له‌ خه‌ونمدا !!!!

Friday, 30/07/2010, 12:00


كه‌ چاوم كرده‌وه‌ و بینیم شته‌كان زۆر سه‌یربوون .. تۆ بڵێی ئه‌مه‌ ڕاست بێت ؟؟؟!!!!
من به‌ سه‌یاره‌یه‌كی مۆنیكای ئاخیر مۆدێله‌وه‌ له‌ ئێواره‌یه‌كی فێنكدا به‌ شه‌قامه‌كانی شاردا پیاسه‌م ده‌كردو پۆزم به‌سه‌ر عه‌رزه‌كه‌دا لێده‌دا ...
له‌ كاتێكدا هێنده‌م زانی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌م لێیدا ، ئه‌ها ئه‌وه‌ باوكمه‌ با وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌، باوكم پێی وتم كه‌ به‌ زوترین كات بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ، ئۆو چۆن له‌بیرم كردبوو كه‌ پاش چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه‌ فڕۆكه‌كه‌ هه‌ڵده‌فڕێت به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌شته‌ی كه‌ باوكم به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌ دایك بونه‌كه‌مه‌وه‌ بۆی ڕێك خستبووم !!!
بێگوومان باوكه‌ گیان هه‌ر ئێستا له‌لاتانم ....
وا گه‌یشتمه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بۆی چوبوم ، زۆر شه‌كه‌ت بووم یه‌كسه‌ر چوم بۆ ئوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌و بۆ ئه‌و ژووره‌ی پێشتر بۆم حیجز كرابوو ، تا به‌یانی لێی خه‌وتم...
به‌یانیه‌كه‌شی بۆ گۆڕینی جه‌وێك چووم بۆ كه‌ناری ده‌ریاكه‌ و خۆم ئاماده‌ كرد بۆ مه‌له‌ كردن له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵدایه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌و و ‌ خه‌به‌رم بویه‌وه‌له‌ خه‌ونه‌كه‌م بینیم هه‌موو گیانم ئاوه‌ ئه‌مه‌ تومه‌س كاره‌با هه‌ر له‌ نیوه‌ شه‌وه‌وه‌ بڕاوه‌و پانكه‌ شكاوه‌كه‌ی ژوره‌ چۆڵه‌كه‌م كوژاوه‌ته‌وه‌ و منیش له‌ ئاره‌قدا نوقمم ، به‌ خۆمم وت هه‌سته‌ هه‌ی به‌د به‌ختی نه‌گبه‌ت هه‌سته‌ كه‌ناری ده‌ریای چی و ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ی چی ؟؟
سه‌یره‌كه‌م هه‌ر وه‌كو جارانم و نه‌ باوكم به‌رپرسه‌و نه‌ خۆم كوڕه‌ به‌ر پرس .....
ئاخر منی گه‌نجێك كه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ چرۆی عومرم پشكتو ئه‌كات و هێنده‌ نابێت كه‌ هه‌ژده‌ به‌هار له‌ ته‌مه‌نم تێپه‌ڕیوه‌ بۆچی ئه‌بێت ببمه‌ كوشته‌ی ده‌سته‌ڵاتێك كه‌ به‌ خوێنی باپیرم و مامه‌كانم و خاڵه‌كانم هاتنه‌ به‌رهه‌م كه‌چی ئه‌مڕۆ من له‌ژێر سایه‌و چه‌تری حوكم ڕانی ئه‌ م خوێن مژانه‌ و كوڕه‌كانیتندا ئه‌چه‌وسێمه‌وه‌ ...
ئاخر باوكم بۆ ئه‌وه‌ خه‌باتی كرد تا سبه‌نێ كوڕه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی وه‌ك و ئه‌ به‌ كوله‌ مه‌رگی نه‌ژی بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانی ئه‌وان به‌ سه‌یاره‌ ئاخیر مۆدێله‌كانیانه‌وه‌ له‌ هاویندا ته‌پ و تۆزو له‌ زستاندا قوڕو چڵپاو بكه‌ن به‌سه‌رماندا ، به‌ڵام ئه‌فسوس ئه‌وه‌تا منیش ژیانێكم هه‌یه‌ كه‌ له‌ هی ئه‌و باشتر نییه‌...
به‌ هه‌ر حاڵ تاكه‌ گوناهی باوكم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دز نه‌بوه‌ و له‌ ژیانیشیدا نه‌یهێشتوه‌ نانی حه‌رام بێته‌ ماڵمانه‌وه‌ ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە