تۆ تەنهانیت د. كمال میراودەلى ئێمە لەگەڵتین
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
پاش دەستخۆشى بۆ ووتارەكەتان ئێمە بەدڵ وگیان پشتگیریت لێدەكەین وئێمەش دەزانین مەسعود كەسێكى خائینەو بەساختەكردنێكى زۆر توانى رێژەى دەنگەكان بۆخۆى بەدەست بهێنێ ئەمەش خۆى لەخۆیدا نەریتێكە لەنەریتە خنكاوەكانى رژێمى حزبى بەعسى رووخاو ئەویش كاتى خۆى هەردەبوایە خۆى دەرچێت وهەرخۆى وخۆى بوو پارتى دەقاودەق ئەوەى رژێم نەیتوانى تەواوى بكات واخەریكە پارتى هەموو برگەو یاساكانى تۆقاندن وچاوسوركردنەوەو تەنانەت سیستەمى هەڵبژاردنیش تەواوهاوشێوەى بەعس تەواو بكات هەرچى لەبارەى پارتیەوە باس بكرێ هێشتا هەركەمە ئەوەى ئەوان كردویانەو گوێبیستى دەبین لەماڵپەرو میدیاكانەوە بەحەوت ئاو شۆراوەتەوە ئینجا باس كراوە هێشتا كەس پارتى ناناسێ چ حزبێكى درندەیە لە23 ى مانگدا هێزەكانى ناوخۆ وبەندەكان وكارمەندەكانى نەخۆشخانەكان و....تادوایى دەنگیاندا زۆربەى زۆرى پۆلیس وئاسایشەكان رۆژى 25 ى مانگیش دەنگیانداوە من بەبەڵگەوە دەیسەلمێنم كە بەهەڵە قسەناكەم وبەڵگەشم هەیە من لەكۆیە شایەتى ئەوەدەدەم لەهەولێریش بەهەمان شێوە خەڵكانێك هەبووزیاتر لە3 فۆرمى 111 ى درابویەو 3 هەویەى بۆكرابوو لە3 بنكە دەنگى دابوو بۆلیستى كوردستانى پێم وایە هەرگیز ناتوانرێ هەڵبژاردنى دیموكراتى لەم سەردەمە بێتە ئاراوە باشترین وچاكترین چارەسەر خۆپیشاندان وراپەرینە بۆ وەدەرنان و رووخانى دەسەڵاتى گەندەڵ پێویست بەتۆمارى سكاڵا ناكا بدرێ بەكۆمسیۆن چونكە كۆمسیۆنیش بریتیە لەهەردوو حزبى دەسەڵات پێویستە خەڵك ووشیاربێتەوەو روو بە رووى ئەو دەسەڵاتە ببێتەوە بینیمان
هەموومان بەتەوجیهى دەزگاى پاراستن هەڵیان كوتایە سەر نوسینگەى KNN وبارەگاى یەكگرتوو و نوسینگەى كۆمەڵ هەردوو سەركردەى یەكگرتوو و كۆمەڵ باش ئەوەیان دەزانى بەڵام هیچیان هەڵوێستیان نەبوو بەرامبەر بەپارتى كێ دەتوانێ كارى وابكا جگە لەپارتى ئایا پایتەختى هەرێم هێندە نائارامە خەڵكانێكى مەدەنى كارى وابكەن وهەڵبكوتنە سەر ئەم بارەگایانە ؟بێگومان نەخێر بەفەرمانى پارتى ئەوكارە كراوە ئێمە وەك خەڵكى شارى كۆیە هەڵوێستى خۆمان دەخەینە پاڵ هەڵوێستى د. كمال میراودەلى هەرگیز سەرۆكێكمان گەرەك نیە كەبەساختە بووبێت بەسەرۆكى هەرێم سەرۆكێكمان دەوێ كەبەدەنگى هاوڵاتیان ببێ بەسەرۆك وبەمتمانەى خەڵك ببێ بەرابەرمان هەرگیز ئێمە مەسعودمان ناوێ چیترژێر دەستیمان قبوڵ نیە ئامادەین بۆ راپەرین دەبێت ئەمجارە راپەرین لێرەوە سەرچاوە بگرێ ئێمە تەنها نین بەبیرو بازووى چەندین گەنجى ئەم شارە خەبات دەكەین بۆ بەدیهاتنى مافەكانمان و ئێمە دەنگى خۆمان دەوێتەوە . ئەى ئەوكەسانەى كە چیتر ئەو دەسەڵاتەتان قبوڵ نیە هەڵوێستى خۆتان وەرگرن لەهەردەرفەتێك كەرەخسا راپەرن راپەرن راپەرن بۆ گەرانەوەى یەكسانى و مافەرەواكانتان كەچەندین ساڵە ئەودوو حزبە بەبەرچاوتانەوە كوروكچەكانیانى پێ دەنێرنە دەرەوەو بەپارەى ئێوە خانوو و سەیارەو بانكەكانى دەرەوەیان پێ پركردۆتەوە بارووى گەشى حاجى قادر و مەلاى گەورەو خاڵە تایەر و مامەسێوە بگێرینەوە بۆ جارى جاران و چیتر ژێر دەست نەبین و ببین بەهەوێنى ئەم راپەرینە راپەرینێك كە لەرەگ و ریشەوە دەریان بێنین و بۆ هەتا هەتا نەهێڵین دزە بكەنەوەو بیان كەین پەندى زەمانەو رووى رەشیان هەرگیز نەبینینەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست