پەیوەندى حكومەت و حزب لەشارى كۆیە
Friday, 15/07/2011, 12:00
یەكێك لەوخاڵانەى كە وەك خاڵێكى زەقى گەندەڵى دێتە بەرچاومان و بەردەوام لەمیدیاكانیشەوە باس لە بنەبركردنى دەكرێت ئەوەیە كە حكومەت جیابكرێتەوە لە حزب و بە پێچەوانەشەوە كەچى نەك بنەبرناكرێت بگرە رۆژ لەدواى رۆژ زیاتر و زیاتر دەبێت .
نمونەى ئەو تێكەڵاو بوونەى حزب و حكومەت لەشارى كۆیە رەگى داكوتیوە و بەپێى قسەو تەوجیهاتى حزب حكومەت دەچێت بەرێوە و حزب بۆتە تاكە بریاردەرى حكومەت دیارە ئەو دیاردەیە لە هەموو كوردستاندا هەیە باوەر ناكەم هیچ شویچنێك هەبێت حزب حكومەت نەبات بەرێوە دیارە لەسەرەوە تا خوارەوە واتا لەئەنجومەنى وەزیرانەوە تادەگاتە وەزیر و بەرێوەبەرە گشتیەكان و بەرێوەبەرەكان هەر هەموویان حزبین و حزب بۆ ئەوە لەو شوێنانەى داناون كە بەقسەى ئەوان ئیش و كارەكان رایى بكەن و بەو ئاراستەیە بن كە حزب ئاراستەیان دەكات و نابێت حزب لەخۆیان نیگەران بكەن ئەگەر هاتوو حزب نیگەران بوو ئەوا ئەو بەرپرسەحكومیە شوێنى نابێتەوە و پۆستەكەى لێوەردەگیریتەوە كەواتا ئەو بەرپرسە ئەو نازو نیعمەتەى كە هەیەتى نایەوێت بەبەلاش لەكیسى بچێت چونكە بەو ئوتومبیلەى كە پێیەتى هەموو ئیش وكارێكى خۆى پێ ئەنجام دەدات و خاوەن مووچەیەكى باشە و لەوپێشینەیەى كە هەیەتى بە ئارەزووى خۆى دەتوانێت خەرج نامەى بۆ بدۆزێتەوە جگە لەمانە بۆ ساتێكیش بێ ئارەق ناكاتەوە و بەو هۆیەوە كە پۆستەكەى وەرگرتووە تێكەڵاوى بەرپرسەكانى تریش بووە و ئیش و كارەكانى بەو هۆیەوە بەرێوەدەچێت ئەمە لەكاتێكدا كە خزم و كەس وكارى خۆى لەكام شوێن كەبیانەوێت و ویستبێتیان ئەوا دامەزراون دیارە ئەم هۆكارانەى كە باس كران لە بەرپرسە حكومیە حزبیەكاندا رەنگى داوەتەوەو هەموومان شایەتى ئەو راستیانەین .
لەشارى كۆیە چەندین بەرپرسى حكومى هەن كە حزب بۆتە بریاردەرى ئەو ئیش وكارانەى كە لەچوارچێوەى ئەركەكانیان خۆیان دەبیننەوە بەگشتى ئەو بەرپرسانە حزبین و پاش دەوامى فەرمى بەچەند كاتژمێریك وەك پیشەیەكى رۆژانە لە كۆمیتەو مەڵبەند بەدى دەكرێن كە بەرچاو ترینیان بەرێوەبەرى پەروەردەى كۆیەو بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى وەرزش ولاوانى كۆیەو بەرێوەبەرى هاتوچۆى كۆیە كە بەردەوام هاموشۆى كۆمیتەو مەڵبەند دەكەن پاشان ئەوسێ بەرپرسە بە ئۆتۆمبیلەكانیانەوە ئەوشوێنەى كە بیانەوێت و نەیانەوێت سەردانى خۆیانى پێدەكەن و شەوو رۆژ بەدەستیانەوەیە دیارە هەریەكەیان خاوەنى چەندین پروپاگەندەى گەندەڵین بەڵام لە هیچ شوێنێك ئاماژەیان پێنەدراوە و هیچ پەیامنێرێكى ئۆپۆزسیۆنیش جورئەتى ئەوەناكات كە باسیان بكات چونكە ئەم جۆرە كارانە ناكەن و پێیان بڤەیە هەر بۆیە بەپێویستم زانى كە هەندێك باس لە گەندەڵیەكانى ئەو بەرپرسانە باس بكەم
