شەهیدانى شەڕى ناوخۆ ....
Saturday, 30/05/2009, 12:00
دایكى شەهید باوكى شەهید خزم ودۆست وبرادەرى شەهیدانى گەلى كورد ئەى ئەوكەسانەى كوڕەكانیان ڕۆڵەكانیان لەشەڕى ناوخۆدا شەهیدبوو !!! بیرتان بێتەوە كەلەشەڕى ناوخۆى خۆگوژیدا ڕۆڵەكانتان بون بەقوربانى ئەودوحیزبە ! لەپاى چى خۆیان بەكوشت دا لەپێناو هاتنەدى حەزو ئاواتى هەردوو بنەماڵە خۆیان بەخت كرد بەداخەوە هەزاران جار بەداخەواە كەئەم ڕۆڵەجوامێرانە ئەمڕۆیان بەچاوى خۆیان نەدیت و تەمەنێكى كەمیان لەژیاندا بینى تەمەنێك پڕكارەسات تەمەنێك پڕمەینەتى تەمەنێك لەبرسیەتى كامەیان بەئاسودەیى تێر خەوتن لەناو ماڵ ومناڵەكانیان و باوەشى گەرمیان بۆمناڵەكانیان تاسەر كردەوە ئەوان ڕۆیشتن بێ ئەوەى پێمان بڵێن . لەكاتێكدا كەشەهید بوون شەو بوو لێزمەى باران وبابوو تاریك بەلەشى تەڕەوە بەهەناسە ساردیەوە گیانى پاكیان لەشەقەى باڵى داو فڕى بۆ ئاسمان !ئایا دەزانن هەڵگیرسێنەرانى ئەم شەڕە لەكوێ بوون ؟ ئایادەزانن بەرپرسانى كوڕەكانتان لەكوێ بوون وچیاندەكرد ؟ بێگومان هەندێكتان چاك دەزانن بەڵام دەنگ ناكەن چونكە تازە كار لەكار ترازاو ئەمان شەهید بوون . بەڵام هەندێكتان نازانن باپێتان بڵێم لەكوێ بوون ، ئەو سەركردانەى كەبەخوێنى گەشى ڕۆڵەكانتان گەیشتنە لوتكەى دەوڵەمەندى ئەوكات لەدەرەوەى وڵات بوون و لەدەرەوە خەریكى ڕابواردن وخۆشى خۆیان بوون جار جارێكیش نامەكیان دەنارد ئەم بۆئەو ئەو بۆ ئەم ئەخەریكى دەست تێكەڵ كردن بوو لەگەڵ ئێران ئەمیش جڵەوى دەبابەى ڕادەكێشابۆ خۆى بۆچیش بۆ لەناو بردنى ڕۆڵەى كورد !
دلنیابن گەر ئێستا شەهیدانى شەڕى ناوخۆ زیندووكەیتەوە پەشیمانن لەوەى كەكردیان تائێستا چەندین كەس لەهەردولا بێسەروشوێنن چارەنووسى سەدان دیل و دەستگیر كراوى شەڕى ناوخۆ دیار نیە كەس نازانێ چیان بەسەر هاتووە!!! بۆ ئەوەى شەهیدەكانتان لەژێر خاكدا ئاسوودەبێ تكام وایە دەنگ مەدەن بەم دوو حیزبە گرنگ نیە دەنگ بۆكێ دەدەن گرنگ ئەوەیە خوێنى پاكى ڕۆڵەكانتان بیر بێتەوەو ڕابردووتان لەبیر بێ كە چیتان بەسەر هات ڕۆڵەى چەندین كەستان بەژێر زنجیرى دەبابەوە بوو چەندین گەنج ومناڵ لەپێناو مەرامە گڵاوەكانى هەردوو سەركردەى سەرەكى تیاچوون بۆگەڕانەوەى ڕۆژانى بەختەوەرى بۆ ئایندەى ڕۆڵەكانتان بۆ ئارامى شەهیدانتان بیركەنەوە نوێنەرى ڕاستەقینەى خۆتان هەڵبژێرن نوێنەرێك بێ گەندەڵى و دزى بنەبڕكات سەیرى خۆتان وئەوان كەن بزانن چیان هەیە وچیتان هەیە سەیرى لوت بەرزى ولەخۆباییان كەن بزانن چەند لەخۆ بایین دەنگ دان بەهەر كامێكیان دەنگدانە بەوەى تر تاپێیانكرا كوردیان كوشت ئێستاش بەیەك لیست دادەبەزن ئیتر خۆتان ودیارى كردنى چارەنوستان ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست