پەیوەست بە پەیامەکەی ئۆج ئالانەوە بەهاری کوردی لەژێر ڕۆشنایی کام پەروەردەدا؟ ناولێنانی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی خەڵکی ناڕازی(بەبەهاری عەرەبی) لەو وڵاتە عەرەبیانەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردودا هاتنە مەیدان و خەبات کردنی کرداریانەیان دژی دەسەڵاتە دیکتاتۆر و دڕندەکان، کە بۆماوەی چەند دەیەیەک وەک...
باس کردن لەسەر بنەمای چەمکی ئازادی، بۆخۆی هێندەی مێژوی مرۆڤایەتی دورو درێژەو، لەهەر سات و کاتێکدا، بە شێوازی جۆراوجۆر و بەپێی کۆمەڵە بەرژەوەندیەک، شیکاری جۆراوجۆری بۆکراوە. ئازادی بەمانای وشەکە خۆی، هەڵگری ئەو سیفەتەیە کە سنور ناسراو نیە، هێندەی ئەوەی دەخوازێت سنورە بەرژەوەند خوازە تایبەتەکان تێک شکێنێت...
٥ /٣/٢٠١٣ ،٢٢ ساڵ تێپەڕ دەکات بەسەر مێژوی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵات و دەوڵەتی فاشیزمی بەعسی ڕوخاودا، لە نێو ئەم مێژوەدا، پرسیاری گرنگ ئەوەیە؛ ئاخۆ خەڵکی کوردستان بەگشتی توانیان چ ئاڵوگۆڕێک بەدی بکەن کە جیاوازتر بێت لە مێژوی دەسەڵاتدارێتی سەردەمی بەعس؟ ئاخۆ خەڵکی کوردستان لە پێناو کامە ئامانجدا...
دەمەوێت بپرسم؛ ئاخۆ گرتنی ئۆج ئالان لە ١٥/٢/١٩٩٩داو ڕادەست کردنەوەی بۆ ژێر دەستی دەوڵەتی تورکیا تەنها لەبەر خاتری کورد بونەکەی بوە کە وەک یاخی بویەکی دژی دەوڵەتی تورکیا خەباتی پێشخستوە یان جیاوازتر لە کورد بونەکەی و ناسیۆنالیست بونەکەی، هۆکاری ئەسڵی تر لە پشت گرتنەکەیەوە بووە؟ بزوتنەوەی سیاسی پارتی...
سەرۆكی جینێڵ ئینێرژی: كوردستان پایتەختی دەرهێنانی نەوتە لەجیهاندا وڵاتە خاوەن پیشەسازیەکانی جیهانی سەرمایەداری تا ئەم ساتەش پێویستیەکی نمرە یەکیان هەیە بۆ برەودان و بەرو پێشەوەچونی بەرهەمەکانیان لە ڕێگای بزوێنەری سەرەکی کە وزەی نەوتیە. ئەو قۆناغەی کە سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداری لە سیستەمە چینایەتیەکانی...
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لە عێراقی نوێدا، خۆپیشاندان دەستی پێکردوە دژی دەسەڵاتە شیعیەکەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیران، خۆپیشاندانێک نەک بە قازانجی چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی ئەو وڵاتە دەشکێتەوە، بەڵکو بارودۆخێکی وا دەخوڵقێنێت، نائاگاهانە دەبێتە بەشێکی ترسناک لە- لەنێوچونی یەک ڕیزی ئەو چینە بەرفراوانە...
تیرۆری سیاسی ٣ ژنه چالاکوانی سیاسی بهناوهکانی، ساکینه جانسز، فیدان دۆغان و لهیلا سۆیلهمهز لهئهندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە نێو دڵی پاریسدا و لەڕۆژی ٩/١١/٢٠١٣دا،تاوانێکی تری خودی ئایدۆلۆژیایی ڕەگەزپەرستی شۆڤێنیزمی تورکیە. شۆڤێنیزمێک هەردەم لە پلانی گڵاوی خۆیدایە بۆئەوەی کەسانی بەرهەڵستکاری...
پێش ئەوەی ڕاستەوخۆ بچینە نێو باس کردن و شرۆڤەکردنێک بۆ هۆکارەکانی ئەو باوەڕەی وای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد کە پەنا بەرنە بەر چارەسەریەکی لاواز دژی ئەو کۆ مرۆڤەی لەبەردەم هەر ئەگەرێکی برسێتی و بێژیانیدان، دەرئەنجامی ئەو هەلومەرجە تایبەتەی تێی کەوتوون، دەکرێت بڵێین گەر چاوێک بخشێنین بە وڵاتانی...
پەخش کردنی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لاقە کردنی گەنجێک دەکرێت تێیدا و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا، بۆخۆی هەڵگری کۆمەڵێک مانا دەگەیەنێت. مانایەک نا لەوەی ئاستی وشیاری تاک و کۆمەڵگا هەنگاوێکی بەرەو پێشەوە نابێت، بەڵکو نیشان دانی ئەو نهێنیە دەگەیەنێت کە تا چ ئەندازەیەک پەروەردەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا...
ڕەنگە زۆرێک لە خەڵکی وای دانابێت ڕوخانی ڕژێمە دیکتاتۆریەکەی بەشار ئەسەدی سوریاش هەر هێندەی ڕوخانی ڕژێمەکەی حوسنی موبارەک یان بن عەلی و عەلی عەبدوڵڵا دەخایەنێت، چونکە لەو وڵاتانەش هەر هێندەی ناڕازیانی ڕژێم هاتنە نێو شەقامەکان و یەک دەست داوای ڕوخانی ڕژێمیان دەکرد، بەریەک کەوتن و خوێن ڕژانەکان بەو ئەندازەیە...
سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپادا بە سەدە تاریکەکان ناسرواوە، چونکە لە کۆی ئەو زەمەنەدا تا سەرەتای سەدەی شازدە، ڕێساو یاساکانی کلێسا جێبەجێ دەکرا بەسەر کۆی پانتاییەکانی ژیان و بەهای مرۆڤایەتی ئەو سەردەمانەدا، لە وڵاتانێک کە هێزودەسەڵاتی ئەو ئاینە زاڵ بوە. پێش هاتنی ئاینی مەسیحی و دەستگرتنی بەسەر دەسەڵاتی...
دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی فاسشیستی دەوڵەتی تورکیا تەنها ڕوی بەربەریانەی خۆی لەم سەدەیەدا نیشان نەداوە بەرانبەر داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان، خودی مێژوی ستەم کاری دەوڵەتی ناسیۆنال فاشی تورکیا لەوەتەی بونی هەیە، بەردەوام لەگەڵ خواستی ڕەگەزپەرستی و چونە سەری ئایدۆلۆژیای ڕق بەرانبەر بەوی دی کە...
ئەم بابەتە وەڵامێکە بە بابەتێکی ئەبوبەکر عەلی چەمک و مانای دیموکراسی زیاد لە چەند سەدەیە بەکار دێت لەلایەن دەسەڵاتی سەردەستەوە، یان باشتر وەایە بڵێم لەگەڵ زەمەنی هاتنە مەیدانی سیستەمی سەرمایەداریدا، ئەم چەمکەش وەک هەر چەمکێکی تری مانا لە ئازادی و مانا لە وەدەستهێنانی مافی هاوڵاتی بوون بەکار هاتوە،...
کوشتاری خەڵکی سیڤیلی سوریا بەدەستی ڕژێمە دیکتاتۆرەکەی تا دێت ڕوو لە زیاد بوون دەکات. میدیاکانی جیهانی زاڵ لە هەر ساتەوەختێکی پێش کەش کردنی هەواڵەکانیاندا، پێشەکی ژمارەی کوشتاری خەڵکی بێدیفاعی سوریا ڕادەگەیەنن بە گوێی دانیشتاوانی ئەم سەرزەمینەدا، بێ ئەوەی ورتەیەکیان هەبێت ئاخۆ ئەو خەڵکە تاوانیان چیە...
لەسەرەتادا دەمەوێت بپرسم، بۆچی ئەم بەراوردە لای من گرنگی خۆی هەیە؟مێژوی ڕابردوی هەر کۆمەڵگایەک بەشی خۆی گێڕانەوەیەک دەدات بە نەوەی دوای خۆی تا ئەوەی لانیکەم بتوانرێت ئەزمون وەربگیرێت لەو کەموکوڕیانەی کە لەو ساتەوەختەدا بەهەرچ هۆکارێک بوە نەتوانراوە چارەسەری دروستیان بۆ دابنرێت. لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا دەرس...