەر یوسفی چایچی وەزارەتی رۆشنبیری بلاوكرایەوە كە باسی لە راست گۆی یوسف دەكرد لە تەمەنی 32 سالەی كاركدنی چایەچیەتیەكەی لە وەزارەتی رۆشنبیری.
یوسف ئەمسال خزمەتی چایەچیەتی لە وەزارەتی رۆشنبیری دەبێتە 33 سال دەلێت لە سالی نەوەتەكان كەسێك بەناوی حاجی مستەفا ژنی بۆ هێنام منیش وەك وەفایەك ناوی كوری یەكەمم كرد بە مستەفا بۆیە كاتێك وەزیری رۆشنبیری ئەو كاتە ناوی محمد محمود بوو بەمەی زانی بانكی گردم ویستی خەڵاتم بكات چونكە وای زانی كورەكەم بەناوی مستەفا بارزانی ناوناوە بەڵام كاتێك پێم وت جەنابی وەزیر من ئەو دیاریەی تۆم قبوڵ نیە چونكە من كورەكەم بەناوی مستەفا بارزانی نەكردووە، بەناوی حاجی مستەفای هاورێم كردووە وەك وەفایەك بۆی چونكە ژنی بۆ هێناوم مستفا بارزانیش ئەگەر كارێكی مرۆڤانەی بۆ كردبام رەنگە ناوی یەك لە منداڵەكانم بەناو بكردایە.
هەموو مرۆڤێكی ئەم وڵاتە دەزانێت كە بنەماڵەی بارزانی هیچیان بۆ خەلكی كوردستان نەكردووە ئەوەی كردوویانە تەنیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی خۆیان بووەو هیچی تر ئەگەر نا ژن هێنان بۆ چایچیەك یان هاوكاریەك دەبێتە هۆی چی، كارەكان سودەكانیان تەنیا لە چوار چێوەی بەرژەوەندیەكانی خۆیاندا دەسوڕێتەوە ئەوەی دەشی كەن بنەماڵەی بارزانی بۆ خودی خۆیانە.
پێویستە نەك وەزارەتی رۆشنبیری و بنەمالەی بارزانی بەهەزارانی وەك بنەمالەی بارزانی یوسفی چایچی بە گەورەی خۆیان بزانن. پیرۆزبێت تەمەنی 33 سالەی یوسفی چایچی وەزارەتی رۆشنبیری.

[email protected]
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە