مێژوی مرۆڤایەتی پڕیەتی لەو ساتە سەخت و کارەسات ئامێزانە کە بە هۆکاری بڕیاردانی سەرۆکی بە سیمبول کراوەوە توشی هاتوە. جا ئەو ساتە سەختانە چ تێوەگلانی کۆمەڵگا بوبێت بە جەنگ دژی دەوڵەت و دەسەڵاتەکانی تر یان بە هۆکاری بەمێگەل کردنی کۆمەڵگا بێت تا ئەوەی خودی ئەو کۆمەڵگایە نەتوانێت هەست بە خاڵە لاواز و بەهێزەکانی...
چینە بۆرژواکان وئەو پارتانەی هەڵگری ئەو ئایدۆلۆژیایەن، خاوەن چەمکێکن، دوور لە کۆی بەهاو ڕەوشتی مرۆڤ دۆستانە. خودی پارتە بۆرژواکانی کوردستانیش کە بریتین لە پارتی دەسەڵاتدار و بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرەی ئیسلامی سیاسی، ئەو نمایندە سیاسیەن کە دەربڕی ئەو ئایدۆلۆژیا سیاسیە بۆرژوازیەن.ئەو ڕاپەڕینە...
لەسەروبەندی بانگەشەی هەلبژاردنی خولێکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆی لایەنە بەشداربوەکان، بەتایبەتیش بەرەی دەسەڵات و بەرەی ئۆپۆزیسیۆن، نەک کوردستان و زیندوەکان بێخەم ناکەن و بەهەشتی تەواویان بۆ دەستەبەر دەکەن، هەر بەوەندەش ناوەستن و کۆی شەهیدان و ئەنفالکاراوانیش دەخەنە نێو ئەجێندای خۆیان و ئەوانیش...
هەر چوار سال جارێک بۆ ماوی مانگێک یان زیاتر، کۆمەڵگا دەخرێتە نێو بارودۆخێکی تەواو ناشیرینەوە، بارودۆخێک کە هۆکار لێی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانە بۆ پەرلەمان، دەبیتە جەنجاڵیەکی دروستکراو بۆسەر ژیانی ئاسایی کۆمەڵگا. من تا ئێستا چەند بابەتم نوسیوە لەسەر مەسەلەی بونی پەرلەمان و واخستنە پێش چاوی کۆمەڵگا، کە...
بۆ سیستەمی سەرمایەداری پەرلەمان تەنها جێگایەکە، کە لە ڕوی یاساییەوە دەتوانێت شەرعیەت بدات بەخۆی و هەر لە وێشەوە دەخوازێت ئاستی تاوان و چەوساندنەوە چینایەتیەکان کە خۆی بەرهەمهێنەریەتی، تێدا پەردەپۆش بکات. تەمەنی پەرلەمان وەک دەزگایەکی ئیداری بۆ تەرتیب کردنی ئەو یاسایانەی بە حیساب لە بەرژەوەندی کۆمەڵگادایە،...
سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداری تاقە سیستەمێکە تەواوی قۆناغەکانی دڕندایەتی تێپەڕاندوە، یانی ئەو سیستەمە چینایەتیانەی پێش ئەم سیستەمە سەرمایەداریە بونیان هەبوە، بۆخۆیان لەسەر چەوساندنەوەی زۆرترینی کۆمەڵگا درێژەیان بەبونی خۆیان دابوو، بەڵام چونکە ئاستی زانیاری و داهێنانیان هێندە نەبوە نەیان توانیبوو ببن...
شۆڕشی ٢٥/یەنایر/٢٠١١ لە وڵاتی میسر دژی دەسەڵاتە درێژ ماوەکەی حوسنی موبارەک و کەوتنی خودی سەرۆک لە١١ی فیبرایەری ٢٠١١ دا، کۆتایی بەدەورانی درێژ خایەنی تاک سەرۆک هێنا، کە بەسەردەمی سەرۆکە تاکڕەوەکان ناسراو بوون لە وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی زلهێزانی جیهاندا. خودی دەرئەنجامەکانی ئەو شۆڕشە یان هۆکاری بەرپابونەکەی...
من ڕقم لە کەستان نیەو هیچ لایەکیشم لە ئێوە خۆش ناوێت، چونکە ئێوە لە پێناو بەروپشێچونی خەڵکی کورستاندا سیاسەت ناکەن، هێندەی وابەستەن بە خواستە ناڕەواکانی بەرژەوەندی دەوڵەت نەتەوەکانی چواردەور و، زلهێزانی قازنج پەرستی سیستەمی سەرمایەداریەوەن! خەڵکی سیڤیل و ئازادیخوازی کوردستان پێویستی بە وەرچەرخانێکە...
کۆی بزوتنەوە سیاسیەکانی تا ئێستا وا خۆیان پێناسە کردوە کە ئەوان نوێنەری گشی کۆمەڵگان و سەرکەوتنەکانیشیان تەنها لەڕێگای دەنگەکانی کۆمەڵگاوەیە، بەڵام ئاخۆ لە ڕاستیدا بەو شێوازەیە یاریەکە یان لە پشتی پەردەوە نهێنی شاراوە خۆی مەڵاس داوە؟دەمەوێت بەم پرسیارە دەست پێبکەم؛ ئاخۆ هیچ بزوتنەوەیەکی سیاسی تا ئێستا...
شۆڕشی ساڵی ١٧٨٩ ی فەرەنسا، دەربڕی کۆتایی ژیانی دەسەڵاتدارێتی پادشای ڕەها و ئیمبراتۆریەتەکانیان و کۆتای هاتنی دەسەڵاتی ئاینی کڵێسای مەسیحی، ڕادەگەیاند. بەرپا بونی ئەو شۆڕشە پەیوەست بەهەرکام هەلومەرجی ئەو سەردەمەوە، بێت، ڕاگەیاندنی دەوڵەت نەتەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا و، جارێکی تر دەسەڵات کەوتەوە دەست ئەو...
لە سەردەمی هەڵگیرسانی شۆڕشی وەرچەرخانی فەرەنسای کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەدا، کۆی پیاوانی سەر بەکەنیسەی مەسیحی دژی شۆڕش وەستانەوە و بەرگرییان لە مانەوەی دەسەڵاتی پادشایی ڕەها دەکرد. کاتێک هەلومەرجەکان بەجۆرێک بێ وەستانەوە بە قازانجی بەرەی شۆڕشی دژ بەدەسەڵاتی پادشایەتی لەبەرەو پێشچوندا بوو، وە دەوری کۆتایی...
تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان لە ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردیدا چمان پێدەڵێت؟ ئاخۆ گەر ئازادی دەربڕین لە کۆمەڵگای کوردستاندا بەرقەرار بوایە سەردەشت تیرۆر دەکرا؟ ئاخۆ گەر دادگایەکی بێلایەن بونی هەبوایە لە کوردستاندا، سەردەشت عوسمان وەک تیرۆریستێک دەپێکرا یان وەک هێمای ئازادیخوازێک دەردەکەوت؟ کاتێک چەمکی...
کێشمەکێش و ململانێ سیاسیەکانی نێوان بەرەی ئۆپۆزیسۆن لە کوردستاندا لەلایەک و بەرەی پێچەوانە کە خودی هەردوو زلهێزن لەلایەکی تر، لەسەر مەسەلەی خۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێم بەڕێز (مەسعود بەرزانی) بۆ جارێکی ترو مانەوەی لەو پۆستەدا بە نایاسایی دەزانن. پێش هەرشتێک ئەکرێت بپرسین، لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا تا...
کوشتنی جیهان بینی ترس و ڕەها کردنی ئیرادە، پەروەردەی تەندورست لە قوتابخانەکانەوە دەست پێدەکات. لەبەشی یەکەمدا، تیشکم خستە سەر کوشتنی ژنان لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا، کۆمەڵگایەک خەریکە تەواو جیاوازتریش وەدەر دەکەوێت لە کۆمەڵگا دراوسێکانی خۆی کە بە ئەندازەیەک هەڵگری هەمان جۆرە فەرهەنگ و کەلتورن. لەم نێوەدا...
لە یادی شەش ساڵەی دوعادا کام هەنگاو پێویستە! بۆچی دوعا کوژان هێشتا زیندوون لە نێو فەرهەنگ و کەلتوری باوی کۆمەڵگای کوردستاندا؟! لە ٧/٤/٢٠٠٧ دا، دوعا، بەدەستی کەلتورێکی پیاوسالارانەی دواکەوتوی پشت بەستوو بە بەها ڕزیوەکانی ژینگەی خێڵ و عەشیرەت و مەزهەب، بەردە باران کرا. کۆمەڵگای کوردی لە دوای ڕاپەڕینەوە...