لەیەكەم شت كە لەسەریان بوترێت ئەوەیە كە هەرسێكیان بەفەرمان و ئیمزاى فوئاد مەعسوم دانراون كە ئەمە هەموو شارى كۆیە دەیزانێت كە جێگەى گومان نییە رەنج حمد كەبەرێوەبەرى پەروەردەى كۆیەیە بەتەواوەتى میلاكات و گواستنەوەى مامۆستا لە گوندەكانەوە بەرەوشار بە تەزكیەى حزبى دەكات و ئەوەى ئەندامى حزبەكەى نەبێت پاداشت و سوپاس دەبێت لەسەر هەمان پێوەرى حزبایەتى بێت جگە لەمانە ئەوكەسانەى كە هاوشێوەى خۆى حزبین دەوام ناكەن مەبەستم ئەوەیە هەركاتێك بیانەوێت ئەوا دەرۆن و دەچن بەڵام بەوشێوەیە نییە كە هەر دەوام نەكەن ئەمەش بۆ هەموو كارمەندێك نییە بە ئارەزوى خۆى بێت و بچێت پاشان بەهەموو شێوەیەك لە خزمەتى حزبدایە و ئەوەى حزب لێى داوا بكات بۆى دەكات بەهەموو كەرەستەیەكى حكومى ئیشى حزبى پێدەكات شۆرش كاكە بەرێوەبەرى هاتوچۆى كۆیەش بەهەمان شێوەیە سەرپێچى یاساكانى هاتوچۆى تایبەت كردووەو سەپاندووە بەسەر خەڵكانى بێ دەسەڵات چونكە ئەو یاسایانەى هاتوچۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە ناگرێتەوە كە جۆرى مۆدێلى بەرزن و بێ تابلۆن و چام تاریكن ملازمى یەكەمى هاتو چۆ ساڵى پار ویستى سەرپێچى كارێكى یاسا سزا بدات رفاندیانە شوێنێكى دوور و لەوێ هەموو لەشیان شكاند كەس نەیتوانى هیچى لەبارەوە بڵێت كە باسیش دێتە سەر قسە باسى یاسادەكەن هەرلە بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆكەى كۆیەشدا ئەفسەرێكى نەشارەزایى هاتوچۆ هەیە بەناوى ێڵاح بە دەعوەتێك یان كارتێكى مۆبایل رەش و سپى تێكەڵ بەیەك دەكات و لێك جیاناكرێتەوە بەڵام كەس ئیجرائاتى لەگەڵ ناكات هەڵۆ عەزیز بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى وەرزش ولاوانى كۆیە هاوشێوەى ئەوانەى باسمان كرد كادیرێكى حزبیە و لەژێر فشارى حزبدا كاردەكات و بەردەوام لەكۆمیتە بەدى دەكرێت وەك دەوامى لەوێ بێت ئەوهایە ئەو بەرێوەبەرە ساڵى پار لەلایەن فەرمانبەرانى بەرێوەبەرایەتیەكەیەوە سكاڵاى لەسەر كرا كەبەكەڵكى ئەوە نایەت ببێت بەبەرێوەبەر بەپێى ئەو زانیاریانەى پێم گەیشتوە سەرجەم فەرمانبەران یاداشتێكیان بەرز كردبۆوە بە واژووى زۆرینەى فەرمانبەران كە پێویستە لابدرێت بەڵام نەتوانرا لایبدەن و پێویستیان پێى هەبوو هەریەك لە شێچ چاپوك شێخ عمر قائیمقامى كۆیەى ئێستاو مەڵبەند و كۆمیتەوە بەهەموو شێوەیەك پشتگیرى لێكرا و لە شوێنەكەى خۆى مایەوە ئەویش هاوشێوەى بەرێوەبەرەكانى ترى ناومان هێنان وەهایە یەكێك لەو فەرمانبەرانەى كە پۆستى حزبى هەیە و فەرمانبەرە لەو بەرێوەبەرایەتیە ناوى مامۆستا رێبین عەلیە كە لەوەناچێت هیچ دەوام بكات چونكە بەردەوام لەدەرەوە دەبینرێ و زیاتر خەریكى سەنتەرەكەیەتى سەنتەرى ئازادى لاوان لە كۆیە جگە لەوە من بۆخۆم رۆژانە دەیبینم لە رێگاى سلێمانى و هەولێرە كە هەلۆى بەرێوەبەرى رێگەى پێداوە كە دەوام نەكات و مووچەى هەبێت ئەمەى سەرەوە بەشێك بوو لەو گەندەڵیانەى كە بوونى هەیە و لەهیچ شوێنێك باس نەكراوە خۆشتان دەتوانن بۆ راستى و دروستى ئەو قسانە بەدواداچوون بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست