کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: کاتێک سەرۆک دەکرێتە سیمبول لە نێو حیزب و کۆمەڵگادا!

مێژوی مرۆڤایەتی پڕیەتی لەو ساتە سەخت و کارەسات ئامێزانە کە بە هۆکاری بڕیاردانی سەرۆکی بە سیمبول کراوەوە توشی هاتوە. جا ئەو ساتە سەختانە چ تێوەگلانی کۆمەڵگا بوبێت بە جەنگ دژی دەوڵەت و دەسەڵاتەکانی تر یان بە هۆکاری بەمێگەل کردنی کۆمەڵگا بێت تا ئەوەی خودی ئەو کۆمەڵگایە نەتوانێت هەست بە خاڵە لاواز و بەهێزەکانی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: بەهیوام ئایندەی کوردستان لە دوای هەڵبژاردنەکان وەک میسری لێ نەکەن!

چینە بۆرژواکان وئەو پارتانەی هەڵگری ئەو ئایدۆلۆژیایەن، خاوەن چەمکێکن، دوور لە کۆی بەهاو ڕەوشتی مرۆڤ دۆستانە. خودی پارتە بۆرژواکانی کوردستانیش کە بریتین لە پارتی دەسەڵاتدار و بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرەی ئیسلامی سیاسی، ئەو نمایندە سیاسیەن کە دەربڕی ئەو ئایدۆلۆژیا سیاسیە بۆرژوازیەن.ئەو ڕاپەڕینە...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: نەوشیروان موستەفاش دەستەواژەی پاشماوەی بەکار هێنا!

لەسەروبەندی بانگەشەی هەلبژاردنی خولێکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆی لایەنە بەشداربوەکان، بەتایبەتیش بەرەی دەسەڵات و بەرەی ئۆپۆزیسیۆن، نەک کوردستان و زیندوەکان بێخەم ناکەن و بەهەشتی تەواویان بۆ دەستەبەر دەکەن، هەر بەوەندەش ناوەستن و کۆی شەهیدان و ئەنفالکاراوانیش دەخەنە نێو ئەجێندای خۆیان و ئەوانیش...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئەگەر کاندیداکان نوێنەری خەڵکن، هەق وایە هەموو واز بێنن!

هەر چوار سال جارێک بۆ ماوی مانگێک یان زیاتر، کۆمەڵگا دەخرێتە نێو بارودۆخێکی تەواو ناشیرینەوە، بارودۆخێک کە هۆکار لێی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانە بۆ پەرلەمان، دەبیتە جەنجاڵیەکی دروستکراو بۆسەر ژیانی ئاسایی کۆمەڵگا. من تا ئێستا چەند بابەتم نوسیوە لەسەر مەسەلەی بونی پەرلەمان و واخستنە پێش چاوی کۆمەڵگا، کە...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: کامتان نوێنەری گەلن؟!!

بۆ سیستەمی سەرمایەداری پەرلەمان تەنها جێگایەکە، کە لە ڕوی یاساییەوە دەتوانێت شەرعیەت بدات بەخۆی و هەر لە وێشەوە دەخوازێت ئاستی تاوان و چەوساندنەوە چینایەتیەکان کە خۆی بەرهەمهێنەریەتی، تێدا پەردەپۆش بکات. تەمەنی پەرلەمان وەک دەزگایەکی ئیداری بۆ تەرتیب کردنی ئەو یاسایانەی بە حیساب لە بەرژەوەندی کۆمەڵگادایە،...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: چەکی کۆمەڵ کوژ لە پێناو کام ئامانجدا بەرهەم دەهێنرێت؟

سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداری تاقە سیستەمێکە تەواوی قۆناغەکانی دڕندایەتی تێپەڕاندوە، یانی ئەو سیستەمە چینایەتیانەی پێش ئەم سیستەمە سەرمایەداریە بونیان هەبوە، بۆخۆیان لەسەر چەوساندنەوەی زۆرترینی کۆمەڵگا درێژەیان بەبونی خۆیان دابوو، بەڵام چونکە ئاستی زانیاری و داهێنانیان هێندە نەبوە نەیان توانیبوو ببن...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: کۆمەڵگای میسر لە نێو بەرداشی دوو ئایدۆلۆژیایی چەوسێنەردایە!

شۆڕشی ٢٥/یەنایر/٢٠١١ لە وڵاتی میسر دژی دەسەڵاتە درێژ ماوەکەی حوسنی موبارەک و کەوتنی خودی سەرۆک لە١١ی فیبرایەری ٢٠١١ دا، کۆتایی بەدەورانی درێژ خایەنی تاک سەرۆک هێنا، کە بەسەردەمی سەرۆکە تاکڕەوەکان ناسراو بوون لە وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی زلهێزانی جیهاندا. خودی دەرئەنجامەکانی ئەو شۆڕشە یان هۆکاری بەرپابونەکەی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: نامەیەکی کراوە بۆ سەرجەم سەرۆکی ئەحزابەکانی باشوری کوردستان!!

من ڕقم لە کەستان نیەو هیچ لایەکیشم لە ئێوە خۆش ناوێت، چونکە ئێوە لە پێناو بەروپشێچونی خەڵکی کورستاندا سیاسەت ناکەن، هێندەی وابەستەن بە خواستە ناڕەواکانی بەرژەوەندی دەوڵەت نەتەوەکانی چواردەور و، زلهێزانی قازنج پەرستی سیستەمی سەرمایەداریەوەن! خەڵکی سیڤیل و ئازادیخوازی کوردستان پێویستی بە وەرچەرخانێکە...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردندا بردیەوە کام گەرەنتی پێیە کە لەئەمانەی ئێستا نەچێت؟

کۆی بزوتنەوە سیاسیەکانی تا ئێستا وا خۆیان پێناسە کردوە کە ئەوان نوێنەری گشی کۆمەڵگان و سەرکەوتنەکانیشیان تەنها لەڕێگای دەنگەکانی کۆمەڵگاوەیە، بەڵام ئاخۆ لە ڕاستیدا بەو شێوازەیە یاریەکە یان لە پشتی پەردەوە نهێنی شاراوە خۆی مەڵاس داوە؟دەمەوێت بەم پرسیارە دەست پێبکەم؛ ئاخۆ هیچ بزوتنەوەیەکی سیاسی تا ئێستا...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: سیاسەتی دەوڵەت نەتەوە- چەوسێنەرانەیە و تەنها قازانجی چینی حاکم دەناسێت!

شۆڕشی ساڵی ١٧٨٩ ی فەرەنسا، دەربڕی کۆتایی ژیانی دەسەڵاتدارێتی پادشای ڕەها و ئیمبراتۆریەتەکانیان و کۆتای هاتنی دەسەڵاتی ئاینی کڵێسای مەسیحی، ڕادەگەیاند. بەرپا بونی ئەو شۆڕشە پەیوەست بەهەرکام هەلومەرجی ئەو سەردەمەوە، بێت، ڕاگەیاندنی دەوڵەت نەتەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا و، جارێکی تر دەسەڵات کەوتەوە دەست ئەو...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئەگەر پەرواز هێزو دەسەڵاتی هەبوایە ئەوا مەلا پێی نەدەوێرا!

لە سەردەمی هەڵگیرسانی شۆڕشی وەرچەرخانی فەرەنسای کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەدا، کۆی پیاوانی سەر بەکەنیسەی مەسیحی دژی شۆڕش وەستانەوە و بەرگرییان لە مانەوەی دەسەڵاتی پادشایی ڕەها دەکرد. کاتێک هەلومەرجەکان بەجۆرێک بێ وەستانەوە بە قازانجی بەرەی شۆڕشی دژ بەدەسەڵاتی پادشایەتی لەبەرەو پێشچوندا بوو، وە دەوری کۆتایی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: وانە پەروەردەییەکان بۆ کۆمەڵگای کوردستان! - بەشی سێەم و کۆتایی

تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان لە ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردیدا چمان پێدەڵێت؟ ئاخۆ گەر ئازادی دەربڕین لە کۆمەڵگای کوردستاندا بەرقەرار بوایە سەردەشت تیرۆر دەکرا؟ ئاخۆ گەر دادگایەکی بێلایەن بونی هەبوایە لە کوردستاندا، سەردەشت عوسمان وەک تیرۆریستێک دەپێکرا یان وەک هێمای ئازادیخوازێک دەردەکەوت؟ کاتێک چەمکی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: مێژوی کورسی و سەرۆک لە ڕۆژهەڵاتدا تەنها دیکتاتۆریەتە و هیچی ترنا!

کێشمەکێش و ململانێ سیاسیەکانی نێوان بەرەی ئۆپۆزیسۆن لە کوردستاندا لەلایەک و بەرەی پێچەوانە کە خودی هەردوو زلهێزن لەلایەکی تر، لەسەر مەسەلەی خۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێم بەڕێز (مەسعود بەرزانی) بۆ جارێکی ترو مانەوەی لەو پۆستەدا بە نایاسایی دەزانن. پێش هەرشتێک ئەکرێت بپرسین، لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا تا...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: وانە پەروەردەییەکان بۆ کۆمەڵگای کوردستان! - بەشی دووەم

کوشتنی جیهان بینی ترس و ڕەها کردنی ئیرادە، پەروەردەی تەندورست لە قوتابخانەکانەوە دەست پێدەکات. لەبەشی یەکەمدا، تیشکم خستە سەر کوشتنی ژنان لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا، کۆمەڵگایەک خەریکە تەواو جیاوازتریش وەدەر دەکەوێت لە کۆمەڵگا دراوسێکانی خۆی کە بە ئەندازەیەک هەڵگری هەمان جۆرە فەرهەنگ و کەلتورن. لەم نێوەدا...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: وانە پەروەردەییەکان بۆ کۆمەڵگای کوردستان - بەشی یەکەم

لە یادی شەش ساڵەی دوعادا کام هەنگاو پێویستە! بۆچی دوعا کوژان هێشتا زیندوون لە نێو فەرهەنگ و کەلتوری باوی کۆمەڵگای کوردستاندا؟! لە ٧/٤/٢٠٠٧ دا، دوعا، بەدەستی کەلتورێکی پیاوسالارانەی دواکەوتوی پشت بەستوو بە بەها ڕزیوەکانی ژینگەی خێڵ و عەشیرەت و مەزهەب، بەردە باران کرا. کۆمەڵگای کوردی لە دوای ڕاپەڕینەوە...