کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیشتمان مورشید بە چ پێوەرێك پالێوراوە؟!

Friday, 22/05/2009, 12:00


پێشه‌کی:
1- لە لیستی (ی.ن.ك) دوو ژن لە یەك خێزان دانراون ئەوانیش (هالە سوهێل وادیو بێریڤان اسماعیل سەرهەنگ)ن كە دشو براژنن.
2- لە گوندی گەڵالە دوو كەس دانرون (ئیسماعیل مەحمود، هەژار حەسەن كوێستانی)
3- هەندێ لە وەزیرەكان براكانیان دانراون وەك (دانا برای بورهانی سەعید سۆفی، مامۆستا حوسێن برای عوسمان شوانی).

دوای ئاشكرابوونی ناوی كاندیدەكانی قەوارە سیاسیەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان ناوی (نیشتمان مورشید سالح) سەرنجی راكێشام و نەم توانی لە بەرامبەر ئەو ناوەدا سەر سوڕمانی خۆم و دەیان بگرە سەدانی تری خەلكی شەقلاوە رانەگەیەنم.
زووتر چەند جارێك ئەو ژنە پلە و پایەی پێدراوە، ئەوكات ئێمە وامان دەزانی نا لەباری بارودۆخەكە وادەكا هەندێ كەسی وەك نیشتمان دەرفەتەكە بقۆزنەوە، بەڵام ئێستا كار گەیشتە سەر ئەوەی بۆ (نوێنەرایەتی خەلكیش) كاندید بكرێ!
دیارە تا لەناو (ی.ن.ك) پلە و پایەی هەبوو زۆر كێشە نەبوو، بەڵام كە كار گەیشتە سەر ئەوەی بكرێ بە نوێنەری شەرعی خەڵكی كوردستان منیش ناچار دەبم پێش ئەوەی كار لە كار بترازێ بە (ی.ن.ك)ی رابگەیەنم كە تا زووە چاری دەردی خۆی بكا دەنا بە دڵنیاییەوە خەلكی شەقلاوە كە ئەو زاتە ئەناسن دەنگ بە لیستی كوردستانی نادەن و، ئێمەش لەسەر لاپەڕەی كوردستانپۆست نهێنی ئەو تۆ ئاشكرا دەكەین كە ریسوایی گەورەن و بەسەر لیستی كوردستانیدا دەشكێنەوە.
ئێمە لە (ی.ن.ك) دەپرسین بە چ پێوەریك ئەو كەسە وەك ژن، یان وەك ناوچەی خۆشناوەتی داندرا؟
- راستە ژنە، بەڵام كام ژن؟
- راستە خەلكی خۆشناوەتیە، بەڵام كام خۆشناو دڵی بەو پالێوراوە خۆشە؟ ئەگەر دەتانەوێ بزانن فەرموون بڕۆن پرسیار بكەن؟
- بە پێوەری سیاسیی و رۆشنبیریش بێ ئەوە ئەگەر ئێستاش نەبێ دواتر دەردەكەوێ لە چ ئاستێكی نزمدایە؟
بەهەرحال وا ئێمە دەست پێدەكەین و سەرەتا بە نوسین و دواتر بە بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەی ریسوایی و ئەوكات پەشیمانی داد نادا.

ئەلقەی یەكەم:
پەیوەندی بە هەندێ كاری نا شەرعی ئەو خاتوونەوە هەیە و دواتر بلاوی دەكرێتەوە.

ئەلەقەی دووەم:
پەیوەندی بە هەندێ كاری دوور لە خورەوشتی كۆمەلایەتی كوردەواریی هەیە دواتر بڵاودەكرێتەوە.

ئەلقەی سێ یەم:
گەندەڵی .... ئەو ژنە توانیویەتی زۆر باش ژنێتی خۆی بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی بەكار بێنێ و سەرەڕای ئەوەی كادیرێكی (ی.ن.ك)ەو هیچی تر، بەڵام زۆر دەولەمەند بووە. نمونەیەك بە پێی یاسا هەر كەسێك لە مەسەلەی نیشتەجێ بوون یەك جار سوودمەند بێ یاخود هاوسەرەكەی ئەوە بۆی نییە دووبارە سوودمەند ببێتەوە، بەڵام ئەو خاتوونە چوار جار زەوی نیشتەجێ بوونی لە حكومەت وەرگرتووە.

یەكەم: سالی 1995 لە عەنكاوە بە ئیمزای كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی حكومەتی ئەوسا. كە ئێستا كردویەتی بە خانوو.
دووەم: پارچە زەویەكی تری لە رانیە سالی 2000 وەرگرتووە.
سێ یەم: پارچە زەویەك بە ناوی شێرۆ ئەحمەدی هاوسەریی.
چوارەم: پارچە زەویی تر سالی 1995 لە هەولێر كە دواتر بە ناوی یەكێك لە خانەوادەكەی كراوە.
هەر كەسێك بیەوەێ لەو راستیانە دلنیابێ دەتوانی لە شارەوانیەكانی هەولێر و رانیەو، سلێمانی دلنیابێتەوە.
ئەوە دیارن، ئەی ئەوانەی دیار نین چەندن؟
جا كەسێك بەو شێوەیە گەندەڵ بێ چۆن دەتوانێ نوێنەری گەل بێ؟

ماوێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